کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بایکوتکردنی هەڵبژاردن لە ئێران هەڵوێستێکی نە سیاسیە نە زانستی

Thursday, 23/05/2013, 12:00







حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێدەنێتە نێویازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریەوەولە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە ئامادەکاری جدی و بەهێزی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان بەو شێوەیەی دەیانەوێت سەربگرێت وخاوەن دەسکەوت بن.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆئێران لە کاتوهەلومەرجێکدایە کە ئێران لە چەندین لاوە توشی قەیران بوەتەوە ، هەم قەیرانی سیاسی و هەم قەیرانی ئابوری وە لە لایەکی دیکەشەوە زدونەقیزی تەیفەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێو خۆدا. ئێران ئەگەر تا دوێنێ وڵاتی تورکیەی دراوسێی وەک هاوپەیمانێکی سیاسی و ئابوری پشت پێدەبەست و لەو رێگایەوە هەندێک موعامەلەی سیاسی وئابوری دەکرد ئەوە ئەمڕۆ ئەو هاوپەیمانەی لە دەستداوەولە هاوبەشبونی سیاسەت لەگەڵ ئەو وڵاتە توشی تەنگە نەفەسی بووە، لە لایەکی دیکەشەوە تاکە وڵاتێک کە هەردەم هاو بیروباوەڕ بوون و زۆربەی سیاسەتەکانیان موشتەرەک و هاوبەش بووە حکومەتی سوریە بە ڕێبەرایەتی بەشارئەسەد کە بێگومان ئەو وڵاتەش توشی قەیرانی شەڕی نێوخۆی و شەڕی ئیسلامی وسیستمی بەعسی بوەتەوەو تا ئێستاشی لەگەڵدابێت یەکێک لەو هۆکارانەی کە حکومەتی بەشار ئەسەدی لە سەرپێڕاگرتوە هاوکاری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بە شێوەی سیاسی و نیزامیش پشتی گرتوە،
پشتیوانی کۆماری ئیسلامی و بەهێزکردنی دەوڵەتی ئەسەد لەلایەن ئێرانەوە بە واتای بەهێز کردن وپشتی خۆ سفتکردنی کۆماری ئیسلامیە. دەوڵەتی ئێران باش دەزانێت هەموو وڵاتە دیکتاتۆرو گەل چەوسێنەرەکانی دەوروبەری لە ناو چون و ئەو وڵاتانەی ئەو پشتیپێیان قایم بوو تورکیە و سوریە بوو کە تورکیە هەم لە هەندیک پەیوەندی وهاوکاری سیاسی و ئابوری کە هەیبوو لە گەڵیدا خۆی کشاندوەتەوەو ئێستاش تورکیە لە قۆناغی چارەسەریە کە بە هۆی بەهێز بوونی گەلی کورد لە باکوری کوردستان و خەبات وبەرخۆدانیان توانیان هێزی دیالۆگ پێشبخەن وهەر ئێستالە ناوبەری کورد و تورک دیالۆگدەستی پیکردوەو شەڕی ئەو دو بەرەیە تا ئاستێک راوەستاوە، دەوڵەتی سوریەش لەهەلومەرجێکی هەرەهەستیاردایەوهەر دەقە ئیمکانی لەناوچونی هەیە چون دەوڵەت بە هۆی کوشتوکوشتارێکی زۆرەوە زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتەی لەخۆی توڕەکردوەوپێگەی لە نێوهاونیشتیمانیانی خۆیدا لاواز کردوە، لە لایەکی دیکەشەوە ئەمریکا وهەندێک لە وڵاتە ئوروپیەکانیش داوایان کردوە ئەگەر ئەسەد شەڕ، ڕانەگرێت وگوێ بۆخواستەکانی خەڵکەکەی شلنەکات ئەوە ئەوان موداخلەدەکەن، هەر بۆیە ڕوخانی رژیمی ئەسەد دەبێت وەک روخانی کۆماری ئیسلامی سەیری بکەین واتە بە تەواوی کۆماری ئیسلامی تەنگەتاو دەبێت و شاباڵەکانی دەشکێت بۆیە دەرفەتێکی هەرە زێڕینە کە ئێمەی گەلی کورد بزانین چۆن لەم کات وهەلومەرجە سیاسیانە کەڵک وەربگرین.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران وا دەست پێدەکات وهەندێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتیش هەرلەسەربیرۆکەوباوەڕیەکانی جاران هەنگاو دەنێن بیئەوەی خوێندنەوەیەکی سیاسی و زانستیان بۆ مەسەلەکە هەبێت و رادەگەیەنن بایکوت ، بایکوت.
زیاترلە ٣٢ ساڵە حیزبەکانی رۆژهەڵات هەڵبژاردن بایکوت دەکەن و خەڵکیش چوەتە سەر سەندوق وبەشداریان کردوە چون کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری کردنی هاوڵاتیانی لە هەڵبژاردن کردوە بە یاساو ئیجباری کردوە کە هەر کەس دەبێت بەشدار بێت. بۆ نموونە ئەوانەی کە خوێندکارن دەبێت ناسنامەیان مۆری بەشداری کردنی پێوەبێت ئەگینا تەنگاسی بۆ دروست دەکرێت ولە زۆر شت بێبەش دەکرێت وە هەر وەها ئەوانەی کارمەند و لە ئیدارەکان سەرگەرمن دەبێت وئەرکە بەشداری بکەن هەر بۆیە کەمیش نین ئەوانەی کە لە دام و دەزگاکانی کۆماری ئیسلامیدا جێکەوتوون وکار دەکەن.
با حیزبەکان و گەلی کورد هێزی مەدەنی بەهێز بکەن و داواکاریەکانیان پێشبخەن، گەلی کورد و حیزبەکان چەندە بەهێز بن ئەوەندەش دەتوانن داواکاریەکانیان بچەسپێنن و لە نێو خودی سیستمیشدا پەیک بۆ خۆیان ساز بکەن.
کۆماری ئیسلامی ئەگەرحیزبەکان بایکوتی بکەن یان نەیکەن هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت وئەو سەرۆک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت، بەڵام ئەوەی دەدۆڕێت حیزبەکان و گەلی کوردە کە لەو بەینەدا نەیتوانیوە دانوستان بکات و قەدەمێک وەپێش بکەوێت و حەدیئەقەل زمزەمەیەک لە داواکاریەکانیان وەک دەستپێک بە گوێی بەربژێران بگەیەنن.
ئێمەی کوردی رۆژهەڵات ئەگەرنەمانتوانیوە ئەو هێزە بین لە بواری نیزامیەوە دوژمن بە چۆک بهێنین ومەجبوری دیالۆگی سەرمێزی بکەین با خۆمان لە کاری مەدەنی و خەباتی مەدەنی وەرخەین وداواکاریەکانمان بەرز بکەینەوە نەک لە دورەوە بایکوتی بکەین بێئەوەی هیچ سود وبۆنێکی سیاسیشی لێبێت .
دەبێت حیزبەکان داواکانیان بەئاشکرا بدەنە بەربژێرەکان و هاونیشتیمانیەکانیشیان لەو داوەکاریانا بەئاگا بکەن و هەر کەس بزانێت گەلی کورد داوای چیدەکات وچی دەوێت. گرنگ نیە ئەم داواکاریانە وڵامدەدرێنەوەیان نە، گرنگ ئەوەیە ئێوە وەک حیزب و نوێنەری ئەو گەلە وەک ئەرکیکی ئەخلاقی و سیاسی داواکانتان پێشدەخەن وبەئاگایان دینن.
داوا کردنی مافی گەلی کورد بە ڕاشکاوانە بە بەربژارانی سەرۆک کۆماری دەبێت هۆی هۆشیارترکردنی گەلی کورد لە رۆژهەڵات و هۆشیارکردنەوەی بەربژێرانیش لە داخوازیەکانی گەلی کورد. ئەگەر بێتو وڵامی رەسمی وە یان ئەو خاڵانەی دەستنیشان دەکرێت بە کورد نەدرێتەوە من لەو باوەڕم گەلی کورد بێئەوەی حیزبەکان بایکوتی بکەن دەرک بە بێڕێزی وگوێنەدان بە خواستەکانیان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی پێیان کراوە دەکەن و کەمترین کەس بەشداری هەڵبژاردن دەبێت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
با ئیمەی گەلی کورد فێری شەڕبین واتە شەڕی سیاسەت وببینە ئەو کرمەی لە نێو دەرونی داردا کرمۆڵی بکەین و بەعەرزیدادەین نەک لە دەرەوەی دارەوە هەر خۆمان ماندو بکەین وڕەنج بە خەساربین. دونیای ئەمرۆ دونیای داواکردن و دەست خستنە نەک پاڵدانەوەو بایکوت کردن. تا کەی ئێمەی گەلی کورد هەر بایکوت بکەین و هیچ دەستەڵاتیکیشمان نەبێت و گەل و نیشتیمانیش رۆژ بە رۆژکزۆڵترو داماوتر بێت.
سیستمی کۆماری تورکیە زۆر لە سیستمی کۆماری ئیسلامی توند ترو سەرەڕۆترە بەڵام چون هێزو بازوی کوردان لەوێ بەهێز بوو ئەوەتە باسی گۆرانی دەستوری بنچینەی تورکیە دەکرێت و دیلەکانی شەڕئازاد دەبێت و دیموکراسی لەو وڵاتە بەرەو پێشکەوتن دەڕوات، لە نەبونی هێزی سیاسی و نیزامیش تەنها ڕێگاوباشترین بەهانە بایکوتە بە سادەی ویەکوشە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە