له دایکبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد
Sunday, 10/07/2011, 12:00
له چه‌قی مه‌مله‌که‌تی سۆسیال دیموکراتی مام جه‌لال له سلێمانی، پارساڵ له پایزدا به سه‌دان له دانیشتوانی شاره‌که رێپێوانیان کرد و چوون بۆ بناری شاخه‌که بۆ به ریز نوێژکردن تا خودایه باران ببارێ، ئه‌مه له ساڵی 2010 روویداوه که سه‌ته‌لایتی که‌ش و هه‌وا هه‌یه و زانستی که‌شناسی هه‌یه و میکانیزمی بارانبارین روون ده‌کاته‌وه!!!!. مه‌مله‌که‌تی سۆسیال دیموکراتی مامه‌که له کاتی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌یانگووت ئێمه پێشکه‌وتووین و پارتی عه‌شایره، ده‌چوون مه‌کته‌بی کچ و کوڕیان تێکه‌ڵاو ده‌کرد. پێشکه‌وتن به لێخوڕینی سه‌یاره‌ی (هامه‌ر) و ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فیزیۆنی فلات نییه!!!!!.
له‌دایکبوونی کورد یا سه‌رهه‌ڵدانی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1700 و سه‌رهه‌ڵدانی وشه‌ی (کورد) یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1000- 1200، که له نوسیندا ناوی هێنراوه . نموونه‌ش له ساڵانی 1700-1800 که‌سانی وه‌ک ئه‌حمه‌دی خانێ، نالی، مه‌حوی، ئه‌حمه‌د به‌گی جاف په‌یدا بوون، پێش ئه‌وان هیچ نووسراوێک نییه، به‌ڵام که‌سانی وه‌ک که‌ریم خانی زه‌ند و سه‌لاحه‌دینی ئهویبی له ساڵانی 1000- 1200 هه‌بوون. له زه‌مانی یۆنانی و رۆمانه‌کان وشه‌ی کوردی نه‌بووه ووشیه‌کی نزیکی تر هه‌بووه!!!.
ته‌نانه‌ت له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی شارستانی ئیسلام و ئیمپڕاتۆری کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له ناوچه‌که کورد هیچ رۆڵیکی نه بووه، به‌ڵام تورک و عه‌ره‌ب و فارس و مه‌غۆل رۆڵێکی گرنگی له‌و شارستانیانه هه‌بووه. وه‌ک فاڕابی که خه‌ڵکی کازاخستانه، خه‌واریزمی که فارسه، ئیبن سینا فارسه، ئه‌ل غه‌زالی فارس بووه. که هه‌موویان له لای سوڵتانی ئه‌مه‌وی و عه‌باسی بوون. به‌ڵام کورد له ساڵانی 1800 جوڵه‌ی شارستانی کردوه و که‌سانی وه‌ک نالی و موحوی ده‌چوونه کن سوڵتانی عوسمانی له ئه‌سته‌مبوڵ، چه‌ند که‌سێکی کوردی تورکیاش له ئیداره و له‌شکری عوسمانی هه‌بووه.
ئه‌میرێکی کۆنی ئه‌ڵمانی، فرێدریکی ساکس، گووته‌یه‌کی هه‌یه ده‌ڵێت(ئه‌گه‌ر بته‌وێت شارێک تێک بده‌یت، بیده ده‌ست فه‌یله‌سوف)). دیاره ئه‌و که پیاوی ده‌سه‌ڵاته له روانگه‌ی خۆیه‌وه شته‌کان ده‌بینێت.
ئینسان ده‌بێت فاشیت و هیتله‌ری بێت تا بڵێت (کۆمه‌ڵگای ئایینزا و شیعریه‌کان) فه‌لسه‌فه‌ی تێدا به‌رهه‌م نایه‌ت)، یاخود خۆی له جاهیل نزیک ده‌کاته‌وه تا بڵێ(زمانی عه‌ره‌بی بونیادی شیعرئامێزه و زاراوه‌کانی به‌ستراوه‌ته‌وه به به وێنای شیعر و پاشخانه‌ی ئایینه‌وه). خودی ئایین جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکی بریتییه له فه‌لسه‌فه و نه‌فسی ئینسان، مانای بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و زانستی نه‌فسی. (جا که‌سێک چۆن و بۆچی به‌کارده‌هێنێت ، ئه‌وه موشکیله‌ی خۆیه‌تی).
هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌ک زاده‌ی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیه‌تی و ئاراودانهوهی ئاستی مه‌عریفی و تێگه‌یشنی ئه‌و ئینسانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێک شتی تێدا بێت گشتی و گه‌ردونی بێت و بۆ سه‌رده‌مێکی تیرش بگونجێ.
تۆماس ئه‌کینۆ گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی مهسیحیته و به باوکی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپا داده‌نرێت، که رێی خۆشکرد بۆ سه‌ده‌کانی رووناکی و رێنێسانس له ئه‌وروپا. تۆماس ئه‌کینۆ سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ئیلهامی بیرکردنه‌وه‌ی له کتێبه‌کانی (ئیبن روشد) و ئه‌لغه‌زالی بووه، که ئه‌و کاته له ساڵانی 1300 کتێبی ئیبن روشد و ئه‌لغه‌زالی له زانکۆی پاریس ده‌خوێندرا. مانای چوارسه‌د ساڵ پێش (ڤۆڵتێر). که ته‌نانه‌ت ناوی ئیبن روشدیان وه‌رگێڕابوو بۆ لاتینی پێی ده‌ڵێن (Averroes)، جوله‌که‌یه‌ک هه‌موو کتێبه‌کانی گۆڕیبوو بۆ زمانی عیبری و ئه‌وروپیه‌کانیش له زمانی عیبریه‌وه گۆڕی بۆ زمانی لاتینی، که ئه‌و کاته زمانی خوێندن و نووسین بوو.
گه‌ر راستت ده‌وێ، سێکولاریزم فه‌لسه‌فه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام دروستیکردوه، ئه‌ل غه‌زالی گووتی به فه‌لسه‌فه ناتوانین بگه‌ین به حه‌قیقه‌ت و خودا، پاش ئه‌و هه‌موو نووسین و کێبهی و دیراسه‌ی ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتون وازی له ئاین هه‌ر هێنا، دوایی ئیبن روشد له ئهندلوسهوه به کتێب وه‌ڵامی دایه و هه‌ر وشه‌کانی خۆی کرده ناوی کتێبه‌که، به کوردی (ناقۆڵایی ناقۆڵا)، یاخود نه‌گونجاوی نه‌گونجاو، که له غه‌رب به‌ناوبانگه پێی ده‌ڵێن The incoherence of incoherence . له‌وێدا ئیبن روشد فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی و فیکره‌ی ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتونی پێکه‌وه به‌سته‌وه. ئه‌وروپیه‌کان بۆ یه‌که‌م جار له کێیبهکانی ئیبن روشد به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتون و یۆنان ئاشنا بوون ، هیچ ئاگادری یۆنان نه‌بوون. ئه‌و زه‌مانه‌یه که‌نیسه‌ی ئه‌وروپی دژی کتێبه‌کانی ئیبن روشد بوو ، ئه‌و فه‌یله‌سۆفێکی عه‌قلانی بوو، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌ل غه‌زالی ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتونی ره‌تده‌کرده‌وه که له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام گوایه ناگونجێت .
ئینسان که باسی شتی جیدی ده‌کات ده‌بێت تۆزێک مه‌عقولیه‌تی تێدا بهێڵیته‌وه و نهڵی زمانی ئاینزاو شیعرئامێز ناتوانێ فه‌لسه‌فه و عیلم به‌رهه‌م بهێنێ. ماتماتیکی (ئه‌ل جه‌بر) له هه‌موو جیهاندا دهخوێندڕێت ناوی (جابر بن حه‌یان)ه، وشه‌ی (ئه‌لگۆریتم)ی کۆمپیوته‌ری ئێستا وشه‌ی (ئه‌ل خه‌واریزمی) ماتماتیکه گۆڕیویانه. کیمیا وشه‌یه‌کی عه‌ربیه و ئهلکالیک و الکهول هه‌ر عه‌ره‌بین که له زانستی ئێستا به‌کاریده‌هێنرێت، ئهلخهزالی کتێبێکی فه‌لسه‌فی هه‌یه به ناوی (کیمیای به‌ختیاری). کتێبی پزیشکی ئیبن سینا که ناوه‌که‌یشیان گۆڕیبوو بۆ زمانی لاتینی و پێی ده‌ڵێن Avicenna له فه‌ڕه‌نسا له زانکۆی مۆنپۆلیه له ساڵانی 1600 ده‌خوێندرا .
The Canon of Medicine was used as a text-book in the universities of Montpellier and Louvain as late as 1650.[12] Ibn Sina's Canon of Medicine provides a complete system of medicine according to the principles of Galen
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و زنیاریانه، ده‌توانرێت له‌م لاپه‌ڕانه‌ی خواره‌وه‌ی ویکیپێکدیا له به‌شی ئینگیلزی زیاتر زانیاری په‌یدا بکرێت::
http://en.wikipedia.org/wiki/Averroes http://en.wikipedia.org/wiki/Al-Ghazali http://en.wikipedia.org/wiki/Al-Khwarzimi http://en.wikipedia.org/wiki/Avicenna ئه‌وه ئێستا، شارستانیه‌ت خه‌ریکه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ چین و هندستان که سه‌ره‌تاکه‌یه‌تی و ته‌نگی به ئه‌مریکا و ئه‌وروپا هه‌ڵچنیه‌وه. دروستکردنی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌روه‌کو کوردستان یا نه‌مانه‌که‌ی کورد وایه. وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن یا یه‌کده‌گرین یا نامێنین، ئه‌گینا ده‌بین به شوێنی گه‌شتوگوزار و ئاسه‌وار و رۆمانتیکی.
شارستانی له کوێوه بێت وشه‌ی تازه‌ش له وێوه دێت. نه‌فسیه‌تی ئیسانیش وایه له شارستانی له‌کوێ بوو، روو له‌وێ ده‌کات . زمانی ئه‌وروپی چه‌ندان گۆڕانی به‌سه‌ر وشه‌دا کردوه، وشه‌ی (سفر)ی عه‌ربی کراوه به (سیفه‌ر، شیفه‌ر، شیفر)،. وشه‌ی Menager فه‌ڕه‌نسی ئه‌مریکا کردویه‌تی به Management و له ئیداره‌ی کۆمپانیا به‌ڕێوه‌بردن به‌کاریده‌هێنن و جارێکی تر فه‌ڕه‌نسیه‌کان وهریاگرتهوهتهوه و به مانایه‌کی تر به‌کاریده‌هێنن.
من و تۆ مێژووی خۆمان نه‌خوێندوه، که ئینگلیز هات و پڕۆگرامی بۆ عێراق دانا مێژووی ئه‌وروپایان پێ ده‌خوێندین و ناپۆلیۆن و بسمارک. ئێستاش ئه‌مریکا له زانکۆی ئه‌مریکی له شاری سلێمانی مێژووی ئه‌مریکا ده‌خوێنن و لیبرالیزم.
له تاران دوو جاده‌ی گه‌وره‌ی تێدابوو، شاهنشای شاهان حه‌مه ره‌زا شای ئێران ناوی یهکێکانی گۆڕی بوو بۆ خیابانی ئایزنهاوه‌ر و ناوی ئه‌ویتریانی گۆڕی بوو بۆ خیابانی که‌نه‌دی. له کوردستانی ئه‌مرۆش له جیاتی گه‌ڕه‌کی کوردی گوندی ئه‌ڵمانی و گوندی ئیتالی دروست ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست