خورپەی ترسێكی گەورە
Thursday, 16/07/2009, 12:00
ئەم وتارە پیشكەشە بە برای بەڕیز كاك ئاسۆ جمال مختاروهاوكارەكانی
ڕەوشت ومۆڕاڵی مرۆڤ بنەمایەكی لاوزازی نیە.بەڵكوبنەمایەكی پتەوەبۆتە پیوەرێك بۆكردارەكانی مرۆڤ. گۆڕینی ڕەوشت ومۆڕاڵی مرۆڤ زۆرگرانە.ڕۆشنبیری مرۆڤ بەشێكە لەبیركردنەوەی مرۆڤ بەرامبەربەخود وبوون(ڕۆشنبیری یانی ڕۆشنایخستنە سەرژیان)ڕۆشنبیری سنوری نیە لەبەرئەوەی ژیان هەمیشە لەگەشەكردن و گۆڕاندایە.بۆیەخۆدەوڵەمندكردن بەهزری سەردەم گەركەسێك گەرەكی بێ ئاسانە.لەمیژووی مرۆڤایەتیدا چەندەها نمونە هەیەكەدەسەڵاتی گەندەڵ ودیكتاتۆروفاشی دڕندانە ئازادیەكانی مرۆڤیان پیلیش ومرۆڤیان چەوساندۆتەوە كۆمەڵەمرۆڤێكیش كۆمەكی پڕۆژەكانی دیكتاتۆرەكانیان كردوە.پەیوەندی سەركردەیەكی دیكتاتۆر و تاكیكی بنكردەی ریكخراویكی دڕ پەیوەندی مۆڕاڵ وڕەوشتە.
جیاوازی لەنیوان (مۆراڵ وهزر) لەوەدایە مۆڕٍاڵ زۆربەزەحمەت دەگۆڕدری.لێ هزەر چونكە پەیوەندی بەدەوڵەندكرنی بیركردنەوە ڕۆشنبیری مرۆڤەوە هەیە ئاسان دەگۆڕی گەر مرۆڤ گەرەكی بێ بیگۆڕێ
هزری دیكتاتۆر:
تیكەڵاوە لەڕەوشت ومۆڕاڵ لەتەك تویریكی سیاسی. لە پیناوی ویستە تاكییە دیكتاتۆریەكان و فاشیە نەتەوەیەكانە.كرۆكی هزری سیاسی پوختە تێكەڵاوی پڕینسیبیكی سیاسی پۆختە دەبێ.ئەگەر سیاسەتمەدار خاوەن مۆرٍِاڵ وڕەوشتیكی پوختەبێت. ریتشاردشنایدر لەسالی 1954 لە زانكۆی بریتسون لەمەربكەری بڕیاری سیاسی پابەندە بە ڕٍووداوەكانی چواردەوەری بریاری سیاسی یان پردی نیوان زەمەن وگۆڕان بەكورتییەكەی توژینەوەی ڕەهندەكانی گۆڕان لە قۆناغە جوداكاندا.لە ڕاستیدا تیگەیشتن لە دینامیكی پرۆسیسی سیاسی لە ئاست تیگەیشتنی خاوەن بڕیاری سیاسیە. بویە ڕەوشتی دەوڵەت(مانای هیزەكانی پاراستنی دەوڵەت وەك پۆلیس . سوپا.دەزگاكان بەكۆ)ڕەوشتی خاوەن بڕیاری سیاسیە.ئەوەی لە شەقامی توی مەلیك ڕویدا كۆمەڵە چەكداریكی سەر بە سكرتیر پارتیك دەستدریژ بكاتە سەر كۆمەڵی كادیری میدیا. ئەوە تەنیا ڕەوشت و مۆڕاڵی بكەرەی ئەوكارە قیزەونە نیە بەڵكوئەو كردارە كرداری سەرۆكی قیزەونە.
دزینی 200 هەزار دۆلار و تاپۆكردنی 20 خانوو لەسەر ئەفسەریكی ئاسایشی سلیمانیەوە.ئەوە ڕەوشت ومۆڕاڵی خاوەن بڕیاری سیاسی ڕێگەی پیداوە بیر لەم كارانە بكاتەوە1*
هیچ دزی ناتوانی بێ دزیكی تر یان كریاری كاڵای دزی دزی بكات.زەمینەی ساخكردنەوەی كاڵای دزراو ئەو گۆڕەپانەیەكەئیستا دزەگەورەكانی دەسەڵاتی باشور لەتەك دزە بچوكەكانی بازاڕ.بازاڕیان گەرمكردوە.هیچ دیكتاتۆرێك ناتوانی بەبێ كۆمەك و یارمەتی كۆمەڵی دیكتاتۆر پچوك دەسەڵاتی خۆی بەسەر كۆمەڵگادا بسەپینێ.دیكتاتۆر زۆرترسنۆكە لەپرسیاری كریكاریكی بیكار و سكاڵای دایكی شەهید و مۆڕەی منداڵیكی بێ باوك دەترسی.ترسی خۆی بە(جەلالد)یك دەبەخشێ میژوویەكی زۆردوور وكەڕوهەڵهاتوونیە كە سەدام چەند جەلالدی بۆبرینی زمانی نەیارانی وەكی ێباح میرزای هەبوو لەئەنجامدا ێەدام ێەباح میرزای تادواهەناسەی لەزینداندا دارزان.ئەوانەی ئیستا بەناوی(ئاسایش وپارستنەوە)بوونتە بازووی دەسەڵاتی چەوسانەوەی مرۆڤە خاوەن پرسیارەكان دەبیت رۆژیك دابێت بەپێ یاسا ببن بەقوربانی هەڵەكانیان.تامی ئەونانە چیەكە جەلادیكی جەلالی ومەلالی دەیدا بەكۆرپەكانی.خەوی ئەوجەلالدە چۆنە دوای ئەشكەنجەكردنی مرۆڤیك كەداوای ئازادی دەكات؟
پرسیاری گشت برسییەكانی ئەم دوونیا یەك پرسیارە(بۆمن برسیم)پرسیاری گشت ئازادیخوازانی ئەم دونیایە یەك پرسیارە لەدیكتاتۆر(بۆمن ئازادنیم)پرسیاری گشت كریكارانی بێكار لەسەرمایەدار(بۆ من بێكارم)پرسیاری گشت ئافرەتانی ئەم دونیایە(بۆمن لەمافدا وەك پیاویەكسان نیم)كیشەكانی مرۆڤ لەهەرسوجێكی ئەم دونیادابێت یەك ڕەنگە بە(كرۆكی)جیاوازەوە.
با دیكتاتۆرەكانی كوردوجەلادەكانی ئاسایش وپراستن چاك بزانن لەمیژووی مرۆڤایەتیدا نەبووە(دیكتاتۆرێك)بەڕوویەكی جوانەوە بوبێت بە میوانی میژوو.
جیاوازی لە نیوان مرۆڤەكاندا تەنیا مۆراڵ و هزەر,میژووی مرۆڤایەتی سەخناخە لە درندەی دیكتاتۆر و ئایندەی پیسیان.لێ ناهوشیاری مرۆڤی ئەم سەردەمە بەتایبەتی ئەوانەی دەسەڵاتی سیاسیان هەیە نەخویندنەوەیان بۆ میژووی پیسی دیكتاتۆر و فاشییەكان پیشخۆیان.
مادامێك ویستی مرۆڤ هەمیشە لە دووی ئازادییەكانی ویڵە بۆیە ئامادەیە قوربانی بدا بە ژیانی لە پیناوی گۆڕان وئازادییەكەیدا. كوشتنی كەسێك لە پیناو ئازادیدا.كوشتنی كەسێك لە پیناو دەسەڵاتی دیكتاتۆردا دەچنە دووتوی دوو پەرتووكی میژووی جیاوازەوە. یەكەمیان میژووی سەرەوەری و شانازی.دووهەمیان میژووی شەرم وپیسی دیكتاتۆر.لەمەڕكوردیش هەروایە.لە ڕاپەڕینەكەی بەردەركی سەرای سلیمانی عەولەسیس بە گولەی ئیمپریالیزم كوژرا.ئیستا ئەم مرۆڤە مەزنە لەمیژووی سەرەوەری ئەم شارەونەتەوەی كوردا قارەمانە.لەهەمان شاری سلیمانیدا پولیسێكی دڕندە هەبوو ناوی(B)لەبەر ڕێزی نەوەكانی ئەو پۆلیسە دڕندەیە ناوەكەی نانوسین چونكە نەوەكانی شەرمەزارن.لەكاتی ڕاپەڕیندابەدۆنكیكەی دەستی خەلكی شاری سلیمانی ئازارداوە.خویندنەوەی ئیستای بارودۆخی باشوری كوردستان گەرانەوەی هەمان سەردەمی مەلیك فەیسەڵ وفاشی بەعسە بەرامبەربە ئازادیخوازانی ئەم شارە.سەردەمی مەلیك فەیسەڵ پۆلیسی(B)سەردەمی بەعس ملازم محسن سەردەمی جەلالی(شیخ جعفروحاكم قادر)لەم سێ قۆناغەدامرۆڤەئازدیخوازەكان ئەشكەنجەدراون. لە دووقۆناغی یەكەم ودووهەمدا(پولیس Bوملازم محسن)جەلادەكان رسوابوون.كەواتەجیاوازی لەنیوان دەسەڵاتەكانی ئەوسێ قۆناغەدا نیە.بەدڵنیایەوە جەلالدەكانی سەردەمی دیكتاتۆریتی جەلالیش لە ئایندەدا ڕسوادەبن.
دوینی شەو كە وینەی برای بەریز كاك ئاسوی جمالی مختارو هاوكارەكانیم بینی.دڵوپی خوینی جەستیان هەر دڵوپێكی بوو بە چەپكە ووشەیەكی سەرەوەی بۆ میژوویەكی جوانی ئەوشارەی لەوەتەی لە دایك بووە شەیدای ئازادیە.پرسیاریك لەڕەوشت ومۆڕاڵ وهوشیاری دیكتاتۆرەكانی شاروڕۆماندزونووسەران وچەكدارانی دیوەخانەكەی تاڵەبانی.گەرەكتانە میژووتان چۆن بنوسنەوە میژووتان بەدزینی دۆرلاركرینی پینوسە لاوازەكان جوان نابێت.گۆڕان پڕۆسییسەپابەندە بەویستی مرۆڤەوە ئەوەتەنیا كورد نیە گۆڕانی گەرەكە ئەوە پرینسیبی ژیانی سەرجەم مرۆڤیایەتیە.گۆڕان ئەو پڕۆسیسیە بزیوەیە كە هیچ كاتیك لە هیچ سنوریكدا ئۆقرەناگری . پەیویەنەدی نیوان كرۆكی گۆڕان وحقیقەت یەك كرۆكە حەقیقەتیش هیچ كاتیك سنورو پەسند ناكات فەلسەفەی گۆڕان قۆناغ بەقۆناغ خودی كرۆكی خۆی دەكات بە بنەمایەكی جوان بۆ باڵای جوانی گۆڕان لەقۆناغێكی تردا. تەوژم وڕەوتی گۆڕان ژیان و پاشەڕۆژی ملیونەها مرۆڤیان گۆڕیەوە دەبێ كوردیش لەم گۆڕانە گڵوبالیزمەدا بێبەش و لە كۆمەڵگای مرۆڤیایەتیدا سەرشۆڕ و دوانەكەوێت.لەدوای كۆتای تەمەنی دیكتاتۆرەكانی سەردەمی جەنگی ساردەوە ڕۆژبەڕۆژ دیكتاتۆرەكان تەمەنیان كورت وئایندەیان سزای یاساییە.كوردلەپیناوی ئازادیدا زۆر قوربانی دژی كۆلۆنیالیستەكان داوە ئیستا ئەم دەسەڵاتە مافیا ودیكتاتۆرەش هیچ نیە جگە لەوینەیكی دیكتاتۆرەكانی تری دوای جەنگی سارد.ئەم دیكتاتۆرانەی باشور چونكەخودی خۆیان خۆش ناویت بۆیەئازادی كەسانی تر قۆرخدەكەن.كۆام لەو كابۆسایاسیانەی باشور دەتوانن شەوانە بەئازادی بێ پاسەوان بنوون. پیاسەبكەن. كەسێك ئازادی خۆی بكات بە قوربانی سامان ودەسەڵات و ڕێز لە ئازادی خود و خیزانەكەی نەگرێت ئەوكەسە شایەنی ئەوەنیە دەسەڵاتی هەبێ بویە گۆڕان دەڵێت ئیوە ئەو كۆمەڵە مرۆڤەن دورن لە هەموو بەها چوان وپریسنیبە سیاسیەكانی سیسیەوە چونكە ئازادیكوژن.
*1 ئاوینە رۆژی 15-07-2008
15-07-2009 فڕانكفۆڕت
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست