ئاگادارییه‌ک بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد له باشوور و هه‌رێمی کوردستان
Saturday, 27/06/2009, 12:00
له کوردستانه‌وه ئه‌م ئاگادارییه‌کمان له لایه‌ن گروپێکه‌وه بۆ هاتووه، که بۆ زۆر شوێنی دیکه‌شیان ناردووه، داوایان کردووه، که ئێمه‌ش بڵاوی بکه‌ینه‌وه و خه‌ڵکی کوردستانی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه، چونکه وه‌ک له نامه‌که‌دا بۆیان نووسینوین، ده‌ڵێن که ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردستان نا‌وێرن بڵاوی بکه‌نه‌وه.******************************
به باوه‌ڕی ئێمه پێناچی ینک و پ‌د‌ک به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕازی بن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان به دڵی ئه‌وان نه‌بێت, هه‌ر له ئیستاوه دیاره و که ده‌یانه‌وێت چی بکه‌ن، دوا کارتی ئه‌وان هانابردنه بۆ هه‌موو کارێکی ناڕه‌وا، تا به‌و شیوه‌یه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست، چونکه سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان وای ده‌رده‌خه‌ن. هه‌رچه‌نده ئێمه له سهرنجامهکه به گومانین، ده‌زانین ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا موخابه‌راتییه‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌مانه جارێکی تر بێنه‌وه سه‌ر حوکم و بۆ ساخته‌کاریی و فێڵکردن له ده‌نگه‌کاندا یارمه‌تییان ئه‌ده‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌شه که گومانی ئه‌وه ده‌کرێت، که له سه‌رنجامی ئاشکراکردنی ده‌نگه‌کاندا توندوتیژی لێ بکه‌وێته‌وه. چونکه میلله‌ت بێزاربووه و نایانه‌وێت جارێکی تر ئه‌مانه سه‌ردار و سه‌روه‌ر و به‌رپرسیاربن.
ده‌سه‌ڵاتیی دیکتاتۆریش ناخوازن کوردستان به‌سانایی چۆڵکه‌ن، ده‌یانه‌وێت درێژه به‌سیاسه‌تی ناهه‌مواری و دیکتاتۆریانه‌ی خۆیان بده‌ن تاکو له‌و ڕێگه‌یه‌وه فه‌زایه‌کی پڕ ترس و تۆقێنه‌ر فه‌راهه‌م بکه‌ن، ده‌ستیان زیاتر ئاواڵابێت بۆ دزینی هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانه‌ی تێیدا ماوه، زیاتر ژێرخانی کانزاکانمان و به‌هه‌ده‌ر بده‌ن، هه‌ر له ئیستاوه بڕیاریان بۆ ده‌ستورێک داوه که که‌سایه‌تی دیکتاتۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستوره بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆمان، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و نان بڕینی خه‌ڵک کارێکی تری به‌رچاوی ئه‌م حوکمه‌ت و حیزبانه‌یه، جگه له ده‌یان زیندانی نهێنی و ده‌یان ده‌زگای تۆقێنه‌ر و ده‌ست ئاواڵه، که هه‌موو ئازادییه‌کانیان خستۆته ژێر پرسیاره‌وه.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان
ئێمه ئه‌زمونی راپه‌ڕینمان هه‌یه، به‌ڵام نه‌مان توانی ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌رین بپارێزین و دامانه ده‌ست ئه‌م پیاوه نه‌خۆشانه‌ی ئه‌مڕۆ، که سه‌ره‌نجام ئه‌م جه‌هه‌نه‌مه‌یان بۆ بنیان ناوین و گاڵته به‌تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگامان ده‌که‌ن، جگه‌له‌وه‌ی ئێمه که‌سمان نازانین له‌ودیوو ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه چی ڕووده‌دات! ئه‌وه هه‌ر باسی په‌رله‌مان و به‌رپرسان ناکرێت که چی ده‌که‌ن و چی ده‌دزن و چۆن شه‌وی سور و په‌مه‌ی به‌ڕی ده‌که‌ن، چۆن پاره و سه‌روه‌تی ئه‌م گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه، که ئێمه دڵنیاین ئه‌مانه ته‌مه‌نیان کورت بۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه نایانه‌وێ له‌سه‌ر کورسی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی بێنه‌خواره‌وه، نایانه‌وێ بهدیمکراسی ئه‌و پرۆسه‌یه جێبه‌جێ بێت، ئه‌وده‌م پێشبینی ئه‌وه ده‌کرێ، که بۆ گه‌یاندنی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌جێگه‌ی شیاوی خوی، ڕاپه‌ڕینێک سه‌ر هه‌ڵبدات. دیاره له‌و حاڵه‌ته‌دا هانا ده‌به‌نه به‌ر ده‌زگا ئه‌منی و موخابهرهتهکانی درواسێ و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زاییان بۆ دابمرکێننه‌وه.
ئێمه که‌سمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین جارێکی تر خوێنی ڕژاوی که‌س ببینین، هه‌روه‌ها که‌سیشمان نامانه‌وێ به به‌رچاومانه‌وه کوردستان به‌عه‌ره‌ب بکرێت، نامانه‌وێ داهاتویه‌کی ڕه‌ش چاوه‌ڕێمان بکات به‌ده‌ستی کورد، که ئه‌وه‌ی به‌عس نه‌یتوانی بیهێنێته‌دی ئه‌مان به پلانی ئه‌وان جێ به‌جێی ده‌که‌ن.
ئه‌وان نه ووڵات به‌لایانه‌وه گرنگه نهمرۆڤی کورد نرخێکی هه‌یه، ئه‌مانه ته‌نها بیر له پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌که‌نه‌وه، که له ماوه‌ی ئه‌م 18ساڵه‌دا له ئێمه‌یان دزیوه و ده‌یانه‌وێ ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان پارێزراو بێت.
ئێمه لێره‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه له سه‌ره‌نجامی هه‌موو کاردانه‌وه‌یه‌کدا، توڕه‌بوون نه‌تان باته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵه‌کانی ساڵی 1991 دووباره بکه‌ینه‌وه و جێگا گشتێکان ئاگر تێبه‌ر بده‌ین، چونکه ئێستا ئه‌م جێگایانه موڵکی گه‌له، ماڵ و حاڵ، ئوتۆمۆبیل، پاره و ئاڵتونی ژنه تازه‌کانیان، هه‌موو ئه‌مانه موڵکی ده‌وڵه‌ت و گه‌لن، ده‌بێ ئه‌م لێپرسراوانه دادگایی بکرێن، ده‌بێ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ناومان، به‌هه‌موو مانایه‌ک خۆمان جیابکه‌ینه‌وه له به‌کارهێنانی تووند و تیژیی، ده‌بێ ئێمه شۆڕشگێڕ بین فه‌رمانی شۆڕش جێبه‌جێ بکه‌ین فه‌رمانێک که ئیتر ڕابردومان له‌به‌رده‌م نادیاردا دانه‌نێت.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان
هه‌موو ده‌زانین ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه، ئه‌مانه سوکایه‌تی دنیایان پێکردووین، هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌یان بۆ کورسی و ده‌سه‌ڵات پێ بهکوشداین و شه‌ڕی نه‌گریسی براکانیان پێ کردین کوردستانیان کرده دوو هه‌رێم له‌شکری داگیرکه‌رانیان هێنایه سه‌رمان، هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌یان به کوشت دا، هه‌زاران گه‌نج و لاویان ئاواره‌کرد، له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌مانه‌دا ده‌یان گۆڕستانیان له‌ناو ده‌ریاو سنوره‌کان بۆ دروست کردین. ئیستاش مه‌رگی ئه‌مانه له برژانگه‌کانمان نزیکتره جا گرنگ به‌رنامه‌دانانه بۆ ئه‌م کاره.
ئێمه ئاره‌زوومانه ئه‌مان ملیان بشکێنن و بڕۆن له به‌رۆکی ئه‌م خه‌ڵکه ببنه‌وه تا سبه‌ینێیه‌کی باشتر دروست بکه‌ین، وڵاتێک ئاوه‌دان بێته‌وه، ژینگه‌ی پارێزراو بێت، یاسای تیابێت.
با هه‌موو نه‌فره‌ت له‌و سه‌رکرده و به‌رپرسانه بکه‌ین، با حیزبی پڕ له مێژووی خوێن و خیانه‌ت به‌رۆکمان به‌ربدات، تا ئه‌م پیاوه سهربۆیاخکراوانه و ناوگه‌ڵ ئاڵۆشاوانه حاکم نه‌بن تێیدا، ده‌بێ وریابین له‌م کاته‌دا هۆش سه‌رچاوه‌ی کردارمان بێت، داواتان لێده‌که‌ین، ئه‌وانه‌ی که‌سوکاریان وه‌ک حیمایه، پۆلیس و کارمه‌ندی ئاسایش و پاراستن کار ده‌که‌ن، وشیاریان بکه‌نه‌وه، زوو ئاگاداریان بکه‌ن، که نه‌چنه پاڵ ئه‌و به‌رپرس و گه‌نده‌ڵانه، با چاره‌نووسی ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌من و ئیستیخباراتی لێ نه‌یه‌ت، با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ڕیزی میلله‌ت، هه‌روه‌ها له کاتیی ڕوودانی هه‌ر تووند و تیژی و ڕاپه‌ڕینێکدا، به هێمنی مامه‌ڵه بکه‌ن، مه‌هێڵن خه‌ڵکی چاو برسیی و هێزی تاڵانی بچنه ناو ماڵهکانیانهوه، چونکه ئه‌وه موڵکی هه‌موومانه، ده‌ستیان تێوه مه‌ده‌ن، بیانگرن و ته‌سلیمی دادگای گه‌لیان بکه‌ن با له دادگایه‌کی عادیلانه‌دا سزای خۆیان وه‌ربگرن. ماڵ و مناڵیان ئازار مه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر شتێک ڕووی دا مه‌هێڵن له فڕۆکه‌خانه‌کانه‌وه پاره و سامانه‌کانیان ده‌رباز بکه‌ن و ڕابکه‌ن.
ئێمه گروپێکین خۆمان بۆ ئه‌و کاته ئاماده‌کردووه، ئه‌گه‌ر کار گه‌یشته ڕاپه‌ڕین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین کۆنتڕۆڵی بار و دۆخه‌که بکه‌ین.
به هێمنی و له سه‌رخۆ، چاوتان بکه‌نه‌وه تا فێڵتان لێنه‌کرێ، هه‌ڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه نه‌تان ترسێنێ بڕۆن بۆ به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست