کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كلیلی کۆشکی کۆماری کوردستان لە باخەڵی نێچیرڤان دایە

Wednesday, 05/06/2013, 12:00

1222 بینراوە



هەرچەند لێدوانی کۆیلەکانی بنەماڵە دەخوێنمەوە،یا سەیری چاوپێکەوتنەکانیان دەکەم نازانم پێ بکەنم یا بگریم، پێکەنینم لەبەر ئەوەی قسە و لێدوانی وادەڵێن، وەک ئەوەی قسە بۆ خەڵکی مۆزەمبیق و سۆماڵ و ئەسیوپیا بکەن، وای هەژمار دەکەن کە خەڵکیش وەک ئەوان گەمژە و عەقڵ چەق بەستوو و نەزان و نەخوێندەوارە، وادەزانن هەموو کەس عەقڵە خێلەکیەکەی ژێر جەمەدانیە سورەکانی لاعەبقەری و بێ وێنەیە،... گریانەکەشم لەبەر ئەوەی بەزەیم بە بەشێکی میللەتەکەم دادێتەوە، کە لە سەدەی 21 ی سەردەمی و عەولەمە و ئەنتەرنێت و زۆری سەرچاوەی خۆ پێگەیاندن خۆ تێگەیاندن ،خەڵکانی ئاوا نەفام و گەمژە لەناو کۆمەڵگەی کوردی وجودیان هەیە و دەسەڵاتیشیان لەدەست دایە،لە دواین بەرنامەی تەباو ناتەبای کەناڵی نالیا کە لە شەوی 17 \04 پێشکەشکرا لەنێوان عەتای شێخ حەسەن ئەندامی دەزگای ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ.د.ك لە سلێمانی و د.محەمەد عەلی :- ئەندامی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدا د. محەمەد باسی ئەم بڕە پارە خەیاڵیەی کرد کە لەدەرگای ئەم زەویە بەنرخەی کرد کە ئێسیا کاک نێچیر تەلبەندی کردووە و دەستی بەسەرداگرتووە وەک هەموو زەویە بەنرخەکانی دەڤەری زەرد، وەلامی کاک عەتا ئەوە بوو کە ئەم زەویە بۆ کۆشکی کۆماری کوردستان تەرخانکراوە ومڵکی کاک نێچیر نیە، سەیری عەقڵی ئەم کابرایە و ئەم پلانە ستراتیج و گرینگەی کاک نێچیر بکەن، جارێ هیچ نەبووە و هیچ نەکراوە زەوی تەرخان کردووە بۆ کۆشکی کۆماری کوردستان و،کلیلەکش لەباخەڵیایەتی،، لەکاتێکدا کاک نێچیر ئامادە نەبوو کیلی ژوری سەرۆک وەزیران بداتە بەرهەم ساڵح کە لەدوای ئەو بوو بەسەرۆک وەزیران، (بەرهەم ناچار ژورێکی تری تەرخان کرد بۆ کارو بارەکانی) ،ئەی سبەی چۆن چۆنی ئەم کلیلی کۆشکی کۆماریە ڕادەست دەکات و ئامادەیە بیداتە کێ؟ من پێموایە تەنها ڕادەستی کاک ئیدریسی کورێ بکات،،،گریمان ئەم چەواشەکاریەی کاک عەتاش ڕاست بوو چونکە واتێگەیەنراوە، با هەندێک ورد بینەوە و بزانین ئەم مەسەلەیە ئاماژە بەچی دەکات ؟ ئەم مەسەلەیە ئاماژە بەوە ئەکات کە ئەم بنەماڵەیە بەرنامەیان ئەوەیە کە هاتا هەتایە حوکم بکەن بە پشتیوانی وڵاتانی ناوچەکە بەهۆی پێدانی نەوتی بەلاش و سەروەت و سامانی زۆری دزراوی میللە ت و کەسانی کۆیلە و عەقڵ چەق بەستووی وەک کاک عەتا، بەڵام با کاک عەتاو هەڤاڵانی لەوە بگەن، کە ئەم بیرکردنەوەیە وەک و خەونی حوشتر وایە ولەماوەیەکی کورتی داهاتوودا زۆرشت دەگۆڕێت..



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)