کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی به‌ په‌له‌..جه‌لال تاڵه‌بانی "له‌ دوو ریانێکدایه‌" به‌ په‌له‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی..

Saturday, 19/02/2011, 12:00


جه‌لال تاله‌بانیی گه‌یشته‌وه‌ سلێمانی بۆ تاوتویکردنی ئه‌و پلانه‌ی که‌ پێشتر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی دایرشتبوو . سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ نووسینگه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: هاتنه‌وه‌ی مام جه‌ڵال یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێکردنی پیلانه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو له‌(جه‌لال تاله‌بانی ومه‌سعود بارزانی) . درێژه‌یی داێی وتی: جه‌لال تاله‌بانی گله‌یی زۆری لێکراوه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ سێ رۆژ تێپه‌ڕی که‌چی باره‌گاکانی گۆڕان و ته‌له‌فزیۆنی (KNN) له‌ شوێنی خۆیاندا ماون ، وتویه‌تی : ئه‌وه‌تا له‌ هه‌ولێر ئێمه پیلانه‌که‌مان جێبه‌جێکردووه‌ و سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێزیکی زۆریشمان بۆ ناردوون ، که‌چی هیچتان نه‌کردووه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ زیادی کردو وتی: دیار نییه‌ جه‌لال تاله‌بانی چۆن پێداگیری ده‌کات ، چونکه‌ له‌ پێداگری کردنی بۆ لێدانی گۆڕان ، ره‌نگه‌ ئیشقاقێکی دیکه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و دکتۆر به‌رهه‌م بێته‌ کایه‌وه‌.. له‌ پرسیارێکی کوردستانپۆستدا له‌ سه‌رچاوه‌که‌ی نووسینگه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ، که‌ بۆچی دکتۆر به‌رهه‌م بێ ده‌نگی نواندووه‌ له‌ قسه‌کانی نێچیر که‌ گوایه‌ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی حکومه‌ت هێز نێردراوه‌ته‌ سڵیمانی؟ له‌ وه‌لامدا وتی: ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ لاوازی دکتۆر به‌رهه‌م که‌ به‌ هۆی فشاره‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی ، ناتوانێت ئه‌و تۆمه‌ته‌ی نێچیر ره‌تبکاته‌وه‌. نێچیر پێشتر له‌گه‌ڵ جه‌لال تاله‌بانی رێککه‌وتون تا ئه‌و قسه‌یه‌ بکه‌ن ، بۆیه‌ گکتۆر بێده‌نگی نواندووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە