کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگاكانی پاراستن و زانياری ٢٠٠ كادريان بۆ خويندنی باڵا تۆماركردووه‌

Thursday, 19/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری خوێندنی باڵا
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يك له‌ نووسينگه‌ی وه‌زيری خويندنی بالاَو توێژينه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد‌، کە له‌ گشت قۆناغه‌كانی پڕۆژه‌ی توانا سازيی بۆناردنی خوێندكارانی هه‌رێم بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ناوچه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ست هينانی ماسته‌رو دكتۆرا، ده‌زگاكانی پاراستن و زانياریی كه‌ دوو ده‌زگای ئه‌منی حزبين ، زۆرێك له‌ كاديريانی خۆيان خستۆته‌ ليسته‌كانی توانا سازیيه‌وه‌، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياندووه‌ هه‌تا ئێستا پاراستنی پارتی100 كاديری ده‌زگاكه‌ی و زانياريش 100كاديری ده‌زگاكه‌ی له‌ليستی تواناسازی تۆمار كردووه‌!
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياندووه‌ كه‌ له‌ دوا قۆناغدا زياتر له‌ 70 كاديری و معته‌ميد و سيخوری ده‌زگاكانی ئه‌و دوو حزبه‌ ناوه‌كانيان خراوه‌ته‌ ليستی تواناسازیيه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌كیيش له‌ تۆماركردنی توانا سازيیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ زۆربه‌يان بروانامه‌ی ساخته‌بيان بۆ كراوه‌، ته‌نها له‌ ئاسايشی گشتی و هه‌ولێری پارتی 20 كارمه‌ند ناويان تۆمار كراوه‌ كه‌ 13 بروانامه‌ی ساخته‌‌ له‌لايه‌ن ليوا عيسمه‌ت ئه‌رگوشی و عه‌ميد تاريق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌و ساخته‌و ته‌زويرانه‌يان بۆ دروستکردوون.
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ نوسينگه‌ی مه‌سرۆر بارزانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ بارزانیيه‌كان 23 كه‌س كه‌ بروانامه‌ی ساخته‌يان بۆ كراوه‌ خراونه‌ته‌ ليستی توانا سازیيه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش ئەو پرۆژه‌ی توانا سازییەی دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لادينە، کە دوو ساڵه‌ شانازی پێوه‌ دەکات! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە