خوێنى رێژوان...خوێنى بەرزانى وتالەبانى دەهێنى نەك30دەفتەر دۆلار...
Monday, 21/02/2011, 12:00
خوێن فرۆشتن نەریتێكە شایەن بە سەرانى دەستەلاتە...بۆیە هەر بە پارەى رێژوان خوێنى رێژوان فرۆشرا. باوكى رێژوان دیارە هێشتا خوێنەگەرمەكەى سارد نەبۆتەوە هەر زوو لە كەنالە رێكلامەكان رێكلامى نەهێشتنى خۆپیشاندانى كرد...ئاى لەم جەرگە هەرگیز مەرج نیە كاتێك دەلێن گیا لەسەر پنجى خۆى دەروێتەوە ، ئەگەر وابووایە رێژوان جوانەمەرگ نەدەبوو .
رێژوان كورى میللەتێكى زولم لێكراو بوو بۆیە دوو جار زوڵمى لێكراوە جارێكیان لە لایەن چەتەكانى بەرزانى و جارى دووەم لەلایەن باوكەكەى كاتێك بازرگانى كرد بە خوێنى رۆلەكەى... دەبووایە باوكى رێژوان هەردەم لە جیاتى رێژوان هەموو رۆژێك مانگى گرتبووایە لە پێش دەرگاى سەرا...دەبووایە خوێنى رێژوان نەگۆردرابوایە بە چەند دەفتەرێك دەبوایە خوێنى رێژوان گۆردرابووایە بە سەرى هەردوو بكوژانى بەرزانى و تالەبانى. بەلام چى بكەین بۆ مەبدەئى كوردایەتى من وەكو كوردێك هەردەم تۆلەى رێژوان لە سەرچاوى خۆم دادەنێم نەك چاوەرێى تەواو بوونى ئەم چەند دەفتەر دۆلارەى كە باوكى وەریگرتوە پارە هیچ كاتێك گرنگ نیە بەلام كوردایەتى هەموو كات گرنگە..بۆیە نەدبووایە خوێنى رێژوان ئیهانە بكرێت لەلایەن نزیكترین كەسى رێژوان كە باوكیەتى بەلام هەرگیز نابێت ئەمە باوك بێت چونكە رێژوان كورى كوردستانە نە كورى بازرگانێك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست