کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دزەکان بە پارەی دزراو خەڵك ئەبەن بۆ سەیران

Saturday, 04/04/2009, 12:00

2025 بینراوە


لەسەرو بەندی نزیك بونەوەی هەڵبژاردن و نەمانی متمانە لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بەم دوبنەماڵە مافیاو دزو ڕیسوایە. ئەشزانن ئەم بەهارە خەڵکی بەعام ئارەزوی سە یران و گەشت دەکات و دەیەوێت ئەگەر بۆ تاوێکیش بێت ئەم هەمو دزی و بێ ئەخلاقی و بێ سەرو بەرەیی و بێ یاساییەی ئەم دو بنەماڵەیە لەم کوردستانەدا دایان هێناوە و فشەو فیشاڵەکانیان لەبیری خۆی بەرێتەوەو ئەگەر بۆ ڕۆژێکیش بێت لەیادی بکات و نەختێک مێشکی بحەسێتەوەو بای باڵی خۆیان بدەن. کەچی ئەم دو بنەماڵە دزە ئەو هەڵەشیان قۆستۆتەوەو لەڕێگەی مەڵبەندو لق و ناوچە و کۆمیتەکانەوە خەڵکی کۆ ئەکەنەوەو ئەیانبەن بۆ سەیران وەك ئەوەی یەکێتی کۆمەڵێك خەڵکی کۆ کردبۆوەو لەسەر پارەی دزراوی خۆیان بردیانن بۆ سەیران بۆ دەورو بەری سەرگەڵو بەرگەڵو لەوێش بزانن کوێ زۆرترین خەڵکی سەیرانکەری لێ یە ئەچنە ئەوێ و کامێرای تەلە فشۆڵەکانیشیان نەك تەلەفیزۆن دەست ئەکەن بە وێنە گرتن تا وای نیشان بدەن ئەوە هەموی جەماوەری ئەوانە. وەك ئەوەی خاک وکوردسات نیشانیان داو شێخ محەمەد سەرگەڵویی کە یەکێکە لەهەرە دزو پارە پەرستەکانی ناو یەکێتی کە ئەوەی خزمی خۆی بێت یان بە پێشمەرگەی دێرین یان بە شەهیدی سەنگەر یان بە کە مئەندامی سەنگەر تۆماری کردوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی خیزانەکانیانی بە ژنی شاخ نوسیوە و مانگانە بە ملوێن دینار وەردەگرن یەکێك لەوانە کە ڕۆژێك لە ڕۆژان پێشمەرگایەتی نەکردوەو دو پەنجەی بەر جەنجەڕ کەوتوە بە ناوی ناسر حەمە عوسمان سەرگەڵویی بە پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر نوسیویەتی و ژنەکەشی بە پێشمەرگەی شاخ نوسیوەو تائێستا دو ئەرزەشی وەرگرتوە هەر بە واسیتەی ئەو شێخە دزە ئەو پانزە ملوێنەی جەلال لە پارەی دزراوی میللەت دابەشی کرد بەناوی پێشمەرگەی دێرینەوە ئەویشی وەرگرت. دەبێت ئەم شێخە دزە چەندی تری لەو پارەیە دزیبێت کە بۆئەو سەیرانە بنەماڵەی جەلال داویانە بۆ خەڵک بردن بۆ سەیرانو ڕەسمگرتنیان تا وای نیشان بدەن جەماوەریان هەیە.. هەر لە درێژەی ئەو ماستاو کردنو گەوادیەی بەر پرسانی ئەم دو حیزبە بۆ خەڵکی ئەکەن پارتیش وەك دەڵێن بەتەمایە خەڵکی کۆبکاتەوەو لەسەر پارەی دزراوی ئەم میللەتە کڵۆڵە بیان بات بۆ سەیران. ئەمانە خەیاڵیان خاوە وادەزانن خەڵکی بەوە لە خشتە ئەچیت . ئەم خەڵکەی ئێوە ئەمڕۆ بەناوی سەیرانەوە کۆیان ئەکەنەوە ئەگەر نەشیان بەن خۆیان هەر ئەچن بۆ سەیران هەر ئەو خەڵکە ش لەکاتی هەڵبژاردن پۆرتتان ئەشکێنن و دەنگتان پێ نادەن . چونکە ئێوە هەموکات کە ئیشتان بە خەڵكی کوردستان بوە کەوتونەتە ماستاو کردن و کڕوزانەوە لەبەرامبەر ئیرادەی خەڵکی کوردستاندا بەچۆك داهاتون هەتا ئیشی خۆتان ڕایی کردوە . دواجاریش دوای ئەوەی پاشەڵتان لە کورسیەکان گیر بو وەك نەباتان دیبێ نەبۆران بچوکترین حسابتان بۆ خەڵکی کوردستان نەکردوە بگرە هەر گاڵتەشتان پێکردون . ئەوتا شێخ ناجەعفەر منەتمان بەسەر دادەکاو دەڵێت یەکێتی ئیشی بۆ هەمو کەس کردوە هەمو دێهاتەکانی ئاوەدان کردۆتەوە. وەك بە پارەی میراتی باوکیان و لە ڕاهی خوا کردبێتیان . هەر چەندە ئەوە درۆیەکی شاخدارە ئێستاش لەناو ئەم شاردەدا لەبەر بێ قوتابخانەیی لەهەر قوتابخانەیەکدا سێ دەوامی تیا بە ڕێوە ئەچیت؟ ئێستاش بە هەزاران کەسی پێشمەرگەو موستەهە‌ق کە پێویستە زەوی بدرێتێ و خانوی بۆ بکرێت و لە کرێچیەتی ڕزگاری ببێت. کەچی لەبەر خزم خزمێنەو واسیتەو واسیتەکاری بەرپرسانی دزو داوێن پیس بۆ خزمو ماستاو چیەکانیان بۆ جاش و ئەنفال چیەکان هەر کات داوابکەن پارەو زەوی ئامادەیە و. کام شوێن زەوی باش و ڕوکنی لێبێت بۆ بازرگانی و ڤێلای بەرپرسان هەر لەماوەی مانگێکدا هەر ڤێلایەو بە هەزاران تەن شیش و چیمەنتۆو باشترین موادی خاریجی سەری بە ئاسمانا ئەچێت ئایا بۆ ئاشکرای ناکەن ئە و ڤێلاو باڵەخانانە کێ خاوەنیەتی و بودجەکەی کە ئەوەندە زۆرەو لە ژمارە نایەت لە کوێێ دێنن . یان داهاتی ئەو ڤێلایانە ئەچێتە گیرفانی کێوە بە تایبەتی ئەوباڵەخانانەی لەدەورو بەری حامیە و گەراجی چوارتای کۆن. کە نیوەی قەبرستانەکەشتان پێوەدادڕی شوێن بارەگای تەلەفیزۆنی ئەو پیرێژنە ئاخر شەڕە کە نیوەی ئەم سلێمانیەی داگیر کردوە. کە ماڵە ئاوەرەکانتان بە زۆری زۆرداری لێدەرکردو ئەبو بەکری عەلی شاعیریشتان لەسەر گوللەباران کرد. هەی ڕوتان ڕەش بێت ئیستاش کەوتونەتە کڕوزانەوە بۆ خەڵکی سلێمانی دەیانبەن بۆ سەیران و یەکی بیست هەزارو پانزەهەزار دیناری بریمەریان بۆسەرف ئەکەن تا بە ئە قڵی هیچ و پوچی ناو ئەژنۆتان تەفرەیان بدەن و ئەمجارەش دەنگتان پێبدەنەوە . خەیاڵتان خاوە نەك خەڵکی بەرن بۆ سەیران ئەگەر بیانبەن بۆ بەهەشتیش تازە خەڵکی سلێمانی بە درۆو دەلەسەکانی ئێوە تەفرە ناخوات خەڵکی سلێمانی چاك لە مایهەیەتی پڕوپوچی ئێوە شارەزابوە .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)