لەمیحرابى كەركوكدا گەورترین ژەنراڵ كورسیەكەى شكا
Friday, 18/09/2009, 12:00
زۆرن ئەو ژەنراڵە گەورانى كورسیەكانیان دەشكێ و لە دەسەڵاتێكی گەورە و بەهیزەوە بێ دەسەڵات دەمێننەوە. هەندێك لەو ژەنراڵە گەورانى هێشتا لەسەر تەختی دەسەڵاتدا ماون، كەچی لەكۆڕ و كۆبوونەوەكاندا كورسیەكەی ژێریان دەشكێ دەشەڵەژێن و بێ دەسەڵات دەمێننەوە، خەڵكانێك كورسیەكەی ژێریان بۆ دەگۆڕن ناهێڵن بكەوەنە خواروە. ئەو ژەنرڵە گەورانى لە ژیاندا ماون و بەردەوامن خەڵكی هەوڵ بۆشكانی كورسیەكی ژێری دەدات لە ئامادەباشیدایە بۆ چوونی جێگەكەی كورسیەكی ژێری بشكێ بچێتە جێگەكەی.
ئیدی ئەوەی من مەبەستمە و كورسی شكاوم بە نموونە هێنایەوە لە نووسینی ئەم وتارەمدا ئەوەیە ژەنراڵەكانمان بێ ئاگان لەوەى كەى كورسیەكى ژێریان دەشكێ كەى عەرشەكیان بێدسڵات دمێنێتەوە، ئەوان ناوی خۆیان ناوە ژەنراڵ پۆستی ژەنراڵیەكیانش داگیركردووە، زۆرێك بەرپرس و ڕۆژنامەنووس و نووسەر پێیان گەمەیەكی سیاسی بووە ئەوەى ئەم ژەنراڵەگەورانى كورد دیكەن هەندێ مروڤى هوشمەند پیانوایە ژەنراڵەكانمان هەر ئەوندى لێتێ دەگەن لەژیاندا هەر ئەوندشى لێدزانن، بەڵام كردوەیى ژەنراڵەكانى ئیستامان بە گەمەی ژەنراڵیەكى ترسنۆك و بێ دەسەڵات زیاتر بە هیچ شتێكی ترناچیت، هیچ خوێندنەوەیەكی دیكەی بەخۆی هەڵناگرت.
بێ پلانی و بێ بەرنامەیەكی تۆكمەوپتەو بۆ ئەم ئانوساتەی كەركوك كە لەلایەن كەسایەتى و ژەنراڵەكانى كورد لەئیستادا كەس چاوەڕوانی نەبووە، چاودیرە سیاسیەكان پێیان وابووە ئەو بێ دەنگیەی ژەنراڵەكانمان ساتێكى هەیە و لە ڕاستیشدا گەورە ژەنراڵەكان ناكرێت بێدنگبن، وەلێ دەبێ پڕ بەرنامەترین كەس بن بۆ كەركوك نەوەك وەكو ئێستا.
لەلایەكەوە شەڵەژان و تووڕە بوون و نائارامی باری دەروونی هێندەى ژەنراڵ زۆرێك لە ئێمەی ڕۆژنامەنووس هەستى پێ دەكەین، چونكە كورسیەكەی ژێری شكا ئەوەندەی تر تووڕە و نائارامی و شەڵەژا تاوەكو ئیستاش بە ڕواڵەت و ڕەنگ ڕووی دیارە.
ژەنراڵ بمبەخشە ئەهلی كەركوك زۆر دەمێكبوو چاوەڕێی ڕۆژێك بوو تۆ بێیت بۆ كەركوك زۆرێك تۆیان پێ نوێنەری باوكتە كە گەورترین ژەنراڵ بوو، بۆیە چاوەڕێی ئەوەبوون بێیت دڵنیاش بوون كە دێت لە دوای هاتنەكەی تیرۆر و یەكتركوژی نامێنێ، چیتر بەرپرسەكانت هەڕەشەی كوشتن لە كەس ناكەن و بەدەم مەستى و خەیاڵەوە جاریكى دى لەسەرى ساڵدا بەسەرخوشى شوقە نادرێتە ئاوارە و بیانى پاشەگەزببنەوە، بەڵام هیچ ڕووینەدا ئەوەی ئەهلی كەركوك چاوەڕێی بوون بەس وادەرنەچوو، لەدوای تۆ خراپتر بووە تاوەكو ئەم ئانوساتەش ڕۆژنامەنووسان لە ماڵی خۆیان ناوێرن بخەون لە ترس تیرۆركردنیان بەدەستی دەسەڵاتی كوردی لە كەركوكدا، ساڵانێكە بێ ئاگایت لە بەرپرسانت لە كەركوكدا بەڵام بە 3كاتژمێر بە ئاگانابیت لە هیچ شتێ، نە لە كەركوك و ڕەوشی ئەمنی كەركوك و نەلە بەرپرسانت كەوا كەركوكیان كردۆتە وێزگەی حەزەكانیان بەرزكردنەوەى بەڵانسی پارەیان، ئەوە ڕاستییەكانی نێو شەقامەكانی كەركوكە، لەغیابى باوكتدا بارزانى كەركوك لە ڕەنگ و ڕوویدا دیارە بەس كوردستان نییە هەموو شتێكە، لە غیابی و بێ بەرپرسیدا شەقامێك كەوا 100مەتر بێت بەناوی (4) شەهیدەوییە. كەركوك پیوستى بەوەیە ژەنراڵیك چەندروژێ بێت لەكەركوكدا لەنزیكەوە دانشى چاوەى بەهەموو ئەهلى كەركوك بكەویت گوى لەگەرفتەكانیان بگریت بزانیت چیان ئەوەى چیان بەسەردا هاتوە بەهیواى ئەویە كەركوك سەركردیكى دیكە هەبیت وەكو ئەو سەركردانى پیشوە بڕیاردەربیت نەك چش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست