کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با قســەیەکیش بۆ دز بکەین

Thursday, 03/09/2009, 12:00


تکایە ئەنجوومەنى پارێزگا پێناســە بکەن:
پێناسه‌که‌: بە پێ ى ئەقڵ و ئیدراکى ئێمە کە ڕەنگە کۆلکە ڕۆشـــنبیرى یەکمان هەبێت و سوپاسى خودا ئەکەین کە هێندەشى پێداوین ، ئەنجوومەنى پارێزگاکان دەتوانرێت بەپەرلەمانێکى بچووک کراوە ناوزەد بکرێت کە ئەندامەکانى نوێنەرایەتى خەڵکى ناوچەیەک دەکەن کە بریتیە لە هەرێمێک، یان یەکەیەکى ئیدارى بچووکتر لە نیشــتیمان یان ووڵاتى دایک کە ئەو نیشــتیمانەش خۆى پەرلەمانێکى گەورەترى هەیە کە حەتمەن نوێنەرى ئەو هەرێمانە یان یەکە ئیداریانەى تیایە، وە کارى ئەم پەرلەمانە بچووکە ناوچەییە چاودێرى کردنى ئەداى دەزگاکان و کەم و کوڕیەکان و گوێگرتنە لە شــەکوا و داواکاریەکانى دانیشــتوانى ئەو ناوچە و یەکە ئیداریە واتە ئەبوایە ئەندامانى ئەو ئەنجوومەنە ڕۆژانە نووســینگەیان هەبوایە و پێشــوازیان لە خەڵکى هەموو چین و توێژەکان بکردایە و گلەیى و گازندە و داواکاریەکانى خەڵکیان تۆمار بکردایە و بە زووترین کات هەوڵى چارەســەر و جێ بەجێ کردنیان بدایە، ســەرەڕاى ئەوە ئەو ئەندامانە نابێ لە ماوەى ئەندامێتیان لەو ئەنجومەنەدا وەزیفەیەکى دیکە ئەنجام بدەن کە دوورە لەو ئەرکانەى ئاماژەمان پێدا واتە وەک ئەوەى ســەرۆکى دەزگاى جێ بەجێ کردنى پڕۆژەکانى پارێزگا بێت و ئەندامى ئەنجوومەنیش بێت، یان تەندەرى مقاوەلات و کڕین و فرۆشــى ســوتەمەنى و کاڵا و لەمەودواش هێنانى مەڕ لە ئوسـترالیاوە بکەن بە پیشــەى خۆیان، دە ئینجا ئێوە ئەى خەڵکى لە هەموولاوە زوڵملێکرا و فێڵ لێکراوى شــارەکانى کوردسـتان با پرســیار لە ئێوە بکەین کوا پەرلەمانە بچووکە ناوچەییەکەتان ئەو ئەرکانە ئەنجام ئەدات کە پێویســتە ئەنجامى بدەن ، ئەوەتا ئەنجوومەنێکى پارێزگاى وەک ســلێمانى خۆیان لە ئەرکە ســەرەکیەکانى ســەرشــانیان دزیوەتەوە و کەوتوون بەســەر تەندەر و تەندەرکاریدا بە ئارەزووى خۆیان، کێشــە و گرفتە ئاراســتە کراوەکانى خەڵکیش هەر بایەکە و لە گوێچکەیانەوە دەچێتە ژوورەوە و لە گوێچکەکەى دیکەیانەوە دەچێتە دەرێ، من ناڵێم هەموو ئەندامەکانیان هەر ســەرقاڵى ئەو جۆرە گەندەڵیانەن، چونکە تیایاندا هەیە تەنها مووچەکەى وەردەگرێت و گوێ ى خۆى کەڕ کردووە و نە گەندەڵى دەکات و نەکاریشــى بە گوێگرتن لە خەڵک و چارەســەرى کێشــەکانیانەوە هەیە، جا توخوا خەڵکینە ئەمە ئەنجومەن و مەجلیســە بەســەرمانا فەرز ئەکرێت و لافى ئەوەش لێ ئەدەن کە خەڵک هەڵیبژاردوون، بەراســتى میللەتى کورد کەوتۆتە گەرداوێکى گەورەوە، ڕوو لە هەر لایەک دەکات تاریکى گەندەڵى دایپۆشــیوە و ترووســکایى ئومێدى تیا نیە، لەم ڕســتەیەى دواییم مەبەســتێکم هەیە کە ئەویش ئەو لایە بوو مۆمێکى پرشــنگدارى هەڵگرتوو بانگەشــەى بنەبڕکردنى گەندەڵى و لامســەرلایى ئیدارى بە گوێماندا چڕاند و ئێمەش درێغیمان نەکرد و هێندە ئاڵاى مۆمەکەمان ڕاوەشــاند پەلمان بەربۆوە بەخۆمان نەدەزانى ئەمانوت بەڵکوو ئەمە خوایە ئیتر بەس بێ و حەز بێ و دەســت و پێمان لە تەڵەکانى گەندەڵى و قۆرخکارى بێتە دەرێ و بکەوینە ســەر ڕێ ى شــارسـتانى ڕاســتەقینە و ســەردەمیانە، کەچى دەبینین مۆمەکەمان بەرگرى لەو ئەنجومەنى تەندەر تەندەرێن و بێ خەمى میللەتە دەکات و هیچ کات کارەکانیانى لە تاى تەرازوودا پێوانە نەکردووە و بێ هیچ بنەمایەک دیفاعیان لێ دەکات هەرچەندە من نازانم ڕەنگە ئەو ماســتە موویەکى تیا بێت، وەلحاســڵ ئێمەیەک کە بە ئومێدى مۆمەکەوە لە ماوەى ڕابووردوودا شــەو و ڕۆژمان لەیەکدا بۆ ســەرکەوتنى کەچى وا خەریکین لێ ى بێ ئومێد ئەبین و گەندەڵ هەر گەندەڵە و لە شــوێنى خۆیەتى و میللەتیش هەر ئەو میللەتە پشـت گوێ خراوەی پێشــووە ، دەنا ئێمە هەقمانە بپرســین کارى ئەو ئەنجوومەنە چى یە لە غەیرى بەخشــینەوەى تەندەرى پڕۆژەکانى بودجەى هەرێمەکان و هێنان و کڕین و فرۆشـتنى ســووتەمەنى و قۆنتەراتى دابەش کردنى تەنکەرە ئاوى بێ بەرنامە و بێ فەڕ ، ئایا کارى ئەنجوومەنێک ئەمانەیە یان ئەبوایە چارەســەرى کێشــەى ئەو گەڕکەیان بکردایە کە لە ناو جەرگەى شــارى ســلێمانیدایە و ماوەیەک لە مەوپێش هانایان بردە لاى ئەوان تا کۆڵان و دەور و بەرەکانیان بۆ چارەســەر بکەن و باخچەیان بۆ دروسـت بکەن کە هەمووى بووە بە کەلاوە و زبڵخانە و لە ژینگەى مرۆڤ دەرچووە، بەڵێ گوێچکەیان زۆر گرانە بەرامبەر کێشــە و داخوازى میللەت لە و جۆرانە بەڵام مەعازەڵا بۆ پۆســت لەســەر پۆســتى ئەندامێتى ئەنجوومەن وەرگرتن و تەندەر تەندەرێنە هێندە گوێ ســووک و چاپووکن بەرق نایانگاتێ. ماوەیەکە ئەم ئەنجوومەنە لە لایەن حکومەتە گەندەلًَەکەمانەوە کەتۆتە بەر هێرشى ڕاگەیاندن، باش بوو حکومەتە کوردیە گەندەڵەکەمان لە خۆیان گەندەڵتریشــیان پەیدا کرد تا بەرامبەر میللەت خۆیانى پێ ڕوو ســپى بکەنەوە ، نا هەقیشــیان نیە پیاو قســیەکیش بۆ دز بکات ، حکومەتەکەمان ئەگەر گەندەڵێک کۆنترۆڵ و چاودێرى گەندەڵێکى دیکە بکات هەر ئەهوەنترە ، بەڵام پارێزگا و ئەنجوومەنى پارێزگاکەمان لەوە ناچێ کەســێ بەســەریانەوە بێت و بۆ ئەوەى گەندەڵیەکانیان هەمیشــە داپۆشــراو ونادیار بێت ڕاســتەوخۆ خۆیان ســەر بە حکومەتى ناوەند ئەزانن و حکومەتى ناوەندیش لەبەر دەردى خۆى کوا ئاگاى لەکەس ماوە . ئێمە ئەوەى خەمە بەلامانەوە گڕى مۆمەکەیە کە میللەت بەتایبەتى گەیاندیانە ئەو درەوشــانەوەى ئێســتاى بۆ دژایەتى گەندەڵى و مەحســوبیەت و کەمتەرخەمى بەڵام بە دیفاع کردنى لە ئەنجومەنى پارێزگاى ســلێمانى گڕەکەى خۆى دەخاتە بەر هەڕەشــەى فووى ڕقى جەماوەرەکەى و ئەیکوژێننەوە. دەزگاى پڕۆژەکانى پارێزگاى ســلێمانى لەلایەن کەســانى پســپۆڕ و شــارەزاوە بەڕێوە نابرێ و لە ســەر ئەســاســى مەحســوبیەت و خزم خزمێنە و هاوڕێ چیەتی دامەزراوە، بۆ نموونە ئەگەر ئەندازیارێکى شــارەکەى خۆمان کە خاوەنى ئەزموونى دوور و درێژیش بێت بیەوێت بچێت کارێکى دیزاین یان ســەرپەرشــتى پڕۆژە یان هاوکاریان بکات بەڵام لە ڕێگاى واســیتە و مەحســوبیەتەوە نەهاتبێتە پێشــەوە ئەوا هەر زوو پاَڵێکى پێوە دەنێن بەوەى کە مووچەیەکى کەمى بۆ دائەنێن وەک ئەندازیارێک کە تازە دەرچووبێت لە زانکۆ بێ ئەوەى ڕەچاوى دەیان ســاڵ ئەزموون و زانیاریەکانى بکەن ئەمەش بۆ ئەوەى دەســت لە یەخەیان بکاتەوە لە کۆڵیان بێتەوە، کەواتە ئەو ئەنجوومەنە کە نابێت کاریان ســەرپەرشـتى پڕۆژە و پۆســتى مدیرى پڕۆژە و تەندەرینگ بێت ئێســتا بۆتە لانەى ئەو کارانە و ئەمەش ئەگەر گەندەڵى نیە ئەى چى یە؟ چونکە بە پێ ى یاســا ئەوە ئەرکى ئەوان نیە ئەوان پەرلەمانێکى بچووکترى ئەم پارێزگایەن ئەبێ بە دادى کێشــەکانى کۆمەڵگاوە بچن، لە بەرپرسانى حکومى و ئیدارەکان بپێچنەوە ، تەنانەت ئەنجومەنى پارێزگا دەســەڵاتى لادانى پارێزگار و هەر ســەرۆک و بەڕێوەبەرێکى دەزگاکانى ئەو پارێزگایەى هەیە کە لە پارێزگاکانى باشــوورى عێراقدا ئەمە چەندین جار ڕوویداوە و میدیاکان باســیان کردووە ، بەڵام لاى ئێمە نەک هەر نقەیان لێوە نایەت بەڵکوو ئەندامەکانى پارێزگا زۆرینەیان گوێ بە فەرمانى پارێزگارن و نازانم ئەمە چ ســڕێکى تێدایە کاتێ تۆ ئەندامى ئەنجوومەن بیت و خەڵک و یاســا دەســەڵاتى پێدابیت کەچى پیاوى نمرە یەکى پارێزگاربیت و هەرچى ئەو بڵێت لە گەندەڵى و خوار و خێچى ئەشــەدوبیلاى بۆ بکرێت و هیچ یەک لە ئەندامە بەنا و هەڵبژێردراوەکانى ئەنجوومەنى پارێزگاش ســیلاحى دەســەڵاتە یاســاییەکانیان ئیش نەکات بەرامبەرى، ئەمە چ یاســاو ڕێســایەکە ئەى ئەگەر ئەمە بنەبڕ نەکرێت ئەى کاکى گۆڕان چى بنەبڕ ئەکرێت ئەگەر هەر لە ئێســتاوە کار بۆ لغاو کردنى (کبح جماح) ئەنجومەنێکى وا نەکەن و بە پێچەوانەشــەوە دیفاعى لێ بکەن ئەوســا جەماوەرەکەتان قســەیەکیش بۆ دز ئەکات و بە غەزەبى فووى خۆیان لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى داهاتوودا و پارلەمانى داهاتووى عێراقدا مۆمەکەتان خامۆش ئەکەن.

ســەرفراز ســلێمانى26/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە