کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زیری بازرگانی عێراق، که‌ سه‌ر به‌ یه‌کیتییه‌ گه‌نده‌ڵی لێ ئاشکرا ده‌بێت، تاله‌بانیش تکا له‌ مالیکی ده‌کات تا چاوپۆشیی لێبکات

Thursday, 02/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری به‌غدا
هه‌فته‌ی رابردوو له ‌نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ، ناوی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵكار له ‌كابینه‌كه‌ی ئاشكرابوو، ئه‌ویش كه ‌دكتۆر خه‌یروللا هه‌ولێریه ‌‌وه‌زیری بازرگانی عێراقی و سه‌ر به‌ یه‌كێتییه‌.
سه‌رچاوه‌‌ی نووسینگه‌ی نوری مالیكی باسی له‌12 گرێبه‌ست كردووه ‌كه‌ خه‌یرۆڵڵا وه‌زیری بازرگانی له ‌مه‌وادی خۆراك، به‌تایبه‌تی شیری دیالاك واژووی كردووه‌، كه‌ زۆربه‌ی مه‌واده‌كان له‌و ولاتانه‌ كردڕاون كه‌ خراونه‌ته‌ لیستی ره‌شوه‌ به‌وه‌ی له‌چه‌ند سالی رابردوو به ‌ملیۆنان ته‌ن مه‌وادی خراپیان به‌عێراق فرۆشتووه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ دكتۆر خه‌یرۆللا دوو گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاشكرابووه‌، یه‌كه‌میان زیاتر له ‌2 ملیار دۆلاری به‌هه‌ده‌ر داوه‌ له‌مه‌وادی به‌‌سه‌رچوو كه‌ زۆربه‌یان له ‌ڤێتنامه‌وه ‌كڕاون له‌گه‌ڵ چه‌ند ولاتێكی ئاسیا ، هه‌روه‌ها له ‌زۆربه‌ی گریبه‌سته‌كان شیرنی بۆ خۆی و لیژنه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌ تا ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانیش به‌و گرێبه‌سته‌ تاوانبارکراون.
دووه‌م گه‌نده‌لی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زیاتر له‌14 ملیار دۆلار پرۆژه‌ی جۆراوجۆری بازرگانی به‌گروپی كۆمپانیاكانی نۆكانی یه‌كێتی داوه‌، كه‌ هیرۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
شایانی باسه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ وه‌زیری بازرگانی خه‌یرۆوللا هه‌ولێری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه ‌تاڵه‌بانی نامه‌یه‌كی نهینی بۆ نوری مالیكی ناردووه‌، تا ئه‌و كیشه‌یه ‌گه‌وره‌ نه‌كات، ئه‌وان له‌ زۆربه‌ی كێشه‌كان هاوكاری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بن.
ئه‌وه‌ی زیاتر قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ ئه‌مه ‌دووه‌مین وه‌زیری بازرگانییه‌ كه‌ به‌ئاشكرا گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامداوه ‌له‌ دوای فه‌لاح سودانی سه‌ر به ‌حیزبی ده‌عوه‌ی نوری مالیكی.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌كۆمپانیای نۆكان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد" كه‌جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی نوری مالیكی به‌ نهێنی داوای له ‌مه‌سعود بارزانی كردبوو ته‌نها وه‌زاره‌تی بازرگانی بداته ‌یه‌كێتی چی ویست ئه‌وه‌یش جیبه‌جیی ده‌كات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە