کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ختیار فه‌ره‌جی شاعیر گوڕوتین به‌ گه‌نجانی راپه‌ڕیوی مه‌یدانی ئازادی ده‌دا..

Thursday, 24/02/2011, 12:00


ئه‌م شیعره‌ی خواره‌وه‌ هی برایشاعیری  خۆشه‌ویست و به‌ هه‌ڵویسته‌ که‌ له‌ مه‌یدانی ئازادی خوێندرایه‌وه‌..فه‌رموون له‌ گه‌ڵ شیعره‌که‌ی:

من خوێن ئەدەم لەپێناوتا سەرم بەری خۆڵی پێتە ئەی خوای جوانی

من عەشقی تۆم ، نالی ئاسا قوربانی تۆزی رێگەتم ... سلێمانی

سالم نەزەر لەسەیوان كەو لەسەر گردی مامەیارەش دەوار هەڵدە

لەبەریادی پیرەمێردیش لەكارێزی وەستا شەریف پێكێ هەڵدە

دەبۆ نالی بنوسەوە سەیوانەكەت بۆ دوو سەیوان لەت لەت بوە

ئاوی سازگار تاڵە بەدەم جۆگەو كانی و سەرچناریش وشك بوە

ئەو بەلقیسەی شای عەجەم و تورك و فارسی لێهاركردین پیرەی شاعیر

ئیستە خۆمان بۆ خۆمانین ، میراتیە ، یەك سەر ئەبڕین بەشیرو تیر

نەورۆز ئێستە بۆتە سەودا لەجێی نێرگز پەڕۆ شڕە دیاری دەستمان

تینوی خوێنی لاشەی یەكدین تەلاری بەرز پڕسامانە هۆش و هەستمان

ئەو شەقامەی ئێستەی سالم جاران بەگوڵ ئەرخەوانی خۆی ئەنەخشان

بۆ بێكەس و مەحوی و دڵدار بۆنی گوڵ و هەرلقێكی ئەبوە پەخشان

لەسایەتدا ئەبێ عاشقان چەند نهێنی و گفت وماچیان لات دانابێ

كەتۆ بویتە قوربانی شار ئاخۆ ماچیش لەژێر كام خاك بەجێمابێ

دەست هەڵگرن لەشارەكەم چیتان ئەوێ لەوە زیاتر مەیخنكێنن

هەورەكانتان لەجێی باران فرمێسكی رەش بەسەرمانا ئەبارێنن

زەمەن فێری كۆچی كردوین ، هەر زەمەنە فێرمان ئەكا ئێوە فێركەین

جێی پاوانەو كۆشك و تەلار خوێنى خۆمان بەبەرۆكی شارا بكەین

سلێمانی تۆ لەدڵمای ، رۆح فیداتە جیت ناهێڵم مەگەر بمرم

لەگۆڕیشا هەردێمەوە باوەشی تۆ لەئامێزی خۆمت ئەگرم

بەختیار فەرەج سلێمانی 24ی شوباتی 2011




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە