بەکورتی و کرمانجی: کۆبانی چوو، کوردستان چوو
Sunday, 28/09/2014, 12:00
بیرمان ناچێت، تورکیا گەورە ترین زەرەمەندە، لەهەنگاوی بووێری وشۆرشگێری خەڵکی رۆژئاوای کوردستاندا. بەتایبەتی لەناوچەی کۆبانیدا.
میللەتی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، ئیسباتیان کرد تاکە رێگا بەرخوردانە، بۆ سەر شۆرپێکردنی تورکیای شۆڤێنی
تێبینی) شوێنە شینەکانی کاڵ بونەتەوە، لەنێو کارتی جوگرافیای رۆژئاوای کوردستاندا. ئەو شوێنانەن لەماوەی ١٥ سەدەدا بەعەرب ئیسلام کراون.
یەک/ تورکیا بەکرینی شەنگال وناوچەی شەنگال وچەکە قورسەکانی نێو موسڵ گەرەکی بوو، رۆژئاوای کوردستان سنوری ئاگرینی بۆ سازدا.
هەروەها کوردستانی رۆژئاوا لە باکور، باشور ورۆژهەڵاتی کوردستان داببرێ. ئەو کات بەهۆی سوپا فاشێکەیەوە (داعش)، کەبەشێکن لەسوپای تورکی، رەشەکوژی کوردان بکات. هەروەها خەوی ئەتاتورک بە داگیرکردنی ویلایەتی موسڵ تا ئەسکەندەرونە بهێننەدی.
دوو/ تورکیا ئامانجی داگیرکردنی خاکی چۆڵی سوتاوە.
بەشێک لە سوپای تورک ناودار بە(داعش) کوردستانی رۆژئاوا بنبڕ ئەنفال کات. بەدەلیلی ئەوەی شەنگالی ئەنفال کرد، ئەوەی کوژرا کوژرا ئەوەی کەمایەوە، لەماڵ وحاڵی خۆیان وەدەرنران. ناوچەکەیان تا ئەمرۆ داگیر کردوون. کوردانی شەنگال بەخوێنی خۆیان نەیسەندنەوە، چ کەس بۆیان ناسەنێتەوە، چونکە پارەی فرۆشتنەکەی پێشەکی وەرگیراووە.
سێ/ کوردانی رۆژئاوا بۆیە بەهەر نرخە بەرگری لە کۆبانی دەکەن تا نەبێتە شەنگالی دووهەم. لەبەر ئەوەی ناوچەی (ئەفرین) لەئایندەدا دەبێتە تاقە دەرفەتێ بەستنی کوردستانی گەورەوە بە دەریای سپی ناوەراستەوە. ئەم راستیە بە بێ کۆبانی مەحاڵە. رزگار کردنی شەنگال بە بێ بەرخوردان وبەئازادی مانەوەی کوردستانی رۆژئاوا ئەستەمە.
ئەوکات کوردستان دەتوانێت بەربەرەکانێی تورکیا وئێران بکات. بە ئازادکردنی توجارەت بەرێگای دەریادا. ئازادی هاتچۆی واتە ئازادی فرۆشتن وکرین وئازادی خودی رۆحی.
چوار/ لەئایندەدا کوردستان پێویستی ئەمرۆی بە وڵاتی دراوسێ نامێنێت.
بەکورتی وکرمانجی:
کۆبانی چوو، کوردستان چوو.
===================
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست