کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


80 ملیۆنەكەى كاك مەلا بەختیار بەچی سەرفكرا وڵامێك بۆ مشەخۆرەكانى گەرمیان و عەدنان قوربانى

Sunday, 21/03/2010, 12:00


لەرونكردنەوەیەكى مانشێتى سەرەوەى هەردى مەحەمەد هاتووە،سامان مەجید كە دەیەوێت عەدنان قوربانى پیس بكات،بەڕێزم لاى هەموو خەڵكى دەڤەرەكە ئاشكرایە عەدنان قوربانى پیسەو پێویست بەوە ناكات جەنابت ببیت بەداكۆكیكارى عەدنان قوربانى تۆیش لە وەڵامێكى ئاوادا ببیت بە شەریكى ئەو پیسە،لەبەشێكى ترى رونكردنەوەكەى دەڵێت"عەدنان قوربانى هەڕەشەى لێ دەكرا بۆ ئەوەى واز لەكارى دژە گەندەڵی بهێنێت و دژیایەتى دزان نەكات،گریمان هەڕەشەى لێكراوەو ئاشكراكردنى گەندەڵییەكانیش دیارە،خۆ ئێستا هەموو شتێك دەركەوتووە كە ئەو مشەخۆرە چی لە ئاشكراكردنى ئەو گەندەڵچیانە مەبەستی بوو، بەڕێزم ئێستا با وردبینانە بڕوانینە چۆنیەتى هەڵسوكەوت و مامەڵەى عەدنان قوربانى مشەخۆر لەگەڵ بەرپرسەكانى ئەم دەڤەرە كە دەیان دزیان لێ ئاشكرابووەو چۆن دەبینین پێشوازیكردن بە گەرموگوڕیەوە لێی دەكرێت، چۆن پارەى من و تۆ خراوەتە بەردەستى بەناوى هەژارو كەمدەرامەتى ئەم ناوچەیە كۆیدەكاتەوە.گەر زویر نەبیت هەر ئەودزانەن كە وەك جەنابت ئاماژەى بۆدەكەیت كە ئەو گەندە خۆرە ئاشكرای كردووە ئێستا پێشوازی لێدەكەن؟؟لێكدانەوەیەك لەلایەن خەڵكى دەڤەرەكە هەیەو بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستا كە رێكخراوى خێرخوازى گەرمیان و رێكخراوەكانى ترى ئەو مشەخۆرە ، ئەوەى مەبەستی بوو تەنها بۆ بازرگانییە نەك تەنها دژایەتی كردنى گەندەڵی و هەژارو كەمدرامەت،بەڕێزم خۆ ئێستا چەندین كەسی بەرپرسی دزى ئەم دەڤەرە فەرمانى دەستگیكرتنى هەیە، بۆ فزەى لێو نایە،پێت وانییە كە بە پارەسەركوت كرابێت؟؟دەبو جەنابیشت راستیەكانت لە سێدارە نەدایەو بتخستایەتە پێش چاو،لە بەشێكى تریدا دەڵێت،سەربەرزیە بۆ عەدنان قوربانى كە چەند ساڵێكە دەرگاى هەموو لایەك دەكوتێت بۆ ئەوەى بڕە پارەیەك بۆ خەڵكى هەژارو كەم دەرامەت كۆ بكاتەوە،هەموو خەڵكى شار ئەو مشەخۆرە دەناسن گەر قەزانجى خۆی تێدا نەبێت دەرگاى هیچ كەسێك ناكوتێت بۆ ئەوەى پارە بۆ هەژار فەقیران كۆبكاتەوە،دەیارە جەنابت خەڵكى دەڤەرەكە نیت كە كەسێكى چەتە نەناسێت،بەڕێزم دڵنایبە تفەنگ بەتاریكییەوە نانێم،با بزانین تەنها بڕێ لەو پارەیە دەخەم پێش چاو بابزانین 80 ملیۆنەكەى كاك مەلا بەختیار چی لێكرا كە درا بە رێكخراوى خێرخوازى گەرمیان،بەناوى خەڵكى هەژار و كەمدرامەت، بۆ ئەوەى ئەو مشەخۆرانە ئاشكرا نەبن تەنها مەبلەغێكى لێدابەشكرد،ئایا كێ چاودێرى دەكرد كاك مەلا ، یان چەتەكان.؟؟؟.
گەروپی پێشەنگیش لە گەرمیان بۆ چاودێریكردنى رێكخراوەكانى كۆمەڵەیی مەدەنى دروست بوون،كەوا تێوە گلاون لە گەندەڵی ئەوەیش بەڵگەن بۆ عەدنان قوربانی چەپەڵ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە