بۆچی دەسەڵات پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا تێكدەدات
Friday, 06/01/2012, 12:00
نووسەری بەرَێز (عبدالغنی علی یحیى) لە دەنگی عراق وتارێكی بەزمانی عەرەبی نووسیوە, بەناوی (چەند نموونویەك لە ئینكاركردنی گاڵتەجارَی بەعەقڵی گشتی) لەبەر ئەوەی عەرەبیەكەم تەواو نییە بۆیە بەكوردی هەوڵدەدەم شتێكی لەسەر دەنووسم.
لەسەرەتاوە بۆ خوێنەری بەرَێز كورتەیەكی نووسینەكەی ئەو نووسەرە بەرَێزە دەخەمەپێشچاو: لەشەستەكانی سەدەی پێشوو سینەماكانی عیراق فلمێكی ئێرانییان لێدا بە ناوی (شەوێ لە دۆزەخ).
پالەوانی فلیمەكە دەوڵەمەندێكی چاوچنۆكە وئەوەندەی بینی لەناكاو عیزرائیلی لێپەیدابوو بردی بۆ دنیایەكی تر وبۆ دادگایی كردنی لەسەر دزی وكردارە نارَەواكانی. فایلەكانی لەسەدان لاپەرَەدابوون, هەر لاپەرَەیەك باسی ئەو زوڵمانە بوو لە هەتیو وبێوەژن وهەژاران ئەنجامی دابوون بێجگە لە دەستگرتن بەسەر ماڵی خەڵكدا.
ئەوەی سەیرە كابرای تۆمەتبار سەرەرَای بەڵگەكان, ئینكاری تۆمەتەكان دەكات. بەڵام ئینكار دادینادات ودەخرێتە ئاگری جەهەنەمەوە.
لەپرَێكدا لە خەو دادەچەڵەكێت وبریار دەدات بەخۆیدا بچێتەوەو هەر باشەبكات.
هەروەها بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا ئینكاری كوشتنی خەڵكدەكات, سەدامیش ئینكاری بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی دژبەكورد دەكرد و توركیش ئینكاری بوونی كورد وكۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان دەكات, نووری مالكیش ئینكاری هەبوونی یەك گیراو لەسەر بیر ورَادەكات لەكاتێكدا دەیان بەعسی لەزنداندان.
من لێرە دەستخۆشی لەم نوسەرەبەرَیزە دەكەم بۆ ئەم وتارەجوانە بەڵام نووسەر لەكوردستان دەژی وئەبوایە كەمێ باسی ئینكارەكانی پارتی وبنەماڵەشی بكردایە بۆ كوشتنی منداڵان وسووتاندنی بارەگاكان ودزی بودجە وداهاتی نەوت وگومرگ وگەندەڵی بۆ ئەوەی وتارەكەی گشتگیریتر وجوانتر بوایە.
من لێرەوە لە رێگای كوردستانپۆستەوە داوا لە كشت كەناڵە تەلەفزیۆنەكان دەكەم بۆ ئەوەی بەزووترین كات هەوڵ بدەن فلیمی شەوێك لە دۆزەخدا پەیدابكەن وبیخەنە پێشچاو هاووڵاتیانی كوردستان چونكە نموونەی ئەو پیاوە چاوچنۆكەی قارەمانی فلیمەكە لە كوردستان زۆرە وبەڵكو خوایە ئەوانیش ترسێكیان بچێتەدڵ وتۆبە بكەن.
ئەوەی شایانی باسە نووسەری بەرَێز پارتییە ولەبنەماڵەوە نزیكە ومەبەست لەم وتارەش نامەیەكی نیگەرانییە هێرَش كردنە سەر نووری مالكی سەرۆكوەزیرانی عیراق, كە هاوپەیمانی دەسەڵاتی كوردییە. بۆچی ولەپێناوی چیدا پارتی بەرەنگاری لە بەعسە زندانیەكان دەكات؟ ئایا پارتی دفاع لەمافی مرۆڤی بەعسی دەكات لەكاتێكدا خۆی هەمو مافەكانی مرۆڤی كوردی پێشێل كردووە؟ ئایا پارتی زیندانی بەعس بە زیندانی بیرورَا لەقەڵەم دەدات وكورد لەناوبردن وحەلەبچە وئەنفال هەمو لەبیر چوونەوە؟ یان چونكە خۆیشی وەكو بەعس بیر دەكاتەوە بۆیە بەرەنگاری لێدەكات؟ بۆچی بنەماڵە لە بەر هاشمییەكی دژبەكورد پەیمانەكانی لە گەڵ حكومەتی عیراقدا وا بەئاسانی دەدات بەئاودا ومالكی بەدرۆزن ناودەبات و پەیوەندیەكان تێكدەدات؟ ئەمە یان گێلی ونەزانییە یان هەندێ سرَ وهۆكاری نادیاری لەپشتەوەیە.
ئەمە یەكەم جار نییە مەسعود بەئەنقەست پەیوەندییەكان لە باتی ئەوەی ئەم هەلە زێرَینە بقۆزێتەوە وداواكارییە گرنگەكانی كورد جێبەجێ بكات, هەمو شتێك لەگەڵ شیعە تێكدەدات ولایەنگیری تۆمەتبارێك دەكات كە لە دادگا رَایكردووە, لایەنگیری لیستی عراقییە دەكات كە بەیارمەتی وپلانی توركیا دژی كورد هاتەئاراوە, كە دژی داخوازیەكانی كوردن وهێشتا ودان بەمافەكانی كورد نانێن. ئایا بەرزانی بۆ رَازی بوونی تورك كە دۆستی هاشمییە ئەم هەڵوێستەی گرتۆتەبەر؟ بەرپرسانی دانشتووی سەریرَەش لەبۆ كێ خۆیان دەكەن رَوورَەش ؟ ئایا مەسعود دەیەوێت بەدرۆ ئاژاوە لەگەڵ بەغدا دروست بكات بۆ جێبەجێنەكردنی مادەی 140ی دەستوور؟ كە ئەمەش هە لەسەر داوای توركە. یان هەوڵدانە بۆ چەواشەكاری ومەشغووڵكردنی خەڵكی كوردستانە بەشتی بێبایەخ ولاوەكی بۆ داپۆشینی كەماسی وعەیبەكان ورَاكردن لەقەیرانەكان؟ یان تەنها پێی خۆشە لەكەناڵەكان باسی بكەن؟ هەركام لەوپرسیارانە تەواوبێت خیانەتێكی گەورەیە لە میللەت ودەبێت رسواو شەرمەزار بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست