کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیمانی ئاكار و شەرەف یا پەیمانی بێ كار

Tuesday, 22/12/2009, 12:00


ئەو هەڵایەی لەناو یەكیتی دروست بو بو زۆرینەی هەوادارن و ریكخستەكانی یەكیتی لە خوارەوە لەدلسوزیدا تۆشی هەستریا بون بەلام دەسەلاتە بازرگانەكەی سەرەوە وەك ئەوەی خۆیان ئەو جەوەیان دروستكدبی هیچیان پیوە دیار نەبو , ئەوە بو بریار درا پلینوم ببەستن و ناو ریزەكانی یەكیتی چاك بكەن ئەوانەی هەندیك شارەزایی یان هەبو ئەیانزانی ئەمە سیناریویەكی نۆیە بۆ زیادكردن و دابەشكردنی دەسەلاتەكان لە نیوان خۆیاندا وە دابەشكردنی دەسكەوتە مادی یەكان , یەكی لەو شوینانەی كیشەی تیدابو شاری كەركوكە لەگەل ئەو كیشانەی نەیارەكانی یەكیتی هەیانە لەگەل یەكیتی دەسەلات و ریكخستنەكانیش زۆرترین كیشەیان هەیە تا ئەمرۆ بەلكۆ كیشەكان زیدی كردوە و توند تر بووە لەو رۆژ ەوەی كەركوك تەسلیمی كۆسرەت رەسول و رفغت عبداللە كراوە ئەوەی پیی ئەوترا خەتی تالبانی یا خەتی گشتی ئەوە كەوتوتە بەر دەراسەكەی كوسرەت رەسول ئەدورینەوە كەسیش خۆی ناكاتە خاوەنیان هەر بویە لە كەركوك بریارو ئیمزاری هیچ كەس كاری پی ناكریت لە تالەبانی یەوە تا مەكتەبی ریكخستن و مەكتەبی سیاسی . پەیمانی هەلخەلەتانن واتە دابەشكردنی یەكیتی بەسەر كۆسرەت و جەماعەتەكەی , هاتنی تالبانی بۆ كەركوك و دانیشتنی لەگەل كۆمەلی لەكادرانی كە خاوەن رای خۆیان بون دوور لە فشاری كوسرەت رەسول تالبانی لەبەردەم كۆسرەت و عماد ئەحمەد ئەو بریارانەی هەلوەشانەوە كە كوسرەت تاك رەوانە بۆ بەرژەوەندی خۆی بریاری لی دابو ئەوە بو لە كوردستانی ونۆی وكەنالی كورد سات نیشانی داو بلاوی كردەوە كە تالبانی گۆرانكاری ئەكات لە كەركوك بەلام هەموو ئەو وەعدانەو وەعدەكانی پلینوم كاری پی نەكرا , تەماشا بكەن چی رۆیداوە لەكەركوك وەك پیشەی خۆی كوسرەت رەسول هەركات بیتە كەركوك تەنها لەگەل جەماعەتەكەی خۆی كۆبەنەوە ئەكات زیاتر لە مالەكانی ئاسو مامەند پاشان وەك بریار شتەكانی دائەگریتە خوارەوە ئیتر چەند لەو بریارانە جیبەجی بكرێت ئەوە هەر قازانجە چونكە كارەكان بۆ قازانجە زیاتر نەك بەرژەوەندی گشتی یەكیتی , 13-12-2009 بریار بو كوسرەت رسول بیتە كەركوك نامە بۆ كۆمەلی هاولاتی و هەندی كەس نیررا تا ئامادەبن لە هۆلەكەی مەلبەند ئەمەش تەنها بۆ شەرعی دان بۆ بە بریارو كردەوەكانی جەماعەتەكەی كوسرەت رەسول لە كەركوك چونكە وەك هەموو شوینەكانی كوردستان نۆینەرەكان نوینەری سەركردەكانن نەك خەلكی كەركوك لەگەل ئەوەی پیشتر هەندس سیناریوی تەزویریان دروست كرد بەلام هەر ئەوەی خۆیان ویستیان هەر ئەوانەیان كردە كاندید , بەلی پیشتر خۆیان ئەیانزانی كوسرەت رەسول نایات بۆ كەركوك بەلام دەیانزانی كەس یە بانگەوازی ئەو دەسەلاتەی كەركوك كۆ نابیتەوە بۆیە ناوی كوسرەت رەسولیان لە نامەكان نوسیبو كە ئامادە دەبی هەربویە هەندی كەس ئامادە بو تا لەویدا رۆ بەرۆی خۆی باس لەو هەموو كەمو كورتی یانەی دەسەلاتی كەركوك بكەن. خۆینەری بەریز ئەمە پەیمانی ئاكار بۆ یا بەهیزكردنی تەكەتولی ئاكار لە رۆژی 16-12-2009 كۆسرەت رەسول بەناوی بینینی كاندیدەكان سەردانی كەركوكی كرد چووە مەلبەندەكەی رفعت عبداللە و پاشان چووە عرفە لەگەل جەماعەتەكەی كۆ بووەوە سەردانی هیچ شوینیكی دیكەی نەكرد لەویوە گەرایەوە, هەمان رۆژ مەلا بەختیار سەردانی كەركوكی كردو جەماعەتەكەی خۆی كۆ كردەوە سەردانی حەمە سورو مەلبەندەكەی راپەری عارف ی كرد , هەر هەمان رۆژ دكتور مجید وەزیری شەهید و ئەنفال سەردانی كەركوكی كرد ئەمیش چوە مەلبەندەكەی رفعت عبدااللە و گەرایەوە كوردینە لیرەدا دەرئەكەوی هەموو ئەو جەماعەتو تەكەتول و دەستە گەری یە چون دیارو ئاشكرایە لە كەركوك كە لە بەرژەوەندی گشتیدا كار ناكەن بەلكو هەموو بۆ تاكەكانی دەسەلاتە نەك كوردی كەركوك . كۆۆا پەیمانی شەرەف و ئاكار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە