کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە تووند تیژی سیاسیەوە بۆ كوشتنی سیاسی

Sunday, 24/11/2013, 12:00

1455 بینراوە



بە پێچەوانەی لێدوانەكانی پارتەكانی دەسەڵات و جووقەكانی لە بارەی ئازادی و دیموكراسی و سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی و هەموو ئەو لاف و گەزافانەی دەوترێت لەم بارەوە لە ماوەی ئەو بیست ساڵەی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان, سەرباری ئەو بۆچوونە لایەنگیرانە نا لۆجیكی و چەواشەكاریانە هێشتا و تاوەكو ئێستا تووندو تیژی بە هەموو مانا و شێوازەكاینەوە دوور نەبووە لە ژیانی كۆمەڵگا و تاكی كوردەوە بۆ چركەیەك, رەنَگە لە هەندێ پەرەگرافی ئەو ماوەدا هەستمان كردبێت بە جۆرێك لە سنَگ فراوانی دەسەڵات یان ئەتمۆسفیرێك لە ئازادی را دەربین هەبووە لە ناوچەی سلێمانی بە تایبەت, دیارە سەرچاوەی فاكتەر و هۆكارەكانی ئەو هەستانە لە دوو ئاراستەدایە :
ئاراستەی یەكەم : سروشت و ستركچەری كۆمەڵایەتی و هزر و سایكۆڵۆجێتی خەڵكی دەڤەری سلێمانی لە ئاستێكدایە بە هیچ رژێم و سیستەمێكی سیاسی كۆنترۆڵ و دەستە مۆ ناكرێت بۆ مەبەستەكانیان, ووتەكەی (ێدام حسین) هێشتا لە بیرەوەرێكانماندایە كە دیووت (السلیمانیە محافڤە ێعبە) ئەم ناوچە بە جیاواز لە ناوچەكانی تری كوردستان تایبەتمەنیدی خۆی هەیە لە رووی كەلتووری مل نەدان بۆ سەركووت گەری و تووند وتیژی, ئەو نیمچە ئازادیەی ئێستا فەراهەم بووە لە بەشێكی باشیدا بەرهەم و زادەی خەبات و كۆڵنەدانی ئەو خەڵكەیە نەك دیاری دەسەڵاتی یەكێتیە بۆ خەڵك و ناوچەكە وەك پارتی باڵادەست,
ئاراستەی دووەم : ئەم ئاراستەیە لە دوو روودا دەردەكەوێت,
ا_ شێواز و ستراكچەری دروست بوونی یەكێتی وەك ئۆرگان و پارتی دەسەڵات لە ناوچەكەدا پێك هاتووە لە فرە باڵ و بۆچوون لە سەردەمانی شاخدا و فرە كوێخایی و فرە خاوەن و تا رادەیەك نووقم لە پشێویدا لە ماوەی شاردا, بۆ قەرەبوو كردنەوەی نەهێشتنی مەودا بۆ دروست بوونی پارتی سیاسی تر لەو دەڤەری قەڵەمرەویەكەیدا,
ب_ لاین و باڵە جیاواز و نا تەباكانی ناو یەكێتی سەرقاڵی دابین كردنی بەرژەوەندێكانیان بوون و لە هەڵپەی برابەش كردنی دەسكەوت و داهاتی كوردستاندا بوون لەوەی بیانپەرژێتە سەر بابەتی سیاسی و ئازادی و دیموكراسی تا ئەو شوێنەی كاری نەدەكردە سەر پرۆسەی تاڵان بردنی ئەو سامانە لە رێگەی بە هێزكردنی نهێنی و تاك لایەنە بۆ چەمكی سەربازی وئاسایش بە تایبەت دەزگای زانیاری و یەكەی دژە تیرۆر بۆ باش پاراستنی بەرێوە چوونی ئەو كاروانانە و دەسەڵاتەكەیان دوور لە چاوی و دەستی تەنانەت زۆر لە ئەندامەكانی خۆیانیش, تووند تیژی بە دوو قۆناغدا تێپەر بووە لە كوردستان :
قۆناغی یەكەم : تاوەكو روخاندنی رژێمی بەعس لە ( 2003 ) كە خەسڵەتەكانی لە رەشە كورژی وكەمپینی سەربازی و جەنَگی ناوخۆ و هەرەشە و نەبوونی یاسا و پرینسیپە سەرەتایەكانی دیموكراسی و سەقامگیری لە كۆمەڵگادا,
قۆناغی دووەم : بە تایبەت لە دوای دروست بوونی بزتنەوەی گۆرانەوە و گەشە كردنی هۆشیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی وە دوای ئەوەی یەكێتی قایل نەبوو بە رەوتی ریفۆرمی خوازی لە ناوەوە و دەرەوە و جیا بوونەوەی كاك نەوشیروان بە تەواوەتی لە ساڵی 2009,
روخسارەكانی تووند و تیژی لە كوردستان
دیاردەی تووند و تیژی لە چەند شێوازێكدا خۆی نمایش دەكات هەر لە رەشە كوژی و تیرۆر تاوەكو بەرفراوان بوونی مەودای نەداری و بێكاری و كرداری ناشرین لە ناو كۆمەڵگادا,
1_ دابەش كردنی كوردستان بۆ دوو زۆنَگی تا رادەیەك جیاواز (سیاسی _كارگێری-كۆمەڵایەتی) سەرتایەك بوو زەمینە خۆش كردن بۆ شێوازەكانی تووند و تیژی,
2_بەر تەسك كردنەوەی پانتایی و ئاسۆی رادەربرین و راگەیاندنی ئازاد و كەم كردنەوەی شانسی دیاركەوتنی رەوتی میانرەو و سكۆلار لە كۆمكەڵگادا بەرامبەر بە هێز كردنی بزتنەوەی كۆنەپەرستی و چەمكی خێڵ و تیرەكان و دیاردە نامۆكان بە كۆمەڵگای كوردەواری,
3_بێ دەنَگ بوون لە ئاستی گەشە كردنی رەوتە ئیسلامێكان كە ئەمرۆ لە پێستی بەرخدا كاری سیاسی دەكەن و پرۆژە (پان-ئیسلامی) كەیان دواخستووە بۆ كاتێكی نا دیار چوونكە لەم سەردەمەدا هێشتا ئامرازەكانی پراكتیزە كردنی ئەو پرۆژەیە فەراهەم نیە بۆیان,
4_پەك خستنی پەرلەمان و دام و دەزگا یاساییەكان و باڵادەست كردنی هێزی حیزبی و بنەماڵەكان و تێپەراندنی ماوەی سەرۆكایەتی مسعود بارزانی بە بێ هیچ بنەمایەكی رەوا و دەستووری كە هێشتا لە دەرەوەی دامەزراوەی پەرلەمانەوەیە وەك پرۆسە و پرۆژەیەكی نیشتمانی هەموار نەكراو,
5_ ساختە كاری و دەست كاری كردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و سەپاندنی باری نا ئارامی بە سەر كۆمەڵگادا لە رێگەی بە عسكرتاری كردن و تۆقاندنی شەقام و هەرەشە بۆ بە كار هێنانی چەك وەك ئامرازی یەكلاكەرەوە بۆ كێشە سیاسیەكان لە باتی دان و سان و سازانی نیشتمانی,
6_ رادەست نەكردنی دەسەڵات بە پێی شایستەكانی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی و یاری كردنی پارتی باڵادەست بە هەست و نەستی كۆمەڵگا بە سەودا كردنی بە ئاسایش و سەقامگیری بەامبەر بە بێ دەنَگ بوونیان لە سنوور بەزاندنی دەسەڵات لە هەموو بوارەكانی ژیانی كۆمەڵگا,
7_ بە ئاشكرا تاڵان بردنی سامان و داهاتی كوردستان لە لایەن بنەماڵەی یەكێتی و پارتیەوە بە رێگەی تەنكەر و بۆرێكانەوە بۆ دەرەوەی كوردستان و فراوان بوونی ئاستی گەنَدەڵی لە دام و دەزگاكانی حكومەت وحیزبیدا و نزم بوونەوەی ئاستی دڵسۆزی بۆ نیشتمان و وڵات بە گشتی و لە ناو توێژی گەنجەكانەوە بە تایبەتی,
8_ بوون و مانەوەی پارتی دیموكراسی كوردستان وەك پارتێك و دیاردەیەكی ناشرینی سیاسی خۆی لە خۆیەوە جۆرێكە لە تووند و تیژی سیاسی,ئەو پارتە بۆ 30 ساڵ دەچێت پێویستی كۆمەڵایەتی و سیاسی نەماوە و تەنها لە سەر (سلبیاتی) سیاسەت دەژێت و كار دەكات ,
بە گشتی ئەو ماوەیە بە سەر چوو كە تیایدا دەمان گووت رەوشەكە خۆش و ئارامە و رەنَگە ئایندەمان گەش تر و دیار تر بێت بەڵام لە دوای زنجیرە كوشتنە تەم و مژاوێكانەوە لە سلێمانی ئیتر كەس بۆی نیە خەون و خەیاڵ بەو رۆژانەوە بكات چونكە چارە نووسی هەموو كۆمەڵگا بە تایبەت لە شاری سلێمانی دراوەتە دەستی رەوتێكی نەگریس كە تەنها باوەری بە هێزی چەك و تووند و تیژی هەیە بۆ یەكلایی كردنەوەی هەموو جۆرە دۆسیەك بە كێشە سیاسیەكانیشەوە, زنجیرەیەك لە كوشتنی سیاسی و نادیار و بێ لێكۆڵینەوە دەری دەخات كە بارودۆخەكە بە چی قۆناغێكی دژوار گوزەر دەكات و یەكێتی لە چی قەیرانێكی قووڵ دایە,بە تایبەت باڵی بنەماڵە كە نایەوێت كۆنترۆڵی ئەو دام دەزگا هەستیارانەی ناو پارت و حكومەت لە دەست بدات و رادەستی نەیارانی بكات لە ناو یەكێتیدا بە بیانووی دووبارە رێكخستنی ماڵی یەكێتی و ئاشت كردنەوەی رێكخستن و جەماوەرەكەی بۆ (ئیحتوا) كردنی ئەو شكستانە كە لە دوای هەڵبژاردنەكاندا دووچاری بوونەوە وەك یەكێتی,
رەوشی یە كێتی بەرەو كوێ دەروات
یەكەم : بە گوێرەی رووداوەكان و هەڵوێستی یەكێتی و لە سەر رۆشنایی بەڵگە حاشا هەڵنەگری رابردوو لە لێكەوتەی دیاردەكاندا بۆمان روون دەبێت كە یەكێتی دەست نابات بۆ گۆرانكاری ریشەیی و رادیكاڵی لە ئۆرگان و پۆستە هەستیار وگرنَگەكانی ناو یەكێتی و بەشەكەی لە حكومەت لە زیانی باڵە دەست رۆیشتوەكەی كە باڵی زاڵی بنەماڵەی تاڵەبانییە لە جومگەكانی زانیاری و دەزگای دژە تیرۆر كە گارەنتی مانەوەی ئەو بنەماڵەیە لەم قۆناغە هەستیار و مەترسی دارەدا,
دووەم : نە ئێران و نە پارتی قایل دەبن بە گۆرانكاریەك جێگاو پێگای یەكێتی وەك پارتێكی سیاسی و هاوپەیمانی جێ لەق بكرێت لە ناوچەكە هەر بۆیە هەموو رێگاكان دەگرنە بەر بۆ روو نەدانی ئەو ئەگەرە و پوچەڵ كردنەوەی ئەو هەوڵانە لە هەر شوێنێكەوە سەرچاوە وەر گرێت,
سێهەم :بزتنەوەی ئۆپۆزسیۆن و جەماوەرەكەی خاوەنی ئەو هێز و دەسەڵاتە گەورە و كاریگەرە نین بۆ گۆرینی سەرجەم رەوشەكە بە شێوازی شۆرشگێری لە دوای شكست خواردنی هەڵبژاردەی ریفۆرمی خوازانەیان بە تایبەت لەم قۆناغەدا,
چوارەم : باڵی بنەماڵەی ناو یەكێتی و بە پشت بەستن بە ئێران و پارتی دوور نیە هەوڵ بدات بۆ لە ناو بردنی باڵی نارازی و رادیكاڵی ناو یەكێتی بە كوشتن و تیرۆر كردنی سومبوڵەكانی ئەگەر دڵ خۆر بوون لە قایل بوونیان یان واز هێنانانیان لەو پرۆسەیە,
پێنجەم : هەموو باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی تێكرا بە ئاشكرا لەوە گەیشتوون كە یەكێتی وەكو ئەوەی ئێستا هەیە هەرگیز ناگەرێتەوە وەك یەكێتێكەی جاران ئەگەر هەمووشیان دەست لە كاری سیاسی بكێشنەوە چونكە ئۆرگانەكانی ئیفلیج كراون و گۆراون بۆ بنكەی كۆمپانیا و ژووری بازرگانی و رێكخراوی مافیا ئاسایی,
لە كۆتایدا یەكێتی نیشتمانی بەرپرسی سەرەكیە لە تێكچوونی بارو دۆخی ناوچەی سلێمانی و دیاردەی تووند و تیژی لە هەڵكشاندایە و ئایندەی ئەم شارە بە داخەوە ئ ێستا لە دەستی رەوتێكدایە خۆی كۆنترۆڵی لە دەست داوە و ناخۆشترین ساتەكانی بە سەر دەبات,

شرۆڤەكاری سیاسی
مامۆستا محمد گەرمیانی
سلێمانی
26.11.2013


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)