کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسەتی چارەسەركردن یا بنەبڕكردن

Friday, 01/01/2010, 12:00


ئەوەی بڕوانێتە مێژووی گەلەكەمان ئەو راستیە حاشاهەلنەگرەی بۆ روون دەبێتەوە كە دوژمنانی گەلەكەمان چۆن هەمیشە لەهەوڵی لەناوبردنی دەنگی ئازادی وسەربەخۆیی گەلەكەمانیان بەپیلانی جۆربەجۆرتێكشكاندووە و بەردەوام لەگەڵ خۆفرۆش و خیانەتكاراندا دەستیان تێكەڵ كردووە بۆسرینەوەی هەموو بوونێكمان و ناسنامەیەكمان.ئەمڕۆكە لەباكوری كوردستان هەمان مێژوو دووبارە ئەبێتەوە,بەڵام گەلی كورد ئێستاكە لەقۆناغێكی تری پێشكەوتودا سەنگەری فیكری و سەربازی و تێكۆشانی خۆی گوڕپێداوە و زیاتر لەدەوری سەرۆكایەتی خۆیدا كۆبونەتەوە و هێزنیە جارێكیتر لەخشتەی ببات و چۆكی پێدابدات.روخانی كوماری مهباد و شۆرشی شیخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمود و......هتد نموونە گەلێكن بۆ ئەوڕاستیە.
بزوتنەوەی ئازادی گەلەكەمان بەسوود وەرگرتن لەهەلەكانی مێژوو ئەمڕۆ توانیویەتی بەرەنگاری گەورەترین دوژمنی سەرسەختی گەلەكەمان ببیتەوە لەباكوری كوردستان هەڵبەتە ئەمەش تێكۆشانی ئایدۆلۆژی و رێكخستنی زۆر بەربڵاووچری خواستووە تا گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی كە ئەمڕۆ گەل سەرۆكە و سەرۆكیش گەلە میللەتەكەمان خۆی دوورەپەرێز لەبارو دۆخی سەرۆكەكەی نەبووە و بگرە بەهەموو هەوڵ و تواناكانی بەرگری لەسەرۆك و لە بزووتنەوەكەیان دەكەن و بۆ چركەیەكیش چاو لێك نانێن. ئائەمەیە كەدوژمنانی گەلەكەمانی سەرسام كردووە لەو پەیوەندیە رۆحی و ئایدۆلۆژیەی لەنێوان گەل و سەرۆكدا هەیە ؟ ئەمەش وایكردووە كەباروو دۆخی ئیستا لەگەڵ سەدەكانی پێشوو جیاوازی هەبێت.
دەوڵەتی توورك ویستی بەدرووشمی بریقەداری بێگیان ڕای گشتی لەناوخۆو دەرەوەی كوردستان و ناوچەكە چەواشە بكات و لەسێبەریا هەم گەلەكەمان و هەم سەركردایەتیەكەی قەتل و عام بكات, بەڵام وادیارە دەوڵەتی تورك بەهەمان بۆچوون و پێوانەكانی سەدەكانی پێشووی دوژمنانی كورد مامەڵە لەئاست كێشەی نەتەوەیی گەلەكەمان ئەكات, لەبەرئەوە ئەبینین خۆی دوچاری زەلكاوێكی قوڵی مێژووییی ئەكات و خۆی و گەلی توركیش نغرۆی دەریای خوێن دەكات. ئەوەی ئەمڕۆ لەتوركیا رووئەدات هەنگاو نان نیە بۆچارەسەریی كێشەی كوردبگرە هەنگاونانە بۆئیبادەكردنی گەلێك كەتەنیا بەرگری لەمافی ئازادی و نەتەوەیی و كلتوری خۆی دەكات و ئەوەشی پی ڕەوانابینن؟
گەلی كورد ئەمرۆكە لەلایەك هێرشی سەربازی دەكرێتە سەر ولەلایەكیتر لەشەقام كوچەو شار و گوندەكانی خۆیدا هێرشی نارەوای دەكریتەسەر, لاوو زن و پیرو پەككەوتە و لەلایەكیتریش زیندانی و خستنە نێو چاڵی مەرگەوە ئەخرێتە پێش سەرۆكەكەی, ئەو سەرۆكەی تەنانەت بەملیمیش لەگەل دانەبڕاوە سەرەڕای زیندانیكردن و ئەشكەنجە و ژەهراویكردن و رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ سیاسەتی مەرگێكی سیستەماتیكدا ,كەچی تائیستاكەش بەرگری رەوا لەخۆی و لەنەتەوەكەی ئەكات كە چۆن بەدەستی خائینان و ناحەزانەوە گیرۆدە دەبن و ئەمیش لەكونجی قوتابخانەكەیەوە(زیندان) رێنمایی و رێگای تاریكیان كەبەدەستی زۆرداران و دوزمنان رۆژی روناكیان لێ تاریك كردون بەفیكرو ئایدیای جوان رۆشندەكات. گەلی كورد لەباكوور زۆر وریاترە لەپارچەكانی تری كوردستان ئەوەش بەهۆی ئایدۆلۆژیای سەرۆك وڕێبازی پەكەكەوەیە؟ بەپشتبەستن بەگەل و بەتوانا و بەهێزی گەریلاو گەل و خۆنەخاپاندن و نەكەوتنە نێو داوی ناحەزان و گرتنەبەری سیاسەتێكی حەكیمانە و ژیرانەبۆ ڕووبەڕووبونەوە لەهەموو هەل و مەرجێكدا ئەم پلانەی ئیستای ئاكەپە و دەوڵەتی تورك ئاكامی لە ئاكامی هێرشەكانی پێشووی مەهەپە و جەهەپە و هاوشێوەكانی باشتر نابێت و بگرە خراپتریش دەبێت و وڵاتی توركیا رووبەڕووی لافاوی خوێن ئەبێتەوە و تەنیا گەلانی نێو دەوڵەتی توركیا لەكورد و تورك و پێهاتەكانی تری زیاتر كەس زەرەر مەند نابێت و بازرگانیكردنێكی باشە بۆ بازرگانانی شەڕ, بەتایبەت بۆ لەهەریەك لەئەمریكاو ئاكەپەو فاشیستان و دوژمنان و خائینانی كورد, ئەمەش رووی رەشی پێشێلكارانی مافی مرۆ و مرۆڤ و شەڕخواستانی دەولەت و سوپای توركی داگیركەر و فاشیستان دەردەخات و گەلی كوردی و كیشە رەواكەشی بەرەو قۆناغی هەرەبەرزی چارەسەری و ڕزگاری نزیك دەكاتەوە؟...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە