کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی (سه‌رکرده‌ی چوارحزبه‌که)

Thursday, 05/03/2009, 12:00

1253 بینراوە


جموجوڵه‌کانی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود به‌نموونه‌

له‌‌‌‌‌ته‌ک هه‌ڵکشانی ڕق و کینه‌ی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناقانونی (پ.د.ک) و (ی.ن.ک) لێره و له‌وێ گوێبیستی هه‌ندێ بۆڵه‌بۆڵی ساردوسڕی سه‌رکرده‌ی چوارحزبۆکه هاوپه‌یمانه‌که ده‌بین . ئه‌وان که‌هه‌ریه‌که و جێبه‌جێکاری سیاسه‌تی یه‌کێک له‌ئیستخباراتی ووڵاتانی فاشستی ناوچه‌که‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌ک زێڕی عه‌یاره 24 هه‌ڵوێسته‌کانیان به‌ خه‌ڵک بفرۆشن و خۆیان بکه‌نه کاوه‌ و ملی زوحاکه‌کانی ڕۆژ بپژێنن
هه‌میشه‌ وێنای من بۆ ئه‌و چوار حزبۆکه‌یه ئه‌و کیسه‌(پاشماوه‌)یه که‌ به‌هۆی زه‌لکاوی بۆگه‌نی ئه‌و دوو زلگه‌نده‌ڵه‌ هه‌ست به‌داڕزان و بۆگه‌نیه‌کانیان ناکرێت ، له‌پاڵئه‌وه‌شدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ده‌مڕاستی خه‌ڵک .

بۆئه‌وه‌ی باشتر ڕووی ‌ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م بازرگانی هه‌ڵوێستانه‌بناسین ده‌کرێت که‌مێک ماسکی پڕله‌ حیلله‌ی ڕووی بۆگه‌نی ئه‌م چواره هه‌ڵده‌ینه‌و لێبڕوانین ئه‌وان به‌ڕاستی عه‌وداڵی خه‌می گه‌لن یان پاره زمانی چه‌‌ند ساڵ لاڵیانی هێناوه‌ته‌گۆ . ده‌مه‌وێت له‌مینبه‌ره سه‌ربه‌رزه‌وه هه‌رجاره‌و به‌پێی توانا دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و چوار"سه‌رکرده‌"یه‌تان به‌کۆمه‌ڵێک ڕووداوی ڕاسته‌قینه‌ پێبناسێنم .

ده‌کرێت سه‌ره‌تا به ‌" اقای محمدالحاج محمد" ده‌ستپێبکه‌م ، ئه‌م زاته سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی جاسوسی 25 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و خودی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ، سه‌رگه‌رمه بۆ درستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی جاسوسی له‌گه‌ڵ میت ، هه‌روه‌ها ناوبراو که‌سێکی به‌عنوانی په‌یوه‌ندییه‌کانی دیمه‌شق له شامی شه‌ریف جێگیرکردووه به‌ناوی (فایه‌ق مه‌هدی) سه‌رگه‌رمی بێشه‌ره‌فیه‌ به‌خوێنی شه‌هیدی کورد و بازرگانه به‌سه‌ر ناموسی کورده‌وه ، ئه‌م فایه‌قه ‌هه‌زار فاقه‌ به‌هاوکاری زابتێکی موخابه‌راتی سوری خه‌ریکی بازرگانی کردنی مرۆڤه که سه‌خترین سزای هه‌یه‌له قانونی نێوده‌وڵه‌تیدا ، ڕه‌نگه تائه‌مڕۆش خه‌ڵکانێک هه‌بن بپرسن چۆن کابرا ڕۆڵی سه‌فیری هه‌یه‌و کاتی بازرگانیکردنی مرۆڤی هه‌یه .

له‌وه‌ڵامدا ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ڕاپۆرته‌کانی حه‌مه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین کا مانگانه چه‌ند جارێک ڕه‌وانه‌ی هه‌موو مه‌کته‌به‌کانی خۆیانی ده‌کات له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم که‌ئه‌مه‌ش خۆی له (تاران - شام)دا ده‌بینێته‌وه ، لێپرسراوی مه‌کته‌به‌کانیش خوا هه‌ڵناگرێت به ئامانه‌ته‌وه سه‌ره‌تا پێشکه‌شی موخابه‌راتی سوری و ئێرانی ده‌که‌ن و پاشان ده‌یکه‌نه گوڵی دیاری ده‌ستیان بۆ سه‌فیری زۆربه‌ی ووڵاتان ئه‌مه‌ش له‌پێناوی وه‌ده‌ستخستنی چه‌ند فیزه‌یه‌ک به‌ناوی کادێر و اعلامیه‌کانیان به‌ڵام ئه‌و فیزانه ڕاسته‌وخۆ ده‌فرۆشرێت به‌بڕی 20هه‌زار دۆلار و پاره‌که‌ش بۆ گیرفانی شه‌رواڵه زله‌که‌ی کاحه‌مه یه‌.

له‌ڕاستیدا ناوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌کانی حه‌مه‌ گه‌لێک بابه‌تی چاره‌نووسساز بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی کورد له‌خۆ ده‌گرێت ، به‌و حوکمه‌ی ناوبراو وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌‌ی حزبه‌کوردستانیه‌کانه ، سه‌ره‌ڕای نهێنی قسه‌و باسی ئه‌و مه‌جلیسانه حه‌مه تیمێکی له‌بناری قه‌ندیل ته‌شکیل کردووه بۆ دزینی زانیاری له‌سه‌ر جموجوڵو چالاکیه‌کانی گه‌ریلا سه‌ربڵنده‌کانی PKK .

فایه‌ق مه‌هدی له‌ته‌ک سه‌فیری ووڵاتێکی ئه‌وروپی

ئه‌و کابرایه‌ هێنده دۆستی پاره‌یه مانعی نیه‌ گه‌ر له‌و پێناوه‌دا شه‌ره‌فی خۆشی پێشکه‌شی سه‌فیری ووڵاتێکی ئه‌وروپی بکات ، له‌یه‌کێک له گه‌شته "دبلۆماسی"ه‌کانیدا له‌سه‌فاره‌تی یه‌کێک له‌ووڵاتانی ئه‌وروپی دوای ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ک سه‌رۆک حزب ده‌ناسێنێت دواتر ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ جاسوسیکردن بۆ ئه‌و ووڵا‌ته به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر بڕینه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌کدا بۆیه‌ کابرای سه فیر تووشی شۆکده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌ک توانای بیرکردنه‌وه‌ی نامێنێت .

ئه‌گه‌ر بڕیاره له‌داهاتوودا ئێمه ده‌نگ بۆ لیستی ئه‌م حزبۆکانه بده‌ین ئه‌وه خۆمان ته‌سلیمی پیلانگێڕی دوژمنه‌کانمان ده‌که‌ین ،، تکام وایه گه‌ل ئه‌و ڕاستیه‌ بزانێت ئه‌و ده‌عبایانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌بێت بانگه‌شه‌ی هه‌قبێژیده‌که‌ن ئه‌وه بزانن ئێجگار له (پ.د.ک) و (ی.ن.ک) گه‌نده‌ڵترن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)