با لهگهڵ هەڵبژردنەكان ، دووبارە ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەىى كوردستان لە عێراق ئەنجام بدرێت .
Sunday, 12/04/2009, 12:00
1327 بینراوە
پاش دابەش كردنى كوردستان لەلایەن داگیركەران كێشەى كورد لە هەر چوار پارچە داگیركراوەكە رۆژ لە دواى رۆژ بە هۆى بەرخودان وشۆرشە یەك لە دوا یەكەكان پێشڤە چوونى بەخۆوە بینى , لەگەل دروست بوونى دەوڵەتى عێراق لە ساڵى 1921 وە تا ئێستا بە هۆى مل هورى و خۆ بەزل زانینى دەسەڵاتە یەك لەدوا یەكەكانى عێراق وەك پێویست گرینگى بە كێشەى گەلى كورد نەدرا هەرچەندە باشورى كوردستان لە ساڵى 1925بە دەوڵەتى عێراق لكێندرا بەڵام تا ئێستا كێشە هەڵبەستراوەكانى نێوان دەسەڵات دارانى عێراق و بزافى رزگارى خوازى كورد تۆزقاڵێك كەش وهاوایەكى ئارامى بە خۆ وە نەبینى بێجگە لە نەبوونى متمانە لە نێو هەردوو نەتەوەى كورد وعەرب كە هەردوولا پێك هاتەى سەرەكى وڵاتى عێراق پێك دەهێنن سەرەراى خوێن رەشتن و قوربانێكى زۆر لە هەردوو لا بەڵام عەربى ناسۆنالیستى عێراق كە هەمیشە لە ترۆپكى دەسەڵاتداریەتى عێراق خۆى بینیوە هاوشانى تەعریب كردن وتەبعیس كردنى كوردستان هەموو كات پێى وابووە دەوڵەتى عیراقى بەشێكە لە نەتەوەى عەرب بەبێ رەچاو گرتنى تایبەتمەندى بوونى 4 ملیۆن هاوڵاتى كورد كە لەسەر خاكى خۆیان دەژین و بەشێكن لە نەتەوەى كورد كە وڵاتەكەیان كوردستانە و لە زۆر رووش تایبەتمەندى خۆیان هەیە .
كوردستانیان ... نیشتمان پەروان ئێمە لە شانە سەرەكیەكانى سەر لە نوێ دامەزراندنەوەى حزبى شوعى كوردستان پێمان وایە هەموو ئەوانەى عێراق بەرێوە دەبن لە عەقلیەتێكى شۆفێنى خۆیان دەبینەوە هەرگیزیش دان بەو راستیانە دانانین كە كوردستان قەت بەشێك نەبووە لە خاكى عێراق , وەك دەبینن تا ئێستا كێشەى كەركوك و ناوچە دابراوەكان وەك خۆى ماوەتەوە دەسەڵات دارنى عێراقیش نایانەوەێ دان بەو راستیانە دەبنێن كە كەركوك لە رووى جوگرافى و مێژوویى بەشێكە لە خاكى داگیركراوى كوردستان , ئێمە پێمان وایە مل كەچ بوونى حزبە دەسەڵات دارەكانى كوردستان بۆ ترۆپى حوكمگێرانى عێراق تەنها لە پاشگەزبوونەوەى رەوتى ناسۆنالیستى كوردە لە داخوزیە رەوەكانى خەڵكى كوردستان بەهەدەر سەرف كردنى خوێنى شەهیدانە كە چەندین ساڵە لە پێناو كێشەى كەركوك خوێنى خۆیان دەرژن , بۆیە هەرچى زووە داوا لە خەڵكى كوردستان دەكەین كار بۆ دروست كردنى راى گشتى بكەن و چەختیش لەسەر پێك هێنانى لێژنەیەك بكەن بۆ ئەنجام دانى ریفراندۆم لەسەر مانەوەى باشورى كوردستان لەعێراق چونكە وەك دیارە هەموو دەسەڵات دارنى عێراق بۆ كورد هەمان تێرمانینى و بۆچونى شۆفێنى خۆیان هەیە .
سەركەوێ ئیرادەى گەلى كورد بۆ دروستكردنى كوردستانێكى ئازاد وسەربەخۆ
شانە سەرەكى
سەر لەنوێ دامەزراندنەوەى
حزبى شوعى كوردستان سەربەخۆ
11 - 4- 2009 باشوورى كوردستان
[email protected]