هه‌واڵێکی به‌په‌له... خۆپیشاندانه‌که‌ی ئیمڕۆی سلێمانی زیاتر له چاره‌که ملیۆنێک دۆلار خه‌رجی بوو!
Sunday, 30/01/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نیو خۆپیشانده‌رانی ئیمرۆ که له سلێمانی له پارکی ئازادی ئه‌نجامدرا دژی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: مه‌ڵا به‌ختیار و هێرۆ راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ییان کردووه‌ا و، زیاتر له 250 هه‌زار دۆلاریان به‌خشیوه‌ته‌وه به‌سه‌ر سه‌ر‌په‌رشتیاران و رێکخه‌ران و به‌شداربووان. هه‌ر به‌شداربووییه‌ک که له ژێر ناوی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانه‌وه رێکخستنی دێرینه‌کانه‌وه هاتوون ، سه‌رباری پێدانیان به بڕێک دۆلار ، که بره‌که له یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی دیکه‌وه جیا بووه "به‌ڵام که‌مترینیان 200 دۆلار"بووه، به‌لێنیشیان پێداون که مووچه‌کانیاشیان بۆ زیاد ده‌کرێت.
ئه‌مه‌و خه‌لکێکی زۆریان به کۆسته‌ر له هه‌موو کونجێکه‌وه هێنابوو ، تا قه‌ره‌باڵگییه‌ک دورست بکه‌ن..
ئه‌م خۆپیشاندانانه ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌کانی بنعه‌لی و موباره‌ک و سه‌دداممان وه‌بیر ده‌هێننه‌وه ، که به زه‌بری ئیمتیازات و پاره و تۆقاندن خه‌لکیان ده‌هێنایه سه‌رجاده.
ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یکات کۆن بووه ، با له جیاتی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بێنیته سه‌رجاده له دژی گۆڕان با بچێ له ناوچه دابڕاوه‌کان خۆپیشاندانیان بۆ مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێ بکات..
ده‌سه‌لات هار بووه ، هه‌ژانیکی دیکه خۆی به‌سه‌رخواردن ده‌دات.. ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌بوو که ئیمرۆ به‌زۆر و بۆ ئه‌وه‌ی نانی نه‌بڕدرێ به‌شداری کردبوو و ،به‌راشکاوانه بۆ ئێمه‌ی کرد..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست