ئه‌و خه‌نجه‌ره چییه کوردستانپۆست داوێتی له دڵی یه‌کێتی؟
Tuesday, 19/01/2010, 12:00
هه‌ر تاکێکی کورد چوار دڵی هه‌یه،سێ دڵمان به‌ده‌ست دووژمنی ڕاسته‌قینه‌مانه‌وه‌یه،ژانی ئه‌م سێ دڵه زۆر به‌سوێیه ،هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ده‌ست دوژمنێکمانه‌وه شه‌قی تێهه‌ڵده‌درێت..ئاخ له‌و چرکه‌ساتانه‌ی که دوکه‌ڵ له ده‌م و کونه لوت و کونه گوێ وه دێته ده‌ره‌وه،ئاگر تا دێت بڵێسه ده‌ستێنێت له‌سه‌ر ئه‌م سێ دڵه‌مان. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازاره‌دا ئومێد هێشتا نه‌بڕاوه به به‌رز بوونه‌وه‌ی دوکه‌ڵی زیاتر‌و گه‌رم تربوونی دڵمان زیاتر ده‌خرۆشێین و هه‌ست ده‌که‌ین که نامرین به‌ڵکو ئه‌و ئازاره‌ی له‌سه‌ر دڵمانه په‌رۆشترمان ده‌کات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دووژمنانمان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاگرگرتنی دڵی چواره‌مان و که ته‌واوی هه‌ناوی خۆمانی گرتۆته‌وه لێره‌دا بێ ئومێدی و ڕه‌شبینی باڵ به‌سه‌رماندا ده‌کێشێت.من ده‌زانم ئه‌و دڵه‌یان به‌ده‌ست خۆمانه‌وه‌یه به‌ڵام ژانه‌کانی درۆی نه‌بێت هێنده‌ی ژانی سێ دڵه‌که‌ی تره.ئه‌وه‌تا ئه‌و ئازادییه‌ی که له‌و کاته‌ی کورد درووست بووه شه‌ڕی بۆ ده‌کات ئه‌وان داگیری ده‌که‌ن.ئه‌وه‌تا قه‌ڵه‌مه‌کانمان ده‌شکێنن،ده‌یانه‌وێت بچین له ڕۆژنامه پیره‌که‌یاندا و ئه‌وان چۆنیان ده‌وێت وابنووسین.ئاخۆ ئه‌مه خۆ هه‌ڕاج کردن نییه له ڕۆژنامه‌یه‌کدا ته‌نیا هێنده‌ت له‌سه‌ر بێت ناوی خۆت بخه‌یته سه‌ر کاغه‌زێک و له‌وه‌و دوا بۆت بنوسرێت؟ئاخۆ ئه‌مه خۆ هه‌ڕاج کردن نییه بچیت له ڕاگه‌یاندنێکدا ئیش بکه‌یت که بترسێت له باسکردنی شه‌هید بوونی ڕۆڵه‌کانی؟بترسێت له باسکردنی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه،له ناوهێنانی ئه‌و هه‌موو لاوه‌ی که ڕۆژانه ده‌چنه به‌رده‌می سێداره؟ده‌بێت سوکایه‌تی پێکردن به ژن له کوردستانپۆسته‌وه بێت؟!له کاتێکدا کوردستانپۆست ئه‌و مینه‌به‌ره‌یه که دیمانه‌ی کچه قاره‌مانێکمان بۆ بڵاو ده‌کاته‌وه که نمونه‌ی کچی ئازایه که ده‌بێت سه‌رکرده‌کانی دڵی چوار بێن گوێی لێ بگرن کاتێک که دێت پێمان ده‌ڵێت شه‌ره‌ف له ژێر پێی داگیرکاراندایه نه‌ک له جه‌سته‌ی ژن‌دا.کوردستانپۆست باسی ئه‌و ژنانه‌مان بۆ ده‌کات که ئه‌تک کراون له‌سه‌رده‌ستی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و پارتی .باسی ئه‌و ژنانه‌مان بۆ ده‌کات که خۆیان به کۆیله ده‌زانن له‌به‌رده‌می پیاوانداو ده‌ڵێت چیتر به‌سه لاوازی.باسکردنی گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی و درووست‌کردنی جیاوازی چینایه‌تی له کوردستانپۆسته‌وه خۆ هه‌ڕاج کردن نییه به‌ڵکو خه‌نجه‌ره ده‌درێت له دڵه گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی،ئه‌وه ئه‌و خه‌نجه‌ره‌یه که له پشتی بێ که‌سه‌کانه و شه‌ڕیان بۆ ده‌کات.تکایه دڵی چوارمان تاڵه موویه‌کی پێوه ماوه، له بری کوشتنی سۆرانه‌کان،له بری هێرشکردنه سه‌ر نوسه‌ره ئازاده‌کان،له‌بری حاشاکردن له دڵه‌کانی ترمان،له بری خیانه‌تکردن،له‌بری کورد به‌کورد به‌کوشتتان،له‌بری دزی،له‌بری شه‌ڕکردن بۆ کورسی،وه‌رن گوێ له‌خه‌ڵک بگرن بزانن چی‌یان ده‌وێت؟وه‌رن ژیانی ئه‌و کوردانه خۆشبکه‌ن که باشور به ووڵاتی خۆیان ده‌زانن و ئێوه‌ش به بێگانه‌یان ده‌زانن ده‌تانویست پیلانی ژێر به‌ژێر مۆربکه‌ن و بیاننێرنه‌وه بۆ ناو گورگه‌کانی وێنه‌ی خۆتان.وه‌رن له‌بری کوشتنمان برسێتی بێ‌کاری مه‌هێڵن ئێمه ناڵێین موچه بده‌ن به‌خه‌ڵک،ئێمه ده‌ڵێین هه‌لی کاریان بۆ بڕه‌خسێنن،وه‌رن له‌بری له‌وه زیاتر دڵمان ئازاربده‌ن کرێچێتی مه‌هێڵن،له‌وه زیاتر زه‌وی مه‌ده‌ن به گوندی ئه‌ڵمانی وبه قه‌یوان و نازانم هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی خۆتان هه‌تانه،وه‌ره حکومه‌ت خۆت ئه‌و هه‌موو زه‌وییه بیکه به خانوو به کرێیه‌کی مام ناوه‌ند بیده به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆت،تۆش سودی لێده‌بینیت و خه‌ڵکه‌که‌ش له کرچێتی ڕزگار ده‌که‌یت.له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که هه‌تا مردن له ده‌سه‌ڵاتدا بن بیر له‌وه بکه‌نه‌وه هه‌مووتان یه‌ک ده‌ست خۆتان به هێز بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووژمن نه‌توانێت وه‌کو میزراح یاریتان پێ‌بکات.ئه‌گه‌ر ژانه‌کانی دڵی چوارمان چاره‌سه‌ربکرێت ئه‌وه ئه‌و کاته سود به سێ دڵه‌که‌ی تریشمان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌موو به‌یه‌ک ده‌سه‌ت دڵێک هێند به‌هێز درووست ده‌کرێت که له کارکه‌وتنی زۆر مه‌حاڵ ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست