کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


كه‌مال كه‌ركوكی و پێڵاوه‌ توڕه‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مان

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


له‌ وه‌ڵامی وه‌فده‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان كه‌ ووتوویانه‌ ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆش بانگ بكرێته‌ ناو په‌رله‌مان، كه‌مال كه‌ركوكی توڕه‌ ده‌بێت، ده‌ڵێ ئێمه‌ خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین كێ بانگ ده‌كه‌ین‌.
یه‌كێكیش له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ڵێ: ئێوه‌ له‌ ساڵی 1991 وه‌ خه‌ڵك تیرۆر ده‌كه‌ن پاشان ده‌ڵێن: لیژنه‌ پێك ده‌هێنین تاكو ئێشتا نه‌مانبیست جارێك بكوژێك بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕیزی بایانم بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی، ئه‌مڕۆ به‌شداریی ڕێپێوانه‌كه‌یان كرد، پێڵاوه‌ توڕه‌كانیان ده‌خه‌مه‌ سه‌ر سه‌رم.
هه‌ر چه‌ند بۆ من په‌رله‌مان ئه‌و شوێنه‌ نییه‌، ده‌بێ ناره‌زاییه‌كانمان لێوه‌ ده‌ست پێبكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ جێگای ده‌ست خۆشیه ‌و سه‌ره‌تای داڕمانی كێوی ترسی پارتی و پاراستنه‌ له‌ هه‌ولێری تاپۆ كراو.

ئه‌زیزانم وه‌فده‌ تووڕه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌بوایه‌، داوای مه‌سروری تیرۆریستان بكردایه‌ بۆ ئاماده‌ بوون، ده‌بێت مه‌سعود ئاماده‌ بیت، كه ‌له‌سه‌ری ڕه‌شه‌وه‌، بڕیاری كوشتنی زاوایه‌كی خه‌یاڵی ده‌رده‌كات.
كاتی خۆی سه‌ددامی دیكتاتۆری شه‌ریكه‌ به‌شی 31ی ئاب، هه‌ردوو زاواكه‌ی خۆی به‌ پیلان و شانۆگه‌رییه‌ك له‌ناو برد، هه‌موو دونیا زانی چۆن بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌تا مه‌سعودی به‌ناو سه‌رۆكی به‌ناو هه‌رێم كاكه‌ سه‌رده‌شتی لاوی 23 ساڵه‌ له‌سه‌ر بابه‌تێك تیرۆر ده‌كات، كه‌ به‌ نامه‌یه‌ك و بابه‌تێك ته‌نیا داوای كچه‌كه‌ی كردووه‌، خۆ داوای نه‌كردوه‌ به‌دووی بكه‌وێت، به‌ڵكو له‌خه‌یاڵی خۆیدا به‌پێی عورف و عاده‌تی كورده‌واری كۆمه‌ڵێك له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت، كاكه‌ سه‌رده‌شتم پرسیار ده‌كات كێ باشه‌و كێ لای سه‌رۆك قسه‌ی ده‌ڕوات، له‌ كۆتاییدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ساغ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كه‌كانی خودی سه‌رۆك به‌رێت، باشترین و نزیكترینیان سه‌رۆك جاشه‌ ئه‌نفال چیه‌كانه‌، ئه‌گه‌ر وانییه‌ بڕۆن له‌ كه‌سوكاری ته‌حسین شاوه‌یش و حه‌مه‌خانی حاجی دارا ... هتد بپرسن.
كاتێ له‌ نامه‌که‌ی كاكه‌ سه‌رده‌شت وورد ده‌بیته‌وه‌، هیچ جۆره‌ سوكایه‌تییه‌كی تێدا نییه‌، بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه‌ دڕه‌نده‌ و خوێنڕێژه‌.
ئه‌گه‌رچی له‌ ده‌ستدانی كاكه‌ سه‌رده‌شت خه‌ساره‌تێكی هێنده‌ گه‌وره‌یه‌، كه ‌ده‌یان ئه‌ندامی پارتی و پاراستنی له‌سه‌ر له‌ سێداره‌ بدرێت هێشتا هیچمان به‌ هیچ نه‌كردوه‌، به‌ڵكو ده‌بێت، سه‌رانی پیلاندانه‌ری بنه‌ماڵه‌ی له‌سه‌ر سزا بدرێت.
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌مجاره‌ به‌رده‌وام و بێت، تا كۆتایی هێنان به‌ ژیانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ نه‌گریسه‌.

ئه‌م بابه‌تانه‌ درێژه‌یان ده‌بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە