کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ چاودێری‌ دارایی، ستران عه‌بدوڵا سه‌رنووسه‌ری‌ كوردستانی‌ نوێ سه‌دان هه‌زار دۆلاری‌ له‌ ده‌زگای‌ خه‌ن

Wednesday, 23/12/2009, 12:00


راپۆرتێكی‌ دیوانی‌ چاودێرای دارایی ستران عه‌بدولاَی‌ سه‌رنووسه‌ری‌ كوردستانی نوێ به‌ گه‌نده‌ڵی‌ تۆمه‌تبارده‌كات‌و ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌گرێت كه‌ له‌ كاتێكدا چه‌ندین كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ی‌ گرتوون‌و وتاری‌ ده‌رباره‌ی‌ گه‌ندڵی‌ نووسیوه‌، نه‌ده‌بوو خۆی‌ وا گه‌نده‌ڵ بێت.
به‌ پێی راپۆرتێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی ژماره‌ 534 له‌ 8/3/2008 ستران عه‌بدولا سه‌رنووسه‌ری‌ كوردستانی‌ نوێ كه‌ ئه‌وكات سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ خه‌ندان بووه‌، چه‌ندین كاری‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و نایاسایی‌و ئیختیلاسی مالیی دراوه‌ته‌ پاڵ‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ دیارنه‌مانی‌ سه‌دان ملیۆن دینار.
راپۆرته‌كه‌ به‌ ورده‌كایی ته‌واوه‌وه‌ ده‌ست گۆڤارلا لڤین كه‌وتووه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات به‌شێك له‌ خه‌رجییه‌كانی‌ بۆ مه‌شروبی رۆحی‌و گوێزان‌و نه‌عل بووه‌.
دیوانی‌ چاودێرای داواده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی‌ پاره‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ خه‌ندان بۆ مه‌به‌ستی‌ شه‌خسی.
سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ به‌ به‌روراو جۆری‌ خه‌رجییه‌كانی‌ ده‌زگاكه‌وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ تاوه‌كو به‌رواری‌ ده‌رچوونی‌ راپۆرته‌كه‌ لای‌ گۆڤاری‌ لڤینه‌و به‌ دیكۆمێنته‌وه‌ له‌ ژماره‌ 112 لڤیندا بلاَوبووه‌ته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە