مه‌لا به‌ختیار خوازبێنی بۆ کۆسره‌ت ئه‌کا
Monday, 07/12/2009, 12:00
له‌سایته پڕ درۆ‌و که‌م خوێنه‌رروو ئاست نزم وئابڕووبه‌ره‌که‌ی مه‌لای بێعه‌مه‌ل، ووتاره‌که‌ی کۆسره‌تی به‌ناوی (په‌نجه‌کانی نه‌وشیروان خه‌باتی هاوڕێیانی ئه‌شێوێنێ) بڵاو کرده‌وه. لێره‌دا نابێ باس له‌و ئاواته‌ی مه‌لای بێعه‌مه‌ل نه‌که‌ین که له‌مێژه ئه‌یه‌وێ خه‌ونی پێوه ببینێ و، له‌جیاتی ئه‌و، چه‌ند که‌سانێکی تریش هه‌بن، به‌تایبه‌تی له‌ئاستی سه‌رکردایه‌تی وخودی سکرتێره‌وه، ئه‌م سه‌نگه‌ره چۆڵه‌ی مه‌لا قه‌ره‌باڵغ بکرێ دژ به‌کاك نه‌وشیروان. ئێستا مه‌لا ئۆقره‌ی لێبڕاوه‌و نازانێ له‌خۆشیدا چی بکا و هه‌موو ڕۆژێکی شایی ولۆغانه، که‌کاتێ ئه‌بینی جگه له‌خۆی ، کۆڕاڵێکیش په‌یابوون ، که‌هه‌مان قسه‌ی سواووی مه‌لا ئه‌که‌ن دژ به‌کاك نه‌وشیروان. ئاخر مه‌لا له‌یادی نه‌ماوه که‌ئه‌گه‌ر کاك نه‌وشیروان نه‌بوایه، ئێستا شه‌هیدانه‌شی نه‌ئه‌بوو، ڕه‌نگ بوایه ئاغای تاڵه‌بانی پاره‌ی فیشه‌که‌کانیشی له بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی وه‌ربگرتایه‌ته‌وه.
دیاره دوای ووتاره‌که‌ی کاك نه‌وشیروان(له‌نێوان مام جه‌لال ومن)دا، که‌به‌بڕوای من پێش خستنی ناوی تاڵه‌بانی و به‌مام جه‌لال ناوهێنانی هیچ جۆره نه‌نگی وکه‌م و کوڕیه‌ك نیه، ئه‌وه‌تا له که‌لتووری ڕۆژئاوا، هیچ کات که‌س پێش که‌سێکی تر ناوی خۆی ناهێنێ، وه‌یان له‌دادگاکانیشدا خه‌ڵکی به‌ناوی خۆی ووه‌یان به پێشگری به‌ڕێز ناوزه‌ند ئه‌که‌ن. لێره‌و له‌وێ باس له‌وه ئه‌کرا که چه‌ند ڕۆژێکی تر وه‌ڵامی کاك کۆسره‌تیش ئه‌خوێندنه‌وه. وه وایان نیشان ئه‌دا ، که وه‌ڵامه‌که‌ی کۆسره‌ت جه‌رگ بڕو گۆمه‌که ئه‌شڵه‌قێنێت وئاگر له‌ده‌وه‌نی ته‌ڕ به‌رئه‌داو شتی له‌م جۆره. باجوا نه‌مان زانی ئه‌مه‌ی کۆسره‌ت شتێکی له‌وه‌ی ئاغاکه‌ی زیاتر نه‌بوو، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م له‌بری ئه‌وه‌ی به 21 به‌ڵگه‌و دۆکیومێنت ده‌وڵه‌مه‌ند کرابێ، له‌جیاتی ئه‌وه وه‌ك ئه‌لبومی ساڵانی هه‌شتاکان، ته‌ژی کرابوو به 21 وێنه‌ی جۆراو جۆر. چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌شه‌ڕی سارد، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مانه هه‌مووی له‌به‌فرو زوقمی زستاندا گیراوه. چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ته‌زوویرو چه‌ند جامانه سوورێك، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سازش بۆ مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌کا، دیاره بۆ ئه‌مه‌ش چاوی له‌تاڵه‌بانی کرد، هه‌روه‌ك چۆن تاڵه‌بانی دوای 40 ساڵێ له‌دوژمنایه‌تی وشه‌ڕی مه‌لاییه‌کان، که‌به‌هه‌زاره‌ها کوڕی ئه‌م میلله‌ته‌یان کرده سووته‌مه‌نی حه‌زوو ئاره‌زووه نه‌زۆکه‌کانی و دواتریش هات وله‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی(شه‌رقو لئه‌وسه‌ت) داوای لێبردوونی له‌مه‌سعود کرد‌و ، ووتی من هه‌ڵه‌م و کاشکا ئه‌و کاره‌م دژ به‌بنه‌مه‌ڵه پیرۆزه‌که‌تان نه‌کردایه. که‌له‌ڕاستیدا ئه‌بوو پێش ئه‌وه داوای لێ بووردنی له‌میله‌تی کورد بکردایه، بۆیه جێی خۆیه‌تی میله‌تی کورد له‌وه خۆش نه‌بێ وڕۆژێ لێی ده‌ربێننه‌وه. دیسان چه‌ند وێنه‌یه‌ك به‌پێ خاوسی و چوار موشقی له چێشتخانه‌که‌ی کانی وه‌تمان و مناڵێ خه‌ریکی خواردن هێنانه بۆیان ، چه‌ند وێنه‌یه‌کی دی که وه‌ك پاسه‌وانی دوای تاڵه‌بانی ده‌رئه‌که‌وێ. بڕوا بکه‌ن له‌پێشدا وه‌م زانی ئه‌م هه‌موو وێنه‌یه‌ی ناردوه بۆ سایته ده‌ست گێڕه‌که‌ی مه‌لاو به‌نیازی ژن هێنانه.
ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی کۆسره‌ت، جا نازانین هی خۆیه‌تی وه‌یان که‌سێکی تر بۆی هۆنیوه‌ته‌وه، چونکه وه‌ك ئه‌زانین خۆی ده‌ستو پلی نوسینی نیه‌و وه‌ك به‌رزانی ئه‌حه سمێڵیش ئه‌ڵێ، کۆسره‌ت وه‌ك پانکه‌ی شکاو وایه‌و تاقه‌تی نه‌ك نوسین ، به‌ڵکه گوێگرتنیشی نه‌ماوه. کۆسره‌ت ئه‌وه‌نده عه‌شایرو نه‌خوێنه‌ده‌وارو کڵۆڵه، ئه‌وه‌تا نه‌یتوانیوه ، ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ته‌ك ووتاره‌که‌یدا بڵاو بکاته‌وه، ئاخر هه‌روه‌ك وێنه‌ت بڵاو ئه‌کردوه، ده هیچ نه‌بوایه، چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاك نه‌وشیراوانتان بڵاو بکردایه‌ته‌وانێ ، که‌کاتێ پاسداری هێناوه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌و کانیه نه‌وه‌ته‌کانی بابه گوڕ گوڕ. ده‌با چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاتی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نفاله‌کاندا وه‌ك ئه‌ڵێن کاك نه‌وشیروان چنگ له‌سه‌ر شان له‌ترسا به‌ره‌کانی شه‌ڕی جێهێشت، ئه‌ی ئه‌وه ئامۆژنه هێرۆ خێر بوو له‌کوێ بوو خۆیی وکامێره‌که‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی بۆ تۆمار بکردینایه که‌کاك نه‌وشیروان نه‌یاره‌کانی خۆی کوشتوه‌و ته‌وری له‌سه‌ری ئه‌م و ئه‌ودا وون کردوه!!!
شه‌ڕی ناووخۆ. کۆسره‌ت ئه‌ڵێ گه‌لێ دژی شه‌ڕی ناووخۆ بوم ، وا بزانم پێش تۆش و موسته‌فا چاو ڕه‌شیش هه‌مان دۆریان کردوو، ئه‌و ووتی چوار چڵمن شه‌ڕی ناوخۆیان له‌قه‌ڵادزێ به‌رپاکردوو ، ناچار ئێمه‌ش ئه‌بوو پارێزگاری له‌خۆمان بکه‌ین ، پێمان ناڵێن ئه‌وه کێ بوو، جۆش وخۆرۆشی ئه‌داین وبه‌گژ دار‌و به‌ردی بادینان وجامانه‌ی سوور‌و ڕه‌نگی زه‌ردیان ئه‌کردین ؟ ئه‌وه تۆ‌و تاڵه‌بانی نه‌بوون پێتان ئه‌وه‌تین ئه‌بین به‌به‌عسی ، به‌س نابین به‌پارتی؟ ئه‌وه خێره وا ئێستا بیرتان کز بوه‌و هیچتان بیر نه‌ماوه!! گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ نه‌بوایه نمونه‌ی تۆ‌و ئه‌وانی تر له‌کوێ بوون و ئاواش ئه‌ستێره‌ی به‌ختان له‌هه‌ڵکشان نه‌ئه‌بوو. گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ نه‌بوایه تۆ هه‌ر ئه‌و که‌سه بوویت ،که ئه‌گه‌ر به‌و بڕه پاره‌یه نه‌بوایه که له‌گه‌ڵ خۆت هێنات ، ئه‌بوو له‌و ساوه هه‌ر لای سایلۆکه سه‌وزه‌ڵه خانمت بوتایه. کێ گوێی له‌تۆ ئه‌گرت. گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ نه‌بوایه و ئه‌و پیلانه‌ی نێوان تاڵه‌بانی وبه‌رزانی نه‌بوایه، هه‌رگیز نه‌ئه‌جه‌نگای، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه ئه‌م شه‌ڕه‌ت کرد، ئه‌تزانی گه‌ر بگیرایتایه، وه‌ك ئامۆژه‌نه هێرۆو پیاوه په‌یه‌مه‌ییه‌که به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێن له‌لوتان بهاتایه ئه‌یان ناردنه‌وه بۆ لای ئاغای تاڵه‌بانی له قه‌ڵا چوالان. پاشان ئه‌وه بۆ وا خه‌ریکی مامه حه‌مه‌یی بۆ جه‌نابی سه‌رۆکی ته‌زوویرو ئه‌ڵێی ئه‌وه مه‌سعود بارزانیه که‌ستایشی ڕۆڵی منی کردوه که‌چه‌ند دژ به‌شه‌ڕی ناوخۆ بوم ، ده‌وه‌ره خه‌ڵکینه دڵت شه‌ق نه‌با، مه‌سعود له‌لایه‌نێکی شه‌ڕکه‌رو شه‌ڕانگێزه‌وه ، کۆسره‌ت ئه‌یکا به حاکم و دادوه‌ر!! وه‌یان ئه‌ڵێ ئه‌و کاته‌ی من سه‌رۆکی حکومه‌ت بووم ، له‌ژێر دوو ئابڵوقه‌ی ئابووریدا بوین، ئه‌وه خێره وا بیرت کول بوه‌و هه‌ر ئه‌و کات چه‌ند جار ئه‌تووت ئێمه له‌ژێر سێ ئابڵوقه‌داین ، جگه له‌و دوانه‌ی سه‌ره‌وه، ئابڵوقه‌که‌ی پارتیش . که‌چی ئێستا ناتانه‌وێ به‌هیچ کلۆجێ پارتی و مه‌سعود پیاو خراپ بکه‌ن!!
حکومه‌ته‌که‌ی کۆسره‌ت. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له‌و کاته‌دا خه‌ڵکی نه‌ك هه‌ر خۆی ، به‌ڵکه حکومه‌ته‌که‌شی ئه‌ژیاند، مامۆستا‌و مووچه خۆر ته‌نها به شه‌ش مانگ جارێ مووچه‌یه‌کی پێئه‌درا، خه‌ڵکی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی خۆی ده‌رئه‌هێناو ئه‌یفرۆشت تا بتوانێ بژێ ونه‌یه‌ڵێ جارێکی تر بکه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی به‌عس. ئه‌و کاته حکومه‌ته‌که‌ی کۆسره‌ت جگه له‌وه‌ی هه‌رچی ئه‌هات وئه‌چوو له‌سنووره‌کانی ئێران ، هه‌مووی باج وگومرگ ئه‌کران. له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه پاره‌ی ئاو‌و کاره‌باو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که‌نه‌ش ئه‌کران، خه‌ڵکی پاره‌که‌ی ئه‌دان، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین قاچ وقووچ و پاره‌ی ڕێكخراوه‌کان ئه‌هاتنه به‌رده‌ستیان، که‌چی ئه‌ڵێ حکومه‌ته‌که‌ی من پاره‌ی نه‌بوه‌و بودجه‌ی له‌حکومه‌ته‌وه بۆ نه‌هاتوه، وا ئه‌زانێ که‌بودجه‌ی حکومه‌ت نه‌بوبێ، ئێدی ئه‌و پارانه‌ی تر نابێ حساب بکرێن!!
هه‌ولێرچێتی. له‌وه‌ته‌ی له‌سلێمانی گیرسایته‌وه، ئێدی هه‌رچی هه‌ولێری بوو به‌ناوی پێشه‌مه‌رگه‌ی کۆن وشه‌هید چه‌ندین پله‌و ئیمتیازیان له‌حکومه‌ته‌که‌ی تۆ وه‌رگرت، وه کاتێ کرایت به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه بوو ، که‌نه‌ڵێن سلێمانچێتی هه‌یه، بۆیه تۆ ئه‌و کات هه‌ڵبژێردرایت، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو، که‌تۆ له‌وانی تر به‌تواناو به‌سه‌لیقه‌تر بی. پاشان ئه‌وه خێره له‌و کاته‌وه که‌کرایت به‌جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ، تا ئێستا نقه‌یه‌کی ناڕه‌زایی وڕه‌خنه‌یه‌کت له‌مه‌سعود نه‌گرتوه؟ کامه‌تا ئه‌و هه‌موو به‌ڵێن وهاش وهووشانه‌ی به‌گوێی خه‌ڵکیتان دا ئه‌دا؟ له‌وه‌تی له‌وێت مه‌سعود نه‌یهێشتوه بینایه‌كت بۆ بکرێ، تا ئێستا شوێنی خۆت نیه، تا ئێستا بینای سکرتاریه‌تی حزبه‌که‌تیان چۆڵ نه‌کراوه‌و جه‌نابیشت فزه‌ی لێوه نه‌هاتوه، پێمان ناڵێت چه‌ند ساڵه خه‌ریکی چیت له‌هه‌ولێر؟، پاشان ده‌خۆ کفر نه‌ئه‌بوو، له‌وه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا موو به‌به‌ینتان ناچێ، ده‌با چه‌ند ساڵێك له‌دهۆك نیشته‌جێ ببوتایه‌و له‌وێش چه‌ند پارچه زه‌ویه‌کت به‌سه‌ر حاشیه‌که‌دا دابه‌ش بکردایه!! بۆ ئه‌بێ و هه‌ر ئه‌بێ سلێمانی باجی کوردایه‌تی بدات؟ ، خۆ دهۆکیش خۆی به‌کوردستان ئه‌زانێ!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست