بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


خەمۆکێ ،، لەناو نەخۆشەکانی گیرۆدە بە (پارکینسۆن) زیاترە

Friday, 22/08/2014, 12:00




دوکتور، دانیەل وینتڕاب، دەرونناس و عەسەب ناس لە زانستکەدەی دوکتور پێرڵمان لە زانکۆی . پێنسیلوانیا دەڵێ: رادەی تەشەنەی خەمۆکێ لە نەخۆشەکانی / پارکینسۆن / بە پێی پێویست لە بەر چاو نەگیراوە. ئەو دەڵێ: بۆ شی کردنەوەی تووشبون بە نەخۆشیەکانی مێشک لە تاقمە بە خەمۆکێ چەند هۆی جۆراجۆر هەرن. بەڵام چۆنیەتی مێشکی ئەوان لەبەر هۆی ئەو نەخۆشیە کاریگەری لێ دروست دەبێ و ئەو هۆیانە لە گەڵ دەرون ورەفتاری نەخۆش پەیوەندییەکی نزیکی هەیە.
پڕۆفسۆڕ، دیوید بێرن، مامۆستای زانستکەدەی / نیوکاسێل / کە سەرچاوەی ماڵی دامودەزگای / پارکینسۆن/ لە بریتانیا دابین دەکا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە خەمۆکێ یەکێک لە نیشانەکانی گیرۆدەبون بە / پارکینسۆنە/ .باش دەزانین کە خەڵکان ١٠ ساڵ پێش ئەوەی دووچاری/ پارکینسۆن/ بن تووشی خەمۆکێو دڵهورە دەبن. خەڵک، لەرزینی ئەندامەکانی لەش وگرفتی نەخۆشی پارکینسۆن باش دەناسێ. ئەو نەخۆشیە لە ئەساسدا لە ناو مێشکی مرۆوەکاندا دەست پێدەکا، سەرەتا بێ خەوی وپاشێن ئاسەواری بچوکی خەمۆکێ دەبنە هۆی سەرەکی. جگە لەوەش ،خەمۆکێ یەکێک لە هۆیەکانی نزیکی دەرمانی پارکینسۆنە. بەرپرسانی پارکینسۆن لە بریتانیا دەڵێن: لە کاتێکدا نەخۆشەکان نیگەرانی ئەو شێوە نیشانانە بون دەبێ لەگەڵ پسپۆڕانی بەشی سڵامەت قسە بکەن.
بی،بی،سی، .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٢٢/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە