کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی 500 بروانامه‌ی ساخته‌ی پۆليسی كه‌ركوك

Saturday, 10/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری كه‌ركوك
رۆژی 5شه‌ممه‌ 8 -9 2011 ، له‌لايه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عيراقه‌وه‌، به‌نوسراويكی نهينی ژماره‌ تايبه‌ت له‌ رۆژی 20-7 2010 ليستی (500) بروانامه‌ی ته‌زويرو ساخته‌ی ئه‌فسه‌ر و پله‌داری و كارمه‌ندانی به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی كه‌ركوك بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی نيردراوه‌، ئه‌ونيش به‌ نووسراوێك هه‌موو ناو ليسته‌كانيان بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی پارێزگای كه‌ركوك ناردۆته‌وه‌، كه‌ له‌و (500) بروانامه‌ ته‌زويره‌، (400) بروانامه‌ی ته‌زوير به‌ر پارتی و يه‌كيتی كه‌وتوون و، له‌ نێوانياندا، عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی قه‌زاو ناحيه‌كان و عه‌قيد عوسمانی عه‌بی سه‌هۆل و له‌ ليستی پۆليسه‌كانی پارتيدا هاتووه‌!
سه‌رچاوه‌يه‌ك نزيك له‌ وريا، که‌ شۆفێری تایبه‌تیی عه‌ميد سه‌رحه‌د قادره‌، ئه‌وه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌، كه‌ سه‌رحه‌د قادر تا پۆلی 3هه‌می سه‌ره‌تای خويندووه‌ دوای ئه‌وه‌ش ئامر سريه‌ی جاشی خه‌فيفه‌ و مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ بووه‌ لای ئه‌نوه‌ری حاسلی، دوای راپه‌رينيش بۆته‌ پارتی ‌و، له‌ 2003 به‌ دواوه‌ له‌لايه‌ن كه‌ريم شه‌نگاری وه‌زيری ناوخۆوه‌، بروانامه‌ی ته‌زويری كۆليژی پۆليسی هه‌وليری بۆ كراوه‌ به‌ برياری ده‌زگای پاراستن، عوسمان عه‌بدولا سه‌هۆليش له‌گه‌ل 89 ئه‌فسه‌ری ديکه‌ له‌لايه‌ن پاراستنی كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی نه‌جات حه‌سه‌ن به‌رپرسی پاراستنی پێشووی كه‌ركوكه‌وه‌ بروانامه‌ی ساخته‌يان بۆ كراوه‌!
ئيستاش ليژنه‌ی نه‌زاهه‌ بۆ جاری دووه‌م داوای يا ته‌سديق كردنی بروانامه‌كان و شوينی خويندنی سه‌ره‌تايی و ناوه‌ندی و ئاماده‌يی و كۆليژه‌كه‌يان لێده‌کات، تا له‌ زووترین کاتدا بینێرن، يا ده‌ركردن و سزادانيان به‌ پێی دادگای سه‌ربازی عيراقی.
سه‌رچاوه‌ نزيكه‌كه‌ی شۆفيره‌كه‌، ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ سه‌رحه‌د قادر ئامينه‌ی هاوسه‌ريشی به‌ ته‌زوير كردۆته‌ ئه‌فسه‌ری دوو نه‌جمه ‌و له‌ يه‌كيك له‌ یه‌کێک له‌ بنكه‌كانی پۆليسی كه‌ركوک ناوی هه‌يه‌ و ده‌وامیش ناكات، له‌ كاتێكيشدا ئه‌ويش هه‌ر نه‌خوينده‌واره‌ و بڕوانامه‌ی نییه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە