هەموو (مقەدەسەکان) پیرۆزیەکان لە پێناوی پیرۆزی مرۆڤدایە
Friday, 19/07/2013, 12:00
1726 بینراوە
کاتێك باس لە ئازادی تاك ودیموکراسی دەکرێ ، کاتێك باس لە ئازادی بیرورا و رادەربرین دەکرێ ، کاتێك باس لە ماف کەرامەتی مرۆڤایەتی دەکرێ ،کاتێك باس لە هەلوێست و دەربرینی نارەزای دەکرێ ، کاتێك نمایشی بیرۆکەیەك یان ئیدیاو فەلسەفە دەکرێ ، بێگومان دەبێ بگوترێ و ببیسرێ و بکرێ و بگاتە بەرچاو و هەستی بینەران و لە بەردەم خەڵکدا ئاشکرا بکرێ ، خۆ ئەگەر وا نەبێ هەر لای خاوەنەکەی بمێنێتەوە ، هیچ واتایەکی نابێت و لە سنگ وهۆشی تاکە مرۆڤەکەدا دەخنێکی و دەمرێت ، بێ ئەوەی هیچ بخولقێنێ ، کەواتە هەستەکان و بیرۆکەکان و بۆچونەکان و خواستەکان و دەنگەکان دەبێ ببنە کردارو دەربرین ، کەواتە با بەیەکەوە بپرسین ،کتێبە مقەدەسەکان ، نیشتمانەکەمان ، سرودەکانمان ، بیرۆکەکانمان ، نوسیەنەکانمان ،هەلوێستەکانمان ،شەهیدەکانمان ،خەباتمان ،ئاینەکانمان ،هەر بابەت و فاکتەرێك ئیمە باسیان دەکەین بۆ شکۆمەندی مرۆڤی کوردو مقەدەساتی گەلەکەمان نیە ،بەلام مەخا بن بەهۆی چەوشەکاری وسیاسەتی دیماگۆجیەتی دەسەلاتی ئەم هەرێمە وایکردوە هەموو شتێ لەم ووڵاتە زۆرلە مرۆڤەکانی مقەدەسترە و پیرۆزترە ، ئەوەی نرخی نەبێ و مقەدەست نەبێ مرۆڤەکانن.
کاشکێ ئیمەی کورد ، شتەکانمان لە مرۆڤەکانمان بە مقەدەس تر دانەنایە ، تا بمانتوانیایە دۆخی سیاسی و ئابوری وکۆمەڵایەتی ونیشتمانی هەموو شتە مقەدەسەکانمان بۆ گەیشتن بەلوتکەی ئاوات و خۆزگەکانمان بوایە ، هەر وەك دەبینین سەرکردەکانمان لە نیشتمانەکەمان پیرۆزترن هەر وەك لە رابردوو بینیومانە ،دەیان جار ووڵات بازرگانی پێوە دەکرێ و هەر سەرکردەکان مقەدەستربن ئیتر نازانم مقەدەسی ئالاو نیشتمان لای کێیە..؟؟، بریاری حیزبەکان لەسەروی هەموو یاسایەکن ، ئیتر سەروەری مقەدەسی مرۆڤەکان لە کوێدایە ، ئەگەر ماف و ئازادیەکانی خەڵک زەوت بکرێ و نەتوانێ بچوکترین مافە سەرەتاییەکانی خۆی بەکار بهێنێ ، نازانم کتێبەکانی چ مقەدەساتێکی دەبێ ؟ ئەگەر هەموو شتێ تەنانەت نان و قوتی خەڵک بە حیزبی بکرێ وخاوەنی یەك سەربازو پۆلیسی نیشتمانی نەبێت ،نازانم ئەگەرخەڵک و مرۆڤی ئەم وڵاتە متمانەی بە پەرلەمان ودەزگا حکومیەکان و وەزارەتەکانی تەندروستی وئاسایشی ئەم ووڵاتە نەمێنێ نازانم مقەدەساتی ئەم گەلە کێ بەرپرسیارە و مقەدەساتی نوسراوەکان و پەراوەکان بۆ کێیە ..؟؟ کاتێك ووشەی مقەدس بە هەموو شتێکەوە لکێنرا جگە لە مروڤەکانی نەبێت نازانم مقەدەس چیە ..؟ ئیستا لە سایەی ئەم دەسەلاتە هەموو شتێ کفرو مقەدەسە تەنها خەڵك و نیشتمانەکەی نەبێت ،