هه‌ڵۆ : چۆن له کۆنگره ئیهانه‌یان کردم ، ده‌بێ منیش لێره ئیهانه‌یان پێ بکه‌م..
Saturday, 21/05/2011, 12:00
له کۆنگره‌ی شوومی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کۆمه‌لێک کادیر و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی سزادران ، ئه‌ویش به هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی وه‌لایان بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ، به مانایه‌کی دیکه کێرڤی کۆیلایه‌تیان تاراده‌یه‌ک به‌روخوارببۆوه ، بۆیه بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له کۆنگره‌ی 14 شوومی بنه‌ماڵه سزایدان ، یه‌کێک له‌و که‌سانه که ئیهانه‌یه‌کی زۆریان پێ‌کرد ، هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د کورده بوو که سه‌ر به‌ده‌زگای به‌دناوی پاراستنه و پێش کۆنگره به‌رپرسی لقی پارتی رانییه بوو و ئێستاش کراوه‌ته به‌رپرسی لقه بێ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی له سلێمانی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له هه‌لۆ به کوردستانپۆستی راگه‌یاند و وتی: هه‌ڵۆ زۆر داخ له دڵه و هه‌میشه بیر له تۆڵه ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: چۆن له کۆنگره بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئیهانه‌یان کردم و سووکایه‌تییه‌کی زۆریان پێکردم، ده‌بێ لێره له سلێمانی تۆڵه‌یان لی بکه‌مه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست