خوێن له که‌ڵپه‌ی پارتی ده‌چۆڕێت..با گۆڤاری لڤین بپارێزین!!!
Tuesday, 03/01/2012, 12:00
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر که یه‌کێکه له سه‌رکرده فه‌رامۆشکراوه‌کانی پارتی، له رقی په‌راوێزخستنه‌که‌یدا بێت، یاخود بیه‌وێت لاسایی جه‌وهه‌ر نامیق بکاته‌وه(که هه‌رگیز شتی و ا له حه‌مه ناوه‌شێته‌وه)، له دیمانه‌یه‌کی لڤیندا وتبوی پێشره‌وی کورد پارتیه و سه‌رۆکمان بارزانیه به سه‌رچوه و عه‌یبه‌یه ئێستا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی سیاسه‌تی ئێستای پارتی بکه‌ین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت قسه‌که‌ی ئه‌م پیره مێرده راسته، چونکه هه‌مومان شاهیدحاڵین، که پاش کۆنگره‌ی 13، که کۆنگره‌ی چه‌پڵه و قۆرخکاری ته‌واو بو له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه، پارتی که‌وتوه‌ته حاڵه‌تێکی هه‌ستیار و ئێستاش توشی هیستریا بوه، ئه‌وه‌تا له به‌ر ئه‌وه‌ی چوار شوشه‌یان شکا له لقی چوار شارێکیان خه‌ڵتانی خوێنکرد(له کاتێکدا لایه‌نگرانی حیزبه‌که‌ی خۆی به جومله باره‌گای حیزبه‌کانی تر ده‌سوتێنن)، رۆژنامه‌نوسێک خه‌ونێکی گێرایه‌وه تیرۆرکرا(ناڵێم پارتی کوشتویه‌تی، به‌ڵام به 3 بازگه‌ی پارتیدا تێپه‌ڕی و له ناوه‌ڕاستی شاردا رفێنرا)، کاتێکیش که رۆژنامه‌نوسانی کوردستان پرسیان(ئه‌رێ پارتی تۆ ئاسایشت ئه‌وه‌نده به‌هێزه رێگه له هاتنه ناوه‌وه‌ی تیرۆریست و غرامه تلیاک ده‌گریت، ئه‌م گه‌نجه بۆ رفێنرا)، پارتی هه‌رچی رۆژنامه‌ی کوردستان بو سکاڵا بارانی کرد، رێکخراوی قوتابیانه‌که‌ی(که خۆم ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی بوم و یه‌ک دنیا فه‌زیحه‌یم لایه) بێ حسابکردن بۆ حکومه‌ت قوفڵی له ده‌رگای زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین دا و هه‌رچی خوێندکار بو ناردیه‌وه(ئه‌و جۆره کاره‌م له هیچ رێکخراوێک نه‌بینیوه وه‌لێ ئه‌ڵێن له سه‌رده‌می به‌عسدا ئیتیحادیه‌کان شتێکی له‌وه بچوکتریان ئه‌نجامداوه یه‌ک جار)، گه‌نجێک له سه‌ر بلوسه‌که‌ی نوسی نا بۆ گه‌نده‌ڵی، هه‌زار گه‌نده‌ڵ له ناوه‌راستی هه‌ولێردا په‌لاماریاندا و خه‌ڵتانی خوێنیان کرد، له کاتێکدا ئه‌ندام په‌رله‌مان حه‌سانه‌ی یاسایی هه‌یه، کۆمه‌ڵێک چه‌قۆکێش ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عێراقیان له ناوه‌ڕاستی شاردا خه‌ڵتانی خوێنکرد(گه‌لۆ ئه‌مه کوردستانه یان که‌مبۆدیا).
ئه‌وه چی دیموکراتیه‌که پارتی باسی ده‌کات؟ چی گاڵته‌جاریه‌که به خۆی و ئێمه‌شی ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر جورئه‌تمان هه‌بوایه ، ده‌بوایه له سه‌ر پاشگری دیموکراتی به پارتیه‌وه، ئێستا ئه‌و حیزبه‌مان له به‌رده‌م دادگادا بوه‌ستانایه، ده‌بوایه لێنه‌گاڕاباین، ئه‌و حیزبه هه‌ر رۆژه و په‌لاماری باره‌گای حیزبێک بدات، هه‌ر رۆژه و ده‌سته‌کانی به خوێنی گه‌نجێک سور بێت، ئێمه تاوانمان چیه که چه‌کمان نیه و ده‌مانه‌وێت توندوتیژی رو له هه‌رێم نه‌کات؟ تاوانمان چیه ده‌مانه‌وێت ره‌دفیعلی پارتی وه‌ک پارتی نه‌ده‌ینه‌وه؟ تاوانمان چی ده‌مانه‌وێت به پارتی بڵێین ئێمه له بری فیشه‌ک و ئاگر و ئاسن که تۆ هانات بۆ بردوه، قه‌ڵه‌م و شیعر و گوتافمان هه‌ڵبژاردوه؟ تاوانمان چیه که‌سوکارمان خوێنی له پێناوی تۆدا رژا و که‌چی تۆش خوێنی ئێمه ئه‌خۆیته‌وه؟ تاوانمان چیه له بری کۆیله‌ی ئاغایه‌کی میهره‌بان، رۆژگار و بێده‌نگی خۆمان و ئۆپۆزسیۆنێکی ترسنۆک ئێمه‌ی کردوه به کۆیله‌ی ئێوه؟
هه‌میشه کێشه‌ی دیکتاتۆره‌کان ئه‌وه‌یه خۆیان بیر ده‌چێته‌وه، به‌ڵام نازانن له پڕێکدا هه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی سه‌رده‌مانێک چه‌پڵه‌یان بۆ ده‌کوتین، ته‌خت و تاراجیان تێک ده‌ده‌ن،(من ناڵێم پارتی دیکتاتۆره، به‌ڵام پیاوکوژی لایه و نایدات به دادگا، وه‌ک شه‌تره‌نج یاری به حکومه‌ت ده‌کات، بڕوای به ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات نیه و هه‌رکه‌س په‌نجه‌ی بۆ درێژ بکات خه‌ڵتانی خوێنی ده‌کات)، ئێمه تا ئێستا که هه‌مو شتێکمان قبوڵکردوه، له ترسنۆکیدا نیه، به‌ڵکو ده‌زانین تا ئێستا ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئێوه کردوتانه به ده‌رپێیه‌کی بێ‌نوێژ و هه‌ررۆژه‌ی به وڵاتێکی ده‌فرۆشن، هێشتا سنوری نیه و ترسی له سه‌ره، ئێمه ده‌زانین ئێوه‌ش سه‌رده‌مانێک ئه‌گه‌ر به ناو بێت یان راستی شۆڕشگێڕ بون، ئێمه ده‌زانین، هه‌مومان یه‌ک خوێنمان هه‌یه و خوێنی هه‌ر لایه‌کمان برژێت کوفره و خودا نیگه‌ران ده‌کات، ئێمه ده‌زانین ئه‌و ده‌بابانه‌ی هاتنه سه‌ر په‌رله‌مان ئێستاش ده‌توانن بێنه‌وه، نامانه‌وێت ده‌بابه‌ی وڵاتێکی تر له یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ناوخۆیدا ببینین، به‌ڵام ئێوه هیچ تێناگه‌ن، ناتانه‌وێت تێبگه‌ن، ئه‌وه‌تا له سه‌ر راپۆرتێک خه‌ریکه کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نوس ده‌که‌ن به پیاوی ده‌ره‌وه، خه‌ریکه ده‌یانکه‌ن به جاسوس، ئه‌وه‌ش یاریه‌کی ترسناکه پارتی ده‌ستی داوه‌تێ، چونکه ئه‌وه پرۆسه‌ی به شه‌یتانکردنی خه‌ڵکه.
به هۆی راپۆرتێکه‌وه پارتی به رۆژنامه‌نوسانی لڤین ده‌ڵێت سیخوڕن، ئاخر نازانم چۆن حیزبێک ده‌بابه‌ی بێگانه‌ی هێنابێته سه‌ر پیرۆزترین شوێن که په‌رله‌مانه،به که‌سی تر ده‌ڵێت سیخوڕ؟ حیزبێک به به‌رچاویه‌وه 40 هاوڵاتی مه‌ده‌نی کورد شه‌هید بکرێن و له ترسی داگیرکه‌رێکی وه‌ک تورکیادا نه‌وێرێت بڵێت ئیدانه‌ی ده‌که‌ین، ئاخر به کێ ده‌ڵێت سیخوڕ؟
من هه‌میشه ئه‌و پرسیاره‌م هه‌بوه و ئێستاش هه‌ر له سه‌رمایه،،،
ئه‌و چی عه‌قڵیه‌تێکه له ناو پارتیدا بڕیار ده‌دات؟ ئه‌وه چی دڵسۆزێکی ئۆپۆزسیۆنه له ناو مه‌کته‌ب سیاسی پارتیدا قاچی خستوه‌ته سه‌ر قاچ و چا ده‌خواته‌وه، بۆیه ده‌ڵێم دڵسۆزی ئۆۆزسیۆن، چونکه به هه‌ر کردار و وتارێکی له‌م شێوه‌یه‌ی پارتی، خه‌ڵک ئه‌و حیزبه‌ی له به‌رچاو ده‌که‌وێت و رو له ئۆپۆزسیۆن ده‌کات، به‌زه‌یم به‌و که‌سانه‌دا، به‌و حیزبانه‌دا، به‌و کۆمه‌ڵ و تاقم و وڵاتانه‌دا دێته‌وه په‌لاماری خه‌ڵک ده‌ده‌ن، به گژی خه‌ڵکدا ده‌چنه‌وه، ده‌ماره‌کانی ملیان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا ده‌ئاوسێت ئه‌وه‌نده توند ده‌قیژێنن، چونکه ئه‌و که‌سانه خۆیان باش ده‌زانن به‌ره‌و نشێو مل ده‌نێن، ئه‌وه هاواری پێش ئاوا بونه، نه‌ک گڕ و گاڵی کاتی هه‌ڵکشان.
پارتی له‌و هه‌مو فاوڵه زه ق و رونه په‌ندی وه‌رنه‌گرتیوه، ئه‌وه‌تا به په‌لاماردانی گۆڤاری لڤین هه‌رچی ده‌مامکی بو که‌وته خواره‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست