حیزبۆکه‌کان، له‌بن هه‌نگڵی پارتیدا و سه‌مای به‌رده‌م دۆلاری نه‌وت
Saturday, 23/07/2011, 12:00
حیزبه زلهێزه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردستان، له‌که‌نویه‌کی به‌قوڕ دروستکراوی ده‌مپه‌ل ده‌چن، که تاکو تێ‌یان بئاخنی، ئه‌وان، بۆت پێده‌که‌نن.
ئه‌م حیزبانه، ورگی لاستیکییان، ده‌یان قه‌باره‌ی کشانی خۆیان زیاتر ده‌گرن. ڕێك وه‌کو ئه‌و مارانه وان که ده‌یان به‌رابه‌ر گه‌وره‌یی خۆیان زیاتر، تۆزێك به‌زه‌حمه‌ت، ده‌توانن قوت بده‌ن. جیاوازی نێوان ماره قوتده‌ره‌کان و حیزبه لوشده‌ره‌کانی لای ئێمه، ته‌نها له‌وه‌دایه که ماره‌کان، پێشتر گازی لێده‌گرن و به‌ژه‌هری ناو ددانه سپییه کونه‌کانیان ده‌یکوژن و پاشان بۆ قوتدانی نێچیره‌که‌یان، ده‌که‌ونه سه‌ر پشت و خۆیان باده‌ده‌ن تاکو له‌قوڕگیان ڕۆبچێت و زۆریش به‌زه‌حمه‌ت ده‌یئاخننه ناو ورگیانه‌وه. به‌ڵام ئه‌م حیزبانه‌ی لای ئێمه، به‌بێ په‌لاماردان و دانپێدانانی، بۆی ده‌خشکێنن و خۆیان قیت ده‌که‌نه‌وه و له‌هه‌ڵلوشینیشدا هیچ زه‌حمه‌ت ناکێشن و ئه‌وپه‌ڕی کارێکی ئاسانه به‌لایانه‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبه میراتییه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی، له‌پاش هه‌ره‌سی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و جودابوونه‌وه‌ی گۆڕان، بووه‌ته یه‌که‌م زلهێزی کوردستان. ئه‌م پارته، زۆرترین سامانی کوردستانی له‌ژێر ڕکێفدایه و تاکه ده‌ستڕۆیشتووی چۆنێتی خه‌رجکردنییه‌تی. هه‌رچه‌نده حیزبه هاوپه‌یمانه‌که‌ی به‌شێکی باشی لێ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه و له‌ئاخوڕه‌که‌ی خۆی ناوه، به‌ڵام هێشتا ناگات به‌تۆزی پێی ئه‌ودا.
بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی، هه‌نوکه، بوونه‌ته باخه‌ڵێکی گه‌رم بۆ حیزبۆکه بچوك و لاوازه‌کان. ئه‌و حیزابانه‌ی له‌به‌رده‌م دۆلاری نه‌وت و گومرگ و بازاڕی ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی ناو پارتیدا، سه‌مایه‌کی قیروسیاییان ده‌ست داوه‌تێ و به‌ڕاست و به‌چه‌پدا ده‌یسوڕێنن. ئیدی هه‌رچۆنێك کاکه‌یان پێی خۆشبێت، ئاوها ده‌یله‌رێنن.
بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی، له‌بن سێبه‌ری دۆلاردا و له‌به‌رامبه‌ر سه‌مای خزمه‌تکار و حیزبۆکه‌کانی به‌رده‌ستیاندا، توشی ژه‌هری به‌خۆنازین و لوتبه‌رزی بوون. له‌به‌رده‌م ئه‌م شه‌ماڵه مۆسیقییه‌دا، شه‌رواڵه‌کانیان فول بووه له‌هه‌وا، وا هه‌سته‌که‌ن ئێستا نا تاوێکی تر ده‌ده‌ن له‌شیقه‌ی باڵ و ده‌فڕن. له‌خۆشیاندا، که‌چه‌رده‌یه‌ك غروری تێدایه، واقیان له‌ڕه‌خنه و خواستی خه‌ڵك وڕ ده‌مێنێت. پێیان وایه ئه‌مان، به‌هه‌شتیان له‌هه‌ولێر دروست کردووه و خه‌ڵك باج نه‌دات ناتوانێت بچێته ژوورێ. جا چ باجێکیش! خزمه‌تچێتی و برابچوکی! ده‌یانه‌وێت موقه‌دده‌س و موباره‌ك سه‌یریان بکرێت. ته‌نانه‌ت گۆڕی باوکیان کردووه به‌جێگای عیباده‌ت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی دۆلار وه‌رده‌گرن، پێویسته پێشه‌کی بچنه ئه‌وێنده‌ر و ئه‌وجا، چنگیان پڕکه‌ن.
ئه‌م حیزبۆکانه‌ی بن هه‌نگڵی پارتی، له‌پێناوی دۆلارێکدا، هه‌له‌که‌سه‌مایانه. له ئاخافتن و ڕاگه‌یاندنه‌کانیشدا ده‌بنه شێری ناو شه‌ڕگه و به‌شمشێرێکی تیژه‌وه ده‌وه‌ستن. یه‌کێکی نابه‌ڵه‌د ته‌ماشایان بکات وا ده‌زانێت ئه‌مانه هیچیان نه‌هێشتۆته‌وه و ته‌واوی به‌شه‌ریه‌ت ئه‌وان له‌ژێر زوڵم و زۆردا ڕزگاریان کردوون.
هه‌ڵبه‌ته، ئه‌م وتارۆکه‌یه‌م به زمانی زگماکی حیزبه‌کان نوسی. هه‌ر ئه‌و زمانه‌ی که ڕۆژانه به‌ووشه چه‌ور و زه‌رد و سور و ڕه‌نگاڵه‌کان چاوبه‌سته‌گی له‌خه‌ڵك و ده‌وروبه‌ریان ده‌که‌ن و له‌پاڵیشیدا، هه‌رچی هه‌یه ده‌یماشنه‌وه و نه‌وتی هه‌زاران ساڵ عه‌مبارکراوی ژێر خاکه‌که‌ی ده‌به‌ن و که‌سیش نازانێت چی به‌سه‌ردێت. ئه‌وه گریمان تاکو دوێنێ داگیرکه‌ران ده‌یانخوارد، ئه‌دی ئه‌مڕۆ کاتێك نه‌وت ده‌ردێت، بۆکوێ ده‌چێت و چی لێ دێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست