مودیلى حزبى لە هەریمى کوردستان
Monday, 26/11/2012, 12:00
لەپاش راپەرینەکەى سالى ١٩٩١ حزبە کوردستانیکان بە مودیلیکى حزبى کونەوە هاتنە گورەپانەکە,پەیرەوە و میتود و ئەزمونى حزبە عەرەبیە دەسەلات دارەکانى ناوچەکەیان کوپى کرد و لە کوردستان پەیرەویان کرد.ئەمە لەکاتیکدایە هەمومان بە باشى ئاشانى ئەو مودیلانەى حزبە عەربیە دەسەلات دارەکانین کە چى مودیلیکى حزبی بو.مودیلیک بو پر لە سستەم و نادادپەروەرى,مودیلیک بو حزب هەمو جومگەکانى ولاتى قورخ کردبو,مودیلیک بو حزب حکومەت و دامەزراوەکانى کردبوە ئامرازیک لە پیناو بەرژەوەندى حزبەکەى بەگشتى و بەرژەوەندى کەسایەتى یەکەمى حزبەکە.
ئەو فورمە حزبیانەى لە ولاتە عەرەبیکان بینیمان فورمیک بو پر لە سەرکوتکردن و پیشیلکردنى مافەکانى مروف و قەتیسکردنى ئازادى بیر و را و ئازادى تاک.
ئەو حیزبە کونە شمولییانە لەژیر چەترى دیموکراسیەت هەموو جورە تاوانیکیان ئەنجام دەدا دژى هاولاتیانیان. لە دروشمە باق وبریقەدارەکانییان دیموکراسیەت و مافى مروف و دادپەروەرى و یەکسانى بەدى دەکرا,کەچى ئەوەى لە ئەرزى واقع ئەنجامیان دەدا دژى دیموکراسیەت بوون و مافى مروفیان پیشیل دەکرد, یاسایان کردبوە لاستیکیک بە ئارەزو و خواستى حزبى دەسەلات دار بەکار دەهینران,دادگاکانیان کردبوە گورستانى دەنگە ئازاد و جیاوازەکان ,میکانیزمى کارکردنیان تەنها بو بەرژەوندى خویان بوو هەروەها لە پیناو مانەویان لەسەر کورسى دەسەلات , هەموو جوریکى تاوانى مروییان ئەنجام دەدا.
دەرئەنجامى ئەو مودیلە حیزبیە بو کە ئەو ولاتانە بە دواکەوتویی مانەوە,ئەو حیزبانە بوونە لەمپەر لەبەرامبەر هەموو رەهەندەکانى ژیان کە گەشە نەکەن و لە قالبە کونەکەى دا بمیننەوە .
بەداخەوە لە هەریمى کوردستان ئەو فورمە حیزبیە نا دیموکراسیەیان پى فروشتینەوە,کە حزب حزبى دەسەلات بیت و کومەلگا کومەلگایەکى حزبى بیت و هەموو ئورگانەکانى دەسەلات لە خزمەت حزب و کەسایەتى حزبەکان بیت.فورمیکیان بو هاوردە کردین کە دەسەلات لەژیر دەستى یەک حیزبدا بیت و حزب لەژیر دەستى کەسیک و بنەمالەیەک بیت بە تەنها, مودیلیکى حزبیان بو هیناین کە تەخشان و پەخشان بە سەروەت و سامانى ولات بو حیزبى حاکم حلال بیت و مەرجى کارکردن لە دامودەزگاکانى ولات بو هاولاتیان, دەبیت سەر بە حیزبى دەسەلات بیت, بە بیچەوانەوە دەبیت لەبرسە بمریت یان سەر خوى هەلگریت.
میکانیزمى کارکردنى حیزبە دەسەلات دارەکانى کوردستان,هەمان میکانیزمى ئەو حیزبە شمولیە عەرەبیانەىە کە لە ناوچەکدا جلەوى دەسەلاتیان گردبوە دەست.
ئەوەى جیگاى هەلویستەکردنە لیرەدا ئایە بوچى حیزبى دەسەلات لە کوردستان مودیلیکى نا دیموکراسى کە پرە لە شکست و قەیران و نامرویىان بەسەرماندا سەپاند؟بوچى هەمان میتود و بەرنامەى حیزبە دەسەلات دارەکانى ولاتە دواکەوتوەکانیان پەیرەو کرد لە هەریمى کوردستان.بوچى ئەزمونى حیزبەکانى روژئاوایان هاوردە نەکرد؟
ئەوەى کە حیزبە دەسەلات دارە عەربەکان کردیان و حیزبە دەسەلات دارەکانى هەریمى کوردستان دووبارەیان کردەوە لەم هەریمە دەبیتە هوى پەکخستنى گەشەسندن لە تیکرا هەموو ئورگانەکانى ئەم هەریمە.
با ئیمە بروانینە بەرهەمى ئەزمونى ئەو حیزبە شمولیانەى کە لەم ناوچەیە دەسەلات داربوون ,ئایە تاچەند ئەو ئەزمونانە توانیان یەکسانى و دادپەروەرى پەیرەو بکەن؟ تاچەند توانییان حکومەتەکانییان کار بو بەرژەوەندى گشتى بکات؟تا چەند توانییان ئەزمونیک پیشکەش بکەن کە ببیتە مایەى خوشگوزەرانى بو هاولاتیانیان؟ تا چەند بونە هاندەریک یاخوت پالنەریک بو گەشەسندنى ئابورى و کومەلایەتى و فیکرى و زانستى؟بیگومان هەمومان ولامەکەى باش دەزانین ئەویش ولامیکى نەرینیە کە هیچ کات ئەزمونى ئەو حیزبانە نەبونەتە فاکتەریک بو گەشەسەندنى رەهەندکانى ژیان لەو ولاتانە,بەلکو بونەتە لەمپەر لەبەرامبەریان.
من زور پیم سەیرە کە ئەم حیزبانە ئیدیعاى دیموکراسیەت دەکەن و باسى مودیرنە و مەدەنیەت دەکەن,لەکاتیکدا ئەوەى کە دەیکەن دژى دیموکراسیەتە. لەکام ولاتى دیموکراسى بارەگاى حیزبى دەسەلات لە شارەکاندا لە نەخوشخانەکان زورترە؟ئەمە تەنها لە ولاتە دواکەوتوەکان و دیکتاتورەکان و هەریمى کوردستان هەیە.لە کام ولاتى دیموکراسى بارەگاى حیزبى دەسەلات لە ناوەندەکانى روشنبیرى و زانستى زورترە؟ئەمە تەنها لە ولاتە شمولی و توتالیتاریکان و هەریمى کوردستان هەیە.لە چى شاریکى ولاتیکى دیموکراسیەت بارەگاى حیزبى دەسەلات دەبیت لە زوربەى کوجە و کولانەکاندا هەبیت؟ئەمە تەنها لە ولاتەنە هەیە کە ولاتیکى دیکتاتورین و حیزب ئەو بارەگایانەى بو سیخوریکردن و سەرکوتکردنى هاولاتیان بەکار دەهینیت.
بەلى ئەوە سیستەمەى ئەمرو لە هەریمى کوردستان هەیە,کوپیکراوى سیستەمى ولاتە دواکەوتوەکان و توتالیتارەکان و دیکتاتورەکانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست