لە سێدارەدان مێژووەكەى رەشە
Friday, 21/01/2011, 12:00
لەسێدارەدان ڕوخێنەرترین، كوشندەترین و شەرمەزارترین وقورسترین بڕگەى یاساى سزادانە كە لەو پەڕى بێ وڵامى و نا بەرپرسیارێتى سیستمى دەسەڵاتدارە بەرانبەر بە شۆرشگیرانو ئازادى خوازان و چالاك وانانى سیاسى و نەتەوەژێردەستەكانى ناو جیهانى مرۆڤایەتیدادەكێت .. ئایا هیچ سزایەكى یاسایی هەیە توند تروو قێزەونتربێ لە سزاى لەسێدارەدان بێگومان نەخێر، ئەو ساتانە چەند قوورسە كە دادوەر ئەو بڕیارە تیا دەدات تەنانەت ئەگەر بەسەر تاوانبارێكیشدا بسەپێنرێت كە شایستەى سزاكە بێت... سزاى لەسێدارەدان بەرپاكردنى تاوانە نەك نەهێشتنى تاوان وەكو ئەوەى ئێستا لە كۆمارى ئسلامى ئیران یان(كۆمارى سێدار) دژى چالەكوانانى سیاسی و ریكخراوەىمەدنیى و رۆژنامەوانانى سەربەخۆو هەوادارانى لایەنە سیاسیەكان روودەدات سزاكە جێبەجێ دەكەن... لەوە قیزەونتر ئەبیت چیى بێ ئەو سزایە بكرێتە كارتێكى فشاری سیاسی بۆبیدەنگ كردنى كۆمەلگا لەسێدارەدانى شۆرشگیران و ئازادى خوازان چارەسەرنیە بەلكو كێِشەكان قوڵتر دەكاتەوەو وژدانى مرڤایەتى لێى بێدەنگ نابێت ئەبێت ئەم سزایە هەلبگیریت و نەمێنیت ئێستاش سەرەراى ئەو هەموو فشارەى كە ڕێكخراوەكانى مافی مرۆڤى نێو دەوڵەتى و مەدەنیەكان ئەنجامى دەدان، بەڵام زۆرێك لە ولاتان سزاى لە سیدارەدان بە باشترین تۆڵە دادەنێن بۆ ئەو تاوانبارانەى شایستەى سزاكەن، لە كاتى ئێستاشدا سزاى لە سێدارەدان لە زۆر ولاتانى گەشەسەند و وە پێشكەوتوو وە دیكتاتۆرى و سەربازى جێبەجێ دەكرێت، كە ئەمەش ئاماژەیە كە بۆ ئەوەى كە ئەو سزایە نیشتمانى بۆ نییە و داهێنانێكیش نییە كە لەسەر رووى پارچەیەكى دیاریكراوى ئەم گۆى زەویە بەرهەمهێنرابێ، هەروەها جێبەجێكردنیشى كورت نەكراوەتەوە بۆ كۆمەڵێك دەوڵەتى دیاری كراو، بەڵام ئەوەى جێى سەرنجە ڕێكخراوە نێودەوڵەتى و مەدەنیەكان كە گرنگى بە مافی مرۆڤ دەدەن وەك یەك پەنجە راناكێشن بۆ ئەو وڵاتانەى جێبەجێ دەكەن... دەبینى هێرش دەكەنە سەر وڵاتێك بە جیاواز لە یەكێكى تر... دەبینین كە هێرش دەكرێتە سەر وڵاتێك و تاوانبار دەكرێت بەوەى مافی مرۆڤى تیادا پێشێل دەكرێت و داواى لێ دەكەن كە ئەو سزایە لە فەرهەنگى قەزائی وڵاتەكەیاندا بسرنەوە، بۆ نمونە ولاتانى ئەورپا كەزۆربەیان ئەم سزایەیان لەژیر فیشارى ریك خراوى مافى مرڤو ریكراوە مەدە نیەكانى تردا لە فەرهەنگى قەزایى خۆیانداسریوەتەوە وەیان ئەولاتانەى كەدیموكراسیى و ئازادى تیدایە ئەم سزایەیان لابردوە ئێستاش فشارێكى زۆر لە سەر هەندێك لە وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامى دەكرێت كە ئەو سزایە جێبەجێ نەكەن بەلام بەداخەوە فشارەكە زۆرلاوازەو نەیتوانیى وە بەتەواوى رێى لیبگرن ئەوەتە بەبەرچاوە هەمودونیا رۆژانە لەولاتە داگیركەرەكانى كوردوستان شۆرش گیرانو چالەكوانانى سیاسى و هەلسوراوانى ئازادیخواز دەگیرێن وحكمى لەسیدارەدانیان بەسەردادەدەن.....
بەشێوەیەكى گشتى سزاى لەسێدارەدان بە كۆنترین ئەو سزایانە دەژمێردرێت كە كۆمەڵگاكانى مرۆڤایەتى لە مێژووى دورودرێژیدا ئاشناى بووە، سەرەراى ئەوەى كە مێژووى سزاى لە سێدارەدان بە روونى ئەوەى تیادا دیارى نەكراوە كە سورشتى ئەو تاوانانە چین كە ئەنجامدەرانى شایستەى سێدارەدان بێت، بەڵام ژمارەیەك لە بەڵگەنامە مێژوویەكان ئەوە دەردەخەن كە ئەو سزایە ڕێگایەكى باوبووە لە كۆنەوە بەهەمان شێوە داهێنانى وڵاتێكى دیاریكراو نیە و گرێدراویش نییە بە ئاینێكى دیاریكراوەوە، نوسراوە كۆنەكانى سەردەمى بابلى و رۆمانیەكان وێناى ئەو رێگاباوانە دەكەن كەلەو كاتە باوبوونە بۆ ئەنجامدان و جێبەجێكردن سزاى لەسێدارەدان، ئەو كات تاوانبار لە خاچ دەدراو جەستەى بەهۆى بزمارەوە دەچەسپێنرابە پەیكەرێكى دارەوە كەلە شێوەى خاچ دایە و بە خاچەكەوە بەجێ دەهێڵرا تا دەمرد بەپێى مێژوو زۆر شێوە و جۆرى قێزەون و ناشیرینى لە سێدارەدان بەسەر مرۆڤایەتى دا گوزەرى كردووە دەبێ لە سەرەتاشدا ئەوە بزانین كە لە كۆندا ئامانج لە جێبەجێكردنى ئەو سزایە كوشتنى ئەنجامدەرانى تاوانەكان نەبووە، بەڵكو ترساندنو تۆقاندنى كۆمەلگابووە لەم رێگایەشەوە تاوان باركراو توندترین جۆرەكانى ئازار بچێژێت لە پێش مردنى دا. ئەو سزایە ناوێكى ترى هەبوو ئەویش بریتیە لە (چاوەڕوانى ئازارى مردن) ئەمەش واتاى تاوانبار سزا دەدرێت بە ئەشكەنجەدان تالە زۆرى ئازاردا گیان لە دەست دەدات لە راستیدا پێش سەردەمى رۆشنگەرى (عێر النهچە) جێبەجێ كردنى ئەو سزایە لە كۆمەڵێك شێوازى ئەشكەنجەدان پێكهاتبوو كە نەدەبووە هۆى گیان لە دەستدانى سزادراو لە ماوەیەكى كورت دا وەك ئەوەى ئەمرۆ دەبینرێت، وە لە ماوەى سەردەمى رۆشنگەرى دا كە ئەوروپاى گرتەوە لە كۆتایی سەدەى حەڤدەهەمدا، زۆر لە رۆشنبیران رەخنەیان گرت لە پەنابردنە بەر لەسێدارەدان بە شێوەیەكى گشتى و بەتایبەتى گرتنەبەرى رێگاى ئازاردان (ئەشكەنجەدا) هەتا مردن لەلایەن قازیەكانەوە، دواتر لە سەدەى هەژدەهەمدا وردە وردە دیدوبۆچونەكان بۆ سزاى لە سێدارەدان دەستى بە گۆڕان كرد و وازهێنرا لە مەبدەئی ئەشكەنجەدان و پەنابردنە بەر هۆكارى ترى نوێ بۆ كاتیی هێنان بە ژیانى تاوانبران بە زووترین كات.
لە دواى داواكارى بۆ گرتنەبەرى ریگاى نوێ بۆ لەسێدارەدان بەشێوەیەك كە بەزووترین كات تاوانبار گیان لەدەست بدات، بەریتانیا ڕێگاى خنكاندنى هەڵبژاردوو بووە شێوازى سەرەكى لە سێدارەدان لە ووڵاتە، بەڵام لە كۆندا هەڵدەستان بە سوتاندن یاخود ئەشكەنجەدان هەتا مردن، لەسەدەى دەیەمى میلاد دا (72) هەزار كەس لە سێدارە دران لە كاتى فەرمانڕەوایی شاهنرى هەشتەمدا بە هۆى ئەوەى كە ژمارەیەكى زۆرزۆر لە تاوانەكان سزاى لە سێدارەدان دیگرتنەوە (لە بڕینەوىە درەختێكەوە بۆ خیانەتى گەورە) بۆ چەندین سەدەى دورودرێژ هاوڵاتیانى بەریتانى و بە تایبەتى لە لەندەن ئامادەى بینینى دیمەنى لەسێدارەدان دەبوون لە گۆڕەپانێكى بەناوبانگ بەناوى (تایبرن) لەو جێگایەدا تاوانباركراو دەكوژرا، یاخود ناوسكى دەردەهێنرا، یاخود چوارپەلى لێدەكرایەوە، دواتر كردارى خنكاندن لەو گۆرەپانە (تایبرن) وەستێنراو گوازرایەوە بۆ (نیوگیت) و جێبەجێ كردنەكە كرا بە بەكارهێنانى شێوازى كەوتنە خوارەوەى درێژ كە دەبێتە هۆى شكاندنى ملى سزادراو و بەزوویی گیانى لە دەست دەدات، پاش ساڵانێك لە رخنەگرتن كچە دۆق (تۆسكانا) لە باكورى ئیتالیا یەكەمین كەس بوو كە بەر فەرمى بڕیارى لابردنى سزاى لە سێدارەدانى دات لە ساڵى 1786، دواى ئەوە لە بەریتانیا و وڵاتانى ژێر دەستى دا یاساكانى كەتن گۆرانكاریان بەسەرداهات، ئەویش لە ئەنجامى پێشكەوتنى پیشەسازى و گۆران و ووشیارى خەڵك و زیاتربوونى نارەزایی و دەنگى بیزارى هاوڵاتیان لە بەرامبەر ئەو سزایە
بەڵام لە فەرەنسا كەسى سزادراو دەبەسترایەوە بە تایەكانى عەرەبانەیەكى گەورەوە، وبە چەكوشێكى گەورە یاخود بۆریەكى ئاسن بەكاردهێنرا بۆ شكاندنى ئێسكەكانى، و لە ئیسپانیا دادگاكانى پشكنین بڕیاریان دەدا كە بۆریەكى درێژى تەلاوى یاخود بزماراوى بكرێت بەدەمى یاخود بە كۆى سزادراودا بەو شێوەیە خوێنى لەبەر بڕوات هەتا مردن.
وە لە سەردەمى شۆڕشى فەرەنسى دا لەسێدارەدان بە بەكارهێنانى مەقسەڵە ئەنجام دەدرا كە بەڕێگایەكى باوى جێبەجێكردنى ئەو سزایە بوو، بەڵام لە چین هەڵدەستان بە پارچەپارچە كردنى لەشى سزادراوە كە بۆ چەندین پارچە، بەم شێوەیەى خوارەوە، دەرهێنانى چاو، گوێچكەكان، لوت، زمان، پەنجەكانى هەردوو دەست پاشان پەنجەكانى هەردوو قاچ، ئینجا بەشەكانى ترى جەستە بۆ بەشى تر.
بەلام لەئەلمانیا لەگەڵ دەركەوتنى (رایخ) ى ئەڵمانیا ساڵى 1871 جیاوازى دروست بوو لە دیدو بۆچوونى نوێنەرانى هەرێمەكانى ئەڵەمانیادا لەوەدا كە پەیوەندى هەبوو بە سزاى لە سێدارەدانەوە، نێونەرانى (بریمەن و ئوڵدنبۆرگ و سكسونیا) لە پاش شۆڕشى مارسى 1849 ئەو سزایەیان هەڵگرت، دواتریش پاشماوەى هەرێمەكانى ئەوكاتە ڕێككەوتن لەسەر دەركردنى مادەیەكى تایبەت لەو مەسەلەیە لە یاسای سزاداندا بۆ هەموو ناوچەكانى ئیمبراتۆریەت، بەپێى ئەو یاسایە سزاى لە سێدارەدان لە بارەكانى (وچع) كوشتنى بە ئەنقەست یاخود هەوڵدان بۆ تیرۆركردنى ئیمبراتۆر یاخود حاكمى هەرێمەكانى جێبەجێ دەكرا.... لەو كاتەشدا سزاكە لە ریگاى مەقسەلەوە ئەنجام دەدرا... بە تەنها هەرێمى باڤاریا نەبێت كە گوللەباران كردنى هەڵبژارد وەك سزایەك بۆ لە سێدارەدان، بەڵام ئەو سزایە زۆر بە زویی ئیستغلال كرا بۆ تەسفیەكردنى نەیارانى سیاسی، كە ئەمەش بووە هۆى هاندانى نوخبەى رۆشنبیرانى ئەڵمانى بۆ ئاراستەكردنى زۆرێك لە رەخنە بۆ ئەو سزایە...
لەسێدارەدانى بە كۆمەڵ:
پاش ئەوەى كە نازیەكان دەسەڵاتیان گرتە دەست لە ئەڵمانیا ساڵى 1933 بڕیارێك لەلایەن رایخ- ى سێهەمەوە دەركرا كە جەختى كردەوە لەسەر جێبەجێكردنى ئەو سزایە بەسەر ئەوانە و كە لە یاسا دەردەچن، یاخود هەرەشەن بۆ سەر یاسا، ئامارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە ماوەى 1933-1945 دا ئەوانەى بە ناوى یاساوە لە سێدارەدران گەیشتبووە نزیكەى 17 هەزار كەس، ئەو كاتە بڕیارەكانى لە سێدارەدان بەسەر مەدەنیەكاندا یان لە دادگاى گەل یاخود لە دادگاى سەربازیەوە دەرچوون، شایانى ئاماژەیە كە سزاكانى لە سێدارەدان بە خنكاندن ئەنجام دەدرا بە تایبەتى لە بارى خیانەتى گەورەدا (الخیانە العڤمی) هەروەها لەسێدارەدانى بە كۆمەڵدا، بەڵگەنامەى مێژوویی یەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هەوڵى سەرنەكەوتووى تیرۆركردنى هتلەر لە ساڵى 1944دا هەڵمەتێكى لەسێدارەدانى فراوان و درندانەى بەدوادا هات،كە پێكهاتبوو لە خنكاندن و پارچە پارچەكردنى بەژێكانى پیانۆ، ئەوەش بەپێى بڕیارەكانى خودى هتلەر، كە لەهەمان كاتدا داواشى كرد كە ئەو كردارى لە سێدارە دانانە وێنە بگیرێت، لە دواى جەنگى جیهانى دووەم سزاى لە سێدارەدان لە كۆمارى ئەڵمانیای یەكگرتوودا هەڵگیرا لە ساڵى 1949، بەڵام ئەڵمانیاى رۆژهەڵات هەتا ساڵى 1987 بەردەوام بوو....
دواى ئەوە یەكێتى ئەوروپا مەرج دادەنیت بۆلابردنى سزاى لەسێدارەدان لە ئێستادا یاساكانى وڵاتانى ئەوروپا سزاى لە سێدارەدانى تیادا نییە، ئەمەش بەرهەمى كۆششێكى دورودرێژە، ئەوروپییەكان ئەمرۆ واى دەبینن كە سزایەك لەگەڵ مرۆڤایەتى دا ناگونجێت، ئەمەش واى لێكردوون كە هەڵوەشانەوەى سزاى لە سێدارەدان بكەنە مەرج بۆ چونە ناو یەكێتى ئەوروپاوە... وەك ئەوەى لە پەیماننامەى بنەرەتى یەكێتى یەكەدا هاتووە، لە (مایۆ)ى (2002) دا ئەنجومەنى ئەوروپى هەستا بە دەركردنى (پرۆتكۆلى سیانزەهەم) ئەو پرۆتكۆلەش ساڵى (2003) چووە بوارى جێبەجێكردنەوە ئەویش ئەوەیە كە بەشێوەیەكى ئاشكرا سزاى لەسێدارەدان هەڵبگیرێت تەنانەت لە بارى جەنگیشدا، بەو پێیەى كە كردەوەیەكى كەرامەت روشێنەرە بۆ ژیانى مرۆڤ لەسەر ئەو بنەمایە ئەوا ئەمڕۆ یاساكنى دەوڵەتانى ئەوروپى هیچ ئاماژەیەكى تیادا نییە بۆ سزاى لە سێدارەدان تەنها روسیاى سپی نەبێت كە تا ئێستا ئەو سزایە جێبەجێ دەكات... بەڵام لە روسیاى یەكگرتووەدا تا ئێستا یاساكان لە هەندێك باردا ئاماژە بە لەسێدارەدان دەكەن بەڵام جێبەجێ كردىن چەند ساڵێكە راگیراوە، دوایین ئەنجامدانى ئەو سزایە لە یەكێك لە كۆمارە فیدراڵیەكانیدا 1999 جێبەجێ كرا.....
ولایەتى یەكگرتووەكانى ەئمریكا لەسەروى ئەو وڵاتانەوە دێن كە ئەو سزرایەى تیادا جێبەجێ دەكرێت بە شێوازێكى زۆر سەیر و سەر سوڕهێنەر، ئەویش هەندێك ولایەتى پێى هەڵدەستن و هەندێكى تریان جێبەجێى ناكەن، لەماوەى سى (30)ساڵى رابردوودا (1100) كەس لەو وڵاتەدا لە سێدارەدراون... وە مەسەلەى جێبەجێ كردنى ئەم سزایە لە هەندێك ولایەت جێبەجێ نەكردنى لە هەندێك تردا جێگاى سەرسورمانە و رەنگدانەوەى ئیزدیواجیەتى (دورویی) پێوەرەكانى ولایەتە یەكگرتووەكانە لەو شێوازەى كارى پێدەكان لەگەڵ پرنسیپەكانى مافەكانى مرۆڤدا ئەمە ناچێتە عەقڵەوە كە ئەو سزایە بەسەر یەكێكدا بسەپێنرێت و بەسەر یەكێكى تردا جێبەجێ نەكرێت كە هەمان تاوانى ئەنجام داوە، لە كاتێكدا هەردوو كەسەكە خەڵكى یەك وڵاتن و هەڵگرى هەمان رەگەزنامەن بەڵام هەریەكەیان لە ولایەتێكى جیاوازن، ولایەتە یەكگرتووەكانیش بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە زۆرترین و جۆراوجۆرترین داهێنانیان كردووە لە تازەگەرى ئەو ڕێگاو شێوازە نوێیانەى كە بەكارى دەهێنن لە ئەنجامدانى لە سێدارەدانى ئەو كەسانەى كە بەلەسێدارەدان حوكم دراون، لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش، لە سێدارەدان بە كورسى كارەبایی، هەروەها شێوازى بەكارهێنانى دەرزى كیمیاوی ژەهراویش بەكارهێنراوە.... لەلایەن ڕێكخراوە مرۆڤدۆستە جۆراوجۆرەكانەوە چەندین راپۆرت دەركراوە كە تیایدا رەخنەى توندیان گرتووە لە ولایەتە یەكگرتووەكان سەبارەت بە بەكارهێنانى دەرزى ژەهراوى لە جێبەجێكردنى سزاى لە سێدارەدان دا لەو راپۆتانەش، راپۆرتێك كە لەم دواییانەدا لەلایەن رێكخراوى (هیومان رایتس ووتش) وە نوسراوە، تیایدا جەخت لە وەكراوە كە شێوازى لە سێدارەدان لە ڕێگاى دەرزى ژەهراویەوە رێگایەكى باش و نموونەیی نییە یاخود باشترین و مرۆڤانە ترین و بەبەزەیی ترین شێوازى لەناوبردن نییە وەك ئەوەى ئەمریكا پرۆپاگەندى بۆ دەكات، بەڵكو تەواو بە پێچەوانەوە، ئەو شێوازە دەبێت هۆكارى بەخشینى ئازارێكى زۆر زۆر بەو كەسانەى سزاكەیان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، چونكە سەرەتا زیندانیەكە لە ڕێگاى دەرزیەوە بڕێكى زۆر لە مادەى سۆدیۆم سیوبینتال سڕكەرى دەدرێتى دواتر بڕێكى تر لە مادەى بانكورونیۆم برۆمایدى دەدرێتى كە دەبێتە هۆى ئیفلیج كردنى جوڵەكانى ماسولكەكان، بەڵام زیندانى یەكە بە تەواوى ئاگاى لە خۆى دەبێت و بە تەواوى تواناى هەست كردن بە ئازارى دەبێت، بە كۆتایی دا دەرزیەكى ترى لێ دەدرێت كە بریتیە لە بڕێك كلۆرایدى پۆتاسیۆم كە ئەوەش دەبێتە هۆكارى جەلدەى دڵ و دواتر دەمرێت....بەشێوەكى گشتى ئەم سازیە پاشەكشەیەكى بەخۆیەوە بینیوە لە روى جێبەجێ كردنەوە ئەویش لەسەر ئاستى جیهان و لە حەفتاكانى سەدەى رابردوەوە.
بەهەمان شێواز ئەوە ماوەیەى سەرەوە (حەفتاكانى سەدەى رابردوو) بە سەرتاى راستەقینەى سرینەوەى ئەو سزایە دادەنرێت لە كتێبە یاساییەكاندا، لە ساڵى 1977 دا ڕێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەت لە پایتەختى سوید (ستۆلهۆڵم) كۆنگرەیەكى نێودەوڵەتى گرێدا دەربارەى هەڵگرتن و لابردنى ئەو سزایەى كە زۆركات ڕێكخراوەكانى تایبەت بە مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستەكان رەخنەیان لێدەگرت پێش ئەو كۆنگرەیە تەنها (16) دەوڵەت ئەو سزایەیان لەسەر هەموو تاوانەكان لابردبوو لە هەمان كاتدا سزاى لە سێدارەدان بۆتە جێگاى نارەزایی رێكخراوەكانى تایبەت بە مافی مرۆڤ لە هەموو جیهاندا و ، واى دەبینن كە ئەو سزایە زۆر بە توندى ناكۆكە لەگەڵ بنەما و پرنسیپەكانى مافی مرۆڤ و كەرامەت و هەستى مرۆڤ بریندار دەكات و لەهەمان كاتیشدا بەڵگەیە بۆ وەحشیگەرى و توندو تیژى و دڵرەفی مرۆڤ چونكە بەمە مرۆڤ سزادراو دادەماڵێت لە بەنرخترین مافی خۆى كە مرۆڤایەتیەكەیەتى، لەبەر ئەوەى كە ئەو جێبەجێ كردنى سزایە بە ڕێگاى گڵاو ئەنجام دەدرێت كە لە هەندێك كاتدا دەگاتە رادەى نواندن و یارى كردن بە سزادراوەكە وەكو سزادان لە گۆرەپانێكى گشتى دا.
رۆژى جیهانى بۆ رووبەرووبونەوەى لە سیدارەدان
سەرژمێریەكانى هەردوو ڕێكخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى و مافی مرۆڤ ئاماژە دەكەن بەسەركەوتنى هەڵمەتەكانى دژایەتى كردنى سزاى لەسێدارەدان و زیاد بوونى ژمارەى ئەو وڵاتانەى ئەو سزایەیان لە یاساكانیاندا لابردوە، ئەویش بە تێكراى (3) سێ دەوڵەت ساڵانە، هەروەها رۆژێكى جیهانى دانرا بۆ بەرەنگار بوونەوەى سزاى لە سێدارەدان، كە بریتیە لە رۆژى (10) ئۆكتۆبەرى هەموو ساڵێك، ئامانجیش لەو ئاهەنگ گێرانە ئەوەیە كە بە بیرى جیخانى بهێننەوە كە سزاى لە سێدارەدان لە رێوشوێن و كار و كردەوەكانى رابردووبووە وەك ئەشكەنجەدان و كڕین و فرۆشتنى كۆیلەكان، هەروەها ئامانجێكى ترى ئەوەیە كە هانى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى بدەن لە هەموو وڵاتانى جیهاندا بۆ گرتنە بەرى رێ و شوێنى گونجا و ڕێكخستنى كۆڕو كۆبونەوە و ڕێپێوان بۆ وەستاندنى ئەو سزایە، دانانى ئەو رۆژەش چاكەكەى دەگرێتەوە بۆ كوتلەكانى جیهان لە دژایەتى كردنى سزاى لە سێدارەدان..
بەناوبانگترین رێگاكان وئامرازەكانى جێبەجێكردنى لەسێدارە دان
لەخاچ دان :
یەكەم جار كە ئەم رێگیەى تیادا بەكارهێنرا 3 هەزار ساڵ پێش میلاد بوو ئەویش لە میسر بوو,ژمارەى ئەو كەسانەش پێ ى لە سێدارە دران لەو كاتەدا بریتى بوو لە (50) هەزار كەس,ئەو ماوەیەى ئەم جۆرە لە سێدارە دانە پێویستێتى بریتى یە لە یەك رۆژ هەتا حوكمدراوەكە گیانى لە دەست دەدات..
دوو رێگا هەیە بۆ لە سێدارە دان بە شێوازى لە خاچ دان كەبریتین لەوەى حوكمدراو بە عە موودێك یاخود دارێكەوە دەبەسترێتەوە بە پەتێك لە ناوەراستى یەوە,بەمەش بۆریەكانى هەناسە دانى تەسك دەبێتەوە و ناتوانێت هەناسە بدات هەتا واى لێدێت دەمرێت,یاخود بە بزمار لەسەر پەیكەرێكى دارینە لەشى حوكمدراو دادەكوترێت و بەجێ دەهێڵرێت هەتاكو بە هۆى ووشكبوونەوە یاخود بەهۆى شكاندنى قاچەكانیەوە دەمرێت..
بەرد بارانكردن (رەجم كردن تامردن) :
ئەم رێگیە لەماوەى پێش مێژوودا بەكارهاتووە ئەو ناوچەیەش كەئەم كارەى یەكەم جار تیادا بەكارهێنراوە نەزانراوە كوێ یە,واش مەزەندە دەكرێت ژمارەى ئەو كەسانەى بەو رێگایە لە سێدارە دراوون خۆى بدات لە یەك ملیۆن كەس,ئەمەش تەنها پێوویستى بە 15 خولەك هەیە هەتا حوكمدراوەكە گیان لەدەست دەدات ودەمرێت.
شێوازى جێبەجێكردن :
نیوەى یەكەمى لەشى حوكمدراو دەخرێتە زەویەوە (چاڵێك) و نیوەى سەرەوەى لەشى مرۆڤەكەش كەبەدەرەوەیە دەبێتە نیشانەى كۆمەڵێك پیاوى بە هێز و ناسراو بەدەستراستیان,ودەست دەكرێت بەبەردباران كردنی بەبەردێك كە بەقەدەر لەپى دەستى مرۆڤ دەبێت و بەردەكانیش ئاراستەى سەرى دەكرێن, بەمەش حوكمدراو لەماوەى 10 بۆ 20 خولەك گیان لەدەست دەدات بەهۆى ئەو شكاندنانەى لە جومجومەكانى سەرى دا روو دەدات.
خنكاندن :
یەكەم جار كەئەم رێگایەى تیادا بەكارهێنرا 4 هەزار ساڵ پێش میلاد بوو,سەرچاوەى داهیچنانەكە ى نەزانراوە,وە ژمارەى ئەوكەسانەى ئەو كات بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە نیو ملیۆن كەس دەبوون,حوكمدراو بەم سزایە لەماوەى چوار خولەك دوایین هەناسەكانى دەدات ..
شێوازى جێبەجێكردن :
ئەم رێگایە خەڵك پێ ى ئاشنایە و لەهەندێك لە وڵاتان لە كاتى ئێستادا بەكاردەهێنرێت ..بەم دواییانە سەدام حسێن و بەرزان تكریتى بەم رێگایە لە سێدارە دران.
پەتێك هەڵدەخرێت لەسەقفى ژوورێكدا و بەشێوەى ئەڵقەیەك گرێیەكى پێوەیە,لەشوێنێك دادەنرێت لە ژوورەكەدا كە بتوانرێت لەژێرەوە بكرێتەوە,حوكمدراو لەسەرى رادەوەستێت و پەتەكە دەخرێتە ملى و پاشان ئەو جێگایەى لەسەرى وەستاوە دەكرێتەوە,ئەوكات حوكمدراو بەردەبێتەوەو لەشى بەملى هەڵدەواسرێت هەتا گیان لەدەست دەدات.
سەربڕین (سەرپەراندن) :
یەكەم بەكارهێنانى و داهێنانى لەلایەن بەریتانیەكانەوە بوو وە لەكاتى خۆى دا ژمارەى ئەوانەى بەو رێگایە لەسێدارە دران 45 هەزار كەس بوون ,حوكمراو بەم رێگایە لە ماوەى 30 چركەدا گیان لەدەست دەدات..
شێوازى جێبەجێكردن :
سەرەتا هەردوو دەستى حوكمدراو لە دواوە دەبەسترێتەوە دواتر قاچەكانى و لەسەر هەردوو ئەژنۆى دادەنیشێنرێت و سنگى دەهێنرێتە پێشەوە بۆسەر مێزێك و ملى دەخرێتە نێوان دوو عەموود بۆئەوەى جوڵە نەكات,پاشتر شمشێر بەدەستەكە هەڵدەستێت بە لێكردنەوەى ملى بەیەك لێدان و بە تەواوەتى ملى لەجەستەى دەكرێتەوە.
لەساڵى 1890 دا بۆ یەكەم جار ئەم رێگایە لە شێوازى لە سێدارەدان داهێنرا سەرچاوەكەشى لە ئەمەریكاوە دەستى پێكرد,ژمارەى ئەو كەسانەى بەو رێگایە لە سێدارە دران 4 هەزار كەس بوون،حوكمدراویش بەم رێگایە لەماوەى یەك خولەكدا گیان لەدەست دەدات..
وزەیەكى كارەبایى بەرز دەگەیەنرێتە ناو لەشى مرۆڤەكە ,حوكمدراو لەسەر كورسیەكى ئەلەكترۆنى گەیەنراو بە وایەرى كارەبایى دادەنیشێت ..ئەم رێگایە پاش چەندین ساڵ لەهەوڵ و كۆشش داهێنرا وەك رێگایەكى ئاسانترو خێرا تر بۆ مردن,ئەوەش لەجیاتى خنكاندن بەپەت یاخود لە خاچ دان و بەردبارانكردن..داهێنەرانى پێیان وایە كە ئەمە رێگایەكى مرۆڤانەترە لەچاو رێگاكانى پێشووتر.
ویان گولەبارانكردن ئەم رێگایە لەلایەن بەریتانیەكانەوە داهێنرا لە ساڵى 1608 دا,وە ژمارەى ئەوانەى بەو رێگایە لە سێدارە دران 100 هەزار كەس بوون و كەسەكەشلەماوەى 3 خولەك دا گیان لەدەست دەدات.
شێوازى جێبەجێكردن :
حوكمدراو لە شوێنێكى پەناگەى فراواندا رادەوەستێنرێت پاش چاو بەستنەوەى ,كەئەویش لەبەر ئەوەیە كەساتى گوللە بارانكردنەكەى بەچاوى خۆى نەبینێ,پاشان لولەى تفەنگەكان ئاراستەى سنگى و بەدروستیش لاى دڵى دەكرێت,وە ژمارەى گوللەكان كە ئاراستەى دەكرێت سێ بۆ شەش گوللەیە..
دەرزى لێدانى ژەهراوى:
ئەم رێگایە لەلایەن ئەڵەمانیەكانەوە ساڵى 1939داهێنرا و ژمارەى ئەوانەى بەو ریًَگایە لەسێدارە دران 250 هەزار كەس بوون,و كەسەكە لەماوەى 7خولەك دا دەمرێت.
شێوازى جێبەجێكردن :
حوكمدراو لەسەر جێگایەك رادەكێشرێت دەست و قاچەكانى دەبەسترێتەوە,پاشان دەرزیەكى پڕ لە (كۆكتێل) ى ژاراوى لەیەكێك لەدەمارەكانى دەدرێت.ئەم رێگایە پێوویستى بە لێهاتوویى ئەنجامدەرەكە هەیە ئەویش لە هەڵبژاردنى ئەو دەمارەى هەڵیدەبژێرێت,بە شیًَوەیەك كەباشترین و خێراترین دەماربێت لە بڵاوكردنەوەى خوێن بەلەشى دا تاوەكو كەسەكە زۆر ئازار نەچێژێت و زوو گیان لەدەست بدات,لەم دواییانەدا و لەكاتى جێ بە جێكردنى حوكمى لە سێدارە دان بەسەر (ئەنجیل نیفس دایاز) ى ئەمەریكى دا دەرزیەكە لە جێگایەكى هەڵە درا بەرادەیەك (ئەنجیل) بۆ ماوەى زیاتر لە نیو كاتژمێر دواى دەرزى لێدانەكەى لەژیاندا مابوو,بۆیە ناچاربوون كە بۆجارى دووەم دەرزى لێبدەنەوە كەئەمەش بووە هۆى ئازاردانێكى زۆر پێ ى تا گیانى لە دەستدا..
بۆیە لەكۆتایدا دەلێم سێدارە مێژوێكى رەشە بەنێوچاوانى هەمو ئەودەسەلات دارانەى كە ئەم سزایە جێبەجێدەكەن چونكە سێدارە كوشتنى ئەنقەستە شێوازێكى قەتڵى و بەربەریەتە و یاسایەكی دژی ئینسانی یە و بەشەێكە لە سیاسەتى تۆقاندنو لەناوبردنى مرۆڤەكان بۆیە لەسەرئێمەى دیموكراسیخوازو ئازادیخوازو ریخراوەى مافى مرۆڤ و هەمو ئینسانێكى خاوەن ویژدانە دژیى ئەم یاسایە تۆقینەرو نامرڤانەیە بوەستینو بەریى پێبگرین و نەهێلین هیچكەسێكو تاقمێك و دەوڵەتێك ئەم یاسا قێزەونە بەسەر كۆمەڵگاى مرۆڤایەتیدا بسەپێنیت
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست