کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕاگەیاندن : چەتری ئازادی لە لەندەن

Wednesday, 07/12/2011, 12:00




لە پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕێک دەخات

لەدرێژەی چالاکیەکانیدا لە پێناو بەرگری کردن لە ماف‌و ئازادیەکانی هاوڵاتیانی کوردستان ‌وە لە ڕێگەی پەردە هەڵماڵین لەرووی پێشێلکاریەکانی دەسەلاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە ئازادی سیاسی‌، گرتن ‌و راوەدوونانی نەیارانی سیاسی‌ و هەڵسوڕاوانی جەماوەری‌، تەنگەبەرکردنەوەی مافی رادەربڕین ‌و نوسین‌ و رەخنەگرتن‌ و رۆژنامەگەری ، چەتری ئازادی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ هەڵدەستێت بەسازدانی کۆبونەوەیەکی گشتی لە پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن.

کۆڕەکە لەژێر ناونیشانی" ئازادی‌و مافە مەدەنیەکان لە کوردستانی عێراق" ئێوارەی رۆژی ١٢/١٢/٢٠١١، کاتژمێر ٧ونیو تا ٩ی ئێوارە لە ژووری ژمارە ١٤ (Committee Room 14) لە نهۆمی پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن بەرێوەدەچێت و لەلایەن پەرلەمانتار جۆن ماکدۆنێل لەسەر لیستی پارتی کار(لەیبەر) پشتیوانی و میوانداری دەکرێت .

کۆبوونەوەکە لە لایەن گۆنا سەعید ‌- رێکخەری چەتری ئازادی بەڕێوە دەبرێت و ووتار بێژەکانی بریتیین لە :
جۆن ماکدۆنێڵ - ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا
ئاسۆس هەردی - بەرێوەبەری رۆژنامەی ئاوێنە
نوێنەری سەرۆکی یەکێتی سەراسەری رۆژنامەنوسانی بەریتانیا
بەشدار عەلی - رۆژنامەنوس و برای گیان بەختکردوو " سەردەشت عوسمان "
موفید عبدللە -نوسەرو رۆژنامەنوس
هۆزان مەحمود - هەڵسوراوی مافەکانی ژنان

کۆبونەوەکە بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەموووانە

چەتری ئازادی/ لەندەن
٥/١٢/٢٠١١
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە