ئه‌و نه‌بوایه كێ ده‌یزانى چیمان بۆ هاتوه له به‌غدا و چه‌ند ساڵه بۆیان خواردوین
Monday, 01/03/2010, 12:00
(رزگار تاهیر) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى داكۆكى له زیندانه سیاسیه‌كان وتيشى هه‌ر له سلێمانیه‌وه تا په‌رله‌مانى به‌غدا چاوى سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ماچ ده‌كه‌م ئه‌و نه‌بوایه كێ ده‌یزانى چیمان بۆ هاتوه له به‌غدا و چه‌ند ساڵه بۆیان خواردوین
زیندانيه‌كى سیاسى:هه‌ر له سلێمانیه‌وه تا په‌رله‌مانى به‌غدا چاوى سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ماچ ده‌كه‌م ئه‌و نه‌بوایه كێ ده‌یزانى چیمان بۆ هاتوه له به‌غدا و چه‌ند ساڵه بۆیان خواردوین
له پاش هه‌وڵ و تێكۆشانێكى زۆرى سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو بۆ به یاسا كردنى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى زیندانه سیاسیه‌كان و زیان لێكه‌وتوان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى به‌غدا ئه‌مرۆ په‌رله‌مانى كوردستانیش بریارى دا كه یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیندانه سیسیه‌كانى كوردستانیش وه‌ك به‌غداد و شار و شارۆچكه‌كانى تر‌ى عێراق لێبكات، یاساى ساڵى 2006 ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه بریارى داوه هه‌ر زیندانێكى سیاسی برى 500 هه‌زار دینار وه‌ربگرێت، په‌رله‌مانى كوردستانیش بریارى داوه كه ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات له هه‌رێمى كوردستان له شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك وسلێمانى.
(سه‌میر سه‌لیم) ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان گوتى: ئێمه له پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى دارای پێشنیارمان كردووه دواتریش په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى بۆ داوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه (رزگار تاهیر) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى داكۆكى له زیندانه سیاسیه‌كان به سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند: په‌سه‌ند كردنى ئه‌و یاسایه سه‌ره‌نجامى ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونانه‌ى كه (د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى لێژنه‌ى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ده‌ستى رژێمى به‌عس له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا به ده‌یان هه‌وڵى داوه و له‌و میانه‌یه‌شدا كۆبونه‌وه‌ى به هه‌ریه‌كه له نوێنه‌رانى حكومه‌تى عێراقى و نوێنه‌رانى كوردستانى له به‌غدا كردوه بۆ ئه‌وه‌ى مافى زیندانه سیاسیه‌كان بگه‌رێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها (رزگار تاهیر) گوتیشى: هه‌ر لێره‌وه تا به‌غداد سوپاس و پێزانینى خومان ئاراسته‌ى (د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین، وه گه‌رانه‌وه‌ى ئیمتیازات ته‌نها هى كوتله‌ى یه‌كگرتووه و كه‌سى تریش نان و پیازى پێوه نه‌خوات.
(رزگار تاهیر) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى داكۆكى له زیندانه سیاسیه‌كان وتيشى هه‌ر له سلێمانیه‌وه تا په‌رله‌مانى به‌غدا چاوى سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ماچ ده‌كه‌م ئه‌و نه‌بوایه كێ ده‌یزانى چیمان بۆ هاتوه له به‌غدا و چه‌ند ساڵه بۆیان خواردوین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست