گۆڕان حوکمی ویراسی قبوڵه
Thursday, 29/11/2012, 12:00
له زماندا سیستێمی بیرکردنه‌وه ده‌رده‌که‌وێت |
قسه‌ی هه‌ڵبژێردراو قاوغه هیچ ناگۆڕێت |
ئازادیی ئه‌وه نییه دژی لایه‌نێک بیت و بۆ لایه‌نێکی تر بێده‌نگ بیت |
لای من به گشتیی دوو شێوه زمان هه‌یه. یه‌که‌م زمانی زانستیی و دووه‌م زمانی فکریی. زمانی زانستیی زمانی ناوه‌ڕۆک و بوونێکی ماددییه. بۆیه په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌خۆی به زانیارییه‌وه هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م زمانه‌وه، زمانی فکریی ده‌ربڕی فکرو ئاره‌زووی مرۆڤه. ئه‌م زمانه پشت به زانیاریی نابه‌ستێت، ئه‌توانێت قسه‌ی ههڵبژێردراوبێت. بۆ نموونه هیچ شتێک رێ له‌وه ناگرێت دیکتاتۆرێک بڵێت: ئێمه بۆ ئه‌وه هاتووین ئێوه ئازاد بکه‌ین. تا ئێستا هیچ زۆردارێک به زمانێکی زانستیی قسه‌ی نه‌کردووه باس له زۆردارییه‌کانی خۆی بکات، به‌ڵکو هه‌میشه قسه هه‌ڵده‌بژێرن که پێویسته چی بڵێن. نموونه‌ی قسه‌ی هه‌ڵبژێردراو زۆره هه‌م له قسه‌که‌رانی ده‌بیستین هه‌م به دیواره‌کانه‌وه وه‌کو شیعاری حیزبه‌کان ده‌یان بینین. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قسانه فکرن نه‌ک زانیاریی. که‌سانێک ده‌فکرن و قسه رێکده‌خه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه فۆرمی ناوه‌ڕۆکێک بن. یان ئاسانتر، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه ده‌ربڕی راستییه‌کی ماددیی بن.
براده‌رانی گۆڕان ده‌ڵێن: له کوردستاندا حوکمی ویراسی مه‌قبوڵ نییه. ئایا ئه‌م قسه‌یه ده‌ربڕینی راستییه‌که یان قسه‌ی هه‌ڵبژێردراو؟
له رووی فه‌لسه‌فییه‌وه:
نیشانه‌یه‌ک که پیشانی ئه‌دات له کوردستان حوکمی ویراسی مه‌قبوله ئه‌وه‌یه که حوکمی ویراسی بوونی هه‌یه. له وڵاتێکی دیموکراتییدا که حوکمی ویراسیی بوونی نییه ئه‌توانین بڵێین له‌به‌رئه‌وه بوونی نییه چونکه مه‌قبوڵ نییه. ئه‌مه بۆچونێکی ناکۆکه که بڵێین: شتێک هه‌یه چونکه مه‌قبوڵ نییه. که‌واته سه‌رئه‌نجام ئه‌شتوانین بڵێین: شتێک بوونی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی که مه‌قبوڵه. به‌ڵام هیچ هۆیه‌ک نییه بۆ ئه‌وه‌ی که شتێک هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌قبوڵ نییه‌و شتێک نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی که مه‌قبوڵه. ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه که مهقبوڵهو ئه‌وه‌ی نییه ئه‌وه‌یه که مه‌قبوڵ نییه بۆیه نییه.
له کوردستان حوکم ویراسییه. ته‌نها له ناو پارتیدا نییه که ده‌سته‌ڵات له باوکه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ کوڕ، به‌ڵکو له‌ناو پارته‌کانی تریشدا سه‌رۆک نه‌گۆڕه‌و جێگاکه‌ی به میرات به‌جێدێلێت بۆ کوڕه‌که‌ی ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ی که پارتی جیا ده‌کاته‌وه له پارته‌کانی تر ئه‌وه‌یه که پارتی مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه. ئه‌گه‌ر له یه‌کێتی وردبینه‌وه ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌بینین که به‌هۆی باوکیانه‌وه پۆستیان دراوه‌تێ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه پیشان ئه‌دات که حوکمی ویراسی بنه‌مایه‌کی کولتوریی هه‌یه. بینای کولتوریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێمه له ئاستی ئه‌وه‌دا نییه که سیستێمێکی سیاسیی وا دروست بکات له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه جه‌ماوه‌ر بڕیاری ده‌سته‌ڵات بدات.
گۆڕان حوکمی بنه‌ماڵه‌ی قبوڵه
له کوردستاندا دیموکراتیی نییه تا هاوڵاتیان ئازادبن کام حوکمیان قبوڵه یان قبوڵ نییه. هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه ده‌کرێت ده‌نگ بده‌ن به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که هه‌یه، ره‌وایی پێ بده‌ن و ملکه‌چیی بۆ تازه بکه‌نه‌وه. له کاتێکدا که براده‌رانی گۆڕان به قسه ده‌ڵێن له کوردستان حوکمی ویراسیی وبنه‌ماڵه مه‌قبوڵ نییه خۆیان له کرداردا پیشانی ئه‌ده‌ن که قبوڵیانه. ته‌ماشای ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکه:
1. له ساڵانی (2006)ه‌وه ناڕه‌زایی خه‌ڵک رووه‌و توندیی ده‌ڕۆشت. یه‌کێک له ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌م ناڕه‌زاییه سوتاندنی مۆنۆمێنته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه بوو. جه‌ماوه‌ر بڕوای به‌وه نه‌ما بچێته‌وه به‌رده‌می سندوقی ده‌نگدان.
کاک نه‌وشیروان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی دروست کرد و جه‌ماوه‌ری برده‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن. کاک مه‌سعود بارزانی بوو به سه‌رۆکی هه‌رێم. ئه‌مه به مه‌رجێک کاک نه‌وشیروان ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌ڵێت:
لە جمهوریەتی ویراسیدا هەڵبژاردنێکی کارتۆنی دەکەن بۆ چەواشەکردنی خەڵک، ئەم محاوەلەیە لە کوردستانی عێراقدا هەیە بۆ دامەزراندنی جمهوریەتی ویراسی، تەجروبەی ٢٠ ساڵی رابردو هەم تەجروبەی حیزبی تاقانە و حیزبی پێشڕەو و حیزبی عائیلە و حیزبی جمهوریەتی ویراسی ئەمانە هەموی شکستی خواردوە (1).
2. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بدات که حوکمی بنه‌ماڵه‌ی قبوڵ نییه ده‌بوو به زمانی کردار کاک نه‌وشیروان خۆی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم کاندید بکردایه. به‌ڵام له کاتێکدا که هه‌ڵبژاردن کارتۆنی بێت و بۆ چه‌واشه‌کردن بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکرێت شتێک بکرێت له خه‌ت بچێته ده‌ره‌وه. بۆ کاک مه‌سعود بارزانی کاک که‌مال میراوده‌لی و دوو بێناوی تریان دابه‌زاند. من ئه‌و کاته وتم: کاک مه‌سعود مولاکهمه له‌گه‌ڵ سه‌رینی په‌ڕدا ده‌کات. له راستییدا هه‌ر دابه‌زاندنی کاندید به‌رامبه‌ر به کاک مه‌سعود له‌سه‌ر ئه‌قڵ گران بوو. چونکه کاک مه‌سعود سه‌رداری هه‌رێمه نه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم. ئه‌م جێگه‌یه‌ش په‌یوه‌ندیی به که‌سه‌که‌وه هه‌یه نه‌ک به پۆسته‌که‌وه.
3. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای (17)ی شوباتیشه‌وه که داوای ده‌کرد حکومه‌ت بڕوخێت هه‌ر له ناو په‌ڕله‌ماندا مانه‌وه. قاچێک له ناوه‌وه‌و قاچێک له ده‌ره‌وه. له‌و هێزه ده‌چوون که بۆ به‌رگریی له قه‌ڵایه‌ک بێنه ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵاکه بجه‌نگن.
4. کاک نه‌وشیروان ناچێت بۆ پرسه‌ی براده‌ران و تیاچوانی (17)ی شوباتیش. به‌ڵام که دایکی سه‌رۆکی هه‌رێم کۆچی دوایی کرد‌و پرسه‌یه‌کی سیاسی‌یان بۆ دانا به بروسکه‌یه‌ک سه‌رخۆشیی له سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌کرد، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌ک چوو بۆ پرسه که قبوڵی ئه‌و واتا سیاسییه بکات که درابوو به پرسه‌که. کاک نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌چوو بۆ پرسه‌ی دایکی کاک مه‌سعود، چوو بۆ پرسه‌ی دایکی سه‌رداری هه‌رێم.
سه‌رئه‌نجام
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌کێکه له کۆڵه‌که‌کانی ئه‌م حوکمه‌ی که ئێستا کاک نه‌وشیروان ناوی ده‌بات به حوکمی ویراسی و لای وایه که پارتی بۆ چه‌سپاندنی حوکمی بنه‌ماڵه شه‌ڕی تورکیا، ئێران، عێراق و ناوخۆی کردووه. ئه‌و سیستێمی ده‌سته‌ڵاته‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌ری راوه‌ستاوه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ماوه‌ری بۆ بردووه بۆ ده‌نگدان و ره‌وایی پێ داوه. رۆڵی به‌حساب موعاره‌زه‌ی بۆ ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له په‌ڕله‌مان و دیموکراتیی بچێت.
ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد دورن له‌وه‌وه که بتوانن به زمانێکی زانستیی قسه بکه‌ن. زمانێک که پشتی به زانیاریی به‌ستبێت و فۆرمی ناوه‌ڕۆکێک بێت. قسه‌کانیان زیاتر قسه‌ی هه‌ڵبژێردراون و قاوغن. به‌ها و پره‌نسیپی سیاسیی بوونێکی ماددیی هه‌ڵقوڵاویان له‌ناو خه‌ڵکدا نییه تا فۆرمێک بکه‌ن به زمان.
بابه‌تی وه‌کو یه‌کسانیی، دیموکراتیی، مافی مرۆڤ، ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی له‌ناو ده‌سته‌ڵاتدارنی کورددا هه‌ده‌ف و ئایدیا نین تا ببینرێن بۆیان تێ‌بکۆشن. ئه‌وان خه‌ریکی شتی ترن. ئه‌م گرفته‌ش ته‌نها ده‌سته‌ڵاتداران ناگرێته‌وه. جه‌ماوه‌ریش چاوه‌ڕێی هیچ ئهنجامێکیی بینراو له‌م بواره‌دا له ده‌سته‌ڵاتداران ناکات. لایان وا نییه که ئه‌و به‌هایانه ده‌بێت به جدیی وه‌ربگیرێن. چونکه ئه‌و به‌هایانه هه‌تا ئێستا نه‌بوون به پێویستیی و داواکاریی.
ده‌سته‌ڵات و جه‌ماوه‌ر سه‌رو له‌شن. خه‌ڵک به‌گشتیی لایان وایه ئه‌م ئایدیایانه هه‌ر بۆ قسه‌ن. له راستییدا زۆربه‌ی ئه‌و قسانه‌ی که هه‌ڵده‌بژێردرێن ئایدیا و به‌های گه‌لانی ترن، بۆ ئێمه فۆرم نین قاوغن. راستیی ئێمه دوره له‌وه‌وه که ئه‌و قسه هه‌ڵبژێردراوانه ته‌عبیری لێ بکه‌ن. زمانه‌که‌ی ئێمه به‌گشتی له راستییمان نادوێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌یشارێته‌وه. ئه‌وه‌ی که راستیی ئێمه ده‌خاته روو کرده‌وه‌کانمانه، له‌وانه: فه‌ساد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست