له بڵاوکراوه‌کانی wikileaks وا هاتووه، که تاڵه‌بانی گاڵته به که‌مال که‌رکوکی ده‌کات و دووروویی تاڵه‌بانی ده‌رده‌خات
Tuesday, 07/12/2010, 12:00
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له‌م راپۆرته‌دا به وردی وه‌رده‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراق و گفتوگۆی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ (تاله‌بانی و بارزانی) باس ده‌کات، که ئێمه به کورتی چه‌ند خاڵێکی گرنگ له‌و راپۆرته وه‌رده‌گێڕینه سه‌ر کوردیی. بۆ ته‌واوی راپۆرته‌که به ئینگلیزی له خواره‌وه بیخوێنه‌ره‌وه.
له گفتوگۆیه‌کی دوور و درێژدا، که له رۆژی 14 دیسه‌مبه‌ر له نێوان وه‌زیری وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریکی (فیلتمان) و تاڵه‌بانییدا کراوه، هه‌روه‌ها به ته‌له‌فونیش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی قسه‌ی له‌سه‌رکراوه، دیسان له 7ی دیسه‌مبه‌ر که به‌یاننامه‌یه‌کی کۆشکی سپی له‌سه‌ر ده‌رکراوه، تێیدا باس له پێکهێنانی حکومه‌تێکی ئیتلافی ده‌کات... هتد.
له‌و راپۆرته‌دا تاڵه‌بانیی باس له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات، ده‌ڵێت: ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، نارازیین به‌م بارودۆخه‌ی ئێستا، ره‌خنه‌ش له گۆڕان ده‌گرێت، که‌وا بزووتنه‌وه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی نییه و پرۆگرامێکیان نییه، که وه‌ک رێکخراوه‌یه‌ک خۆیان کۆکردبێته‌وه، رابه‌ره‌کانی سیاسیی و که‌سانی کامڵ نیین، جگه له‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌رێم زیاتر له سیاسه‌ت نازانن و ئه‌زمونی سیاسیشیان نییه. هه‌روه‌ها گۆڕانیشی بێ بایه‌خ کردووه، به‌وه‌ی له ناوخۆی سیاسه‌تی کوردییدا هاوتایه‌کی وای نییه، له راپۆرته‌که‌دا وا هاتووه، که تاڵه‌بانی ده‌یگوت هه‌زاره‌ها خه‌ڵک له مانگی حه‌وتدا ده‌نگیان به گۆڕان دا، که‌چی بزوتنه‌وه‌که ئه‌وانه‌یان نا‌ئومێد کرد ئیستا له پاشه‌کشه‌دان و به‌جێشیان ده‌هێڵن.
له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وڵاته دراوسێ و دۆسته‌کانی عێراق، له‌م راپۆرته‌دا دوو ڕوویی تاله‌بانی ده‌رده‌که‌وێت، به‌تایبه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌لای ئێرانییه‌کان هێرش ده‌کاته سه‌ر سعودییه و لای ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش دژی سعودییه و ئێران قسه ده‌کات، هه‌روه‌ها باسی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆک کۆماری سوریا به خراپه ده‌کات، تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هه‌ر کامێکیاندا دانیشتبێت به گوێره‌ی دڵی ئه‌و قسه‌ی کردووه و هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌وی تر.
له وه‌ڵامی تاڵه‌بانی به پرسیارێکی باڵێۆزی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا، لێی پرسیوه: گوایه د. که‌مال که‌رکوکی (سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان): ئایا به‌شداری له دانوساندنی لیستی کوردستانیی ده‌کات؟ وه‌ڵامی تاڵه‌بانی ئه‌مه‌یه: ئه‌و مرۆڤێکی گه‌مژه‌یه، به گاڵته‌پێکردنیشه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌رگیز دکتۆر نه‌بووه و ناویشی که‌مال نییه، له راستیشدا خه‌ڵکی که‌رکوکیش نییه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی یاداشته‌که به ئینگلیزیی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/wikileaks
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست