نامەیەكى كراوە بۆ سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان
Monday, 02/03/2009, 12:00
نابێت لە كوردستان كەس لە یاسا بەرزتربێت
بەرێز سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان من كە ناوم لە خوارەوە هاتووە لە ژێر چەترو دەسەڵاتى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەژیم و ژیان بە سەر دەبەین لە گەڵ ئەوەش وەكو تەواوى نەتەوەكانى جیهان حەز دەكەم كوردیش خاوەن دەوڵەت بێت كە حەزو ئارەزووى ئێمەیە ئەمەش لە سەر دەستى بەرێزتان دەبێت.
بەرێز سەرۆكى حكومەت, پاش ئەوەى وەكو هەموو خەڵكى ئەم شارە لە خانووەیەك دەژیان لە خانووەكانى(قریە چباگ) كە ناوى ئێستاى(گەرەكى بەختیار)یە, لە ساڵى 1997 بە شێوەیەكى یاسایى گرێ بەستم لە گەڵ پارێزگادا كرد, بە هۆى كێشەیەك ماوەیەك خانووەكەم داگیر كرابوو بەڵام بە هۆى ئەوەى لە كێشەى خانووەكەم خۆم بە حەق دەزانى بۆیە پەنابردنم بەر(پارێزەرو یاساو دادگا) لە ڕێگاى داواكارو دادگا وە بە بریارى دادگاى تمییز خانووەكەى بۆى گەراندومەتەوە لە بەروارى 31/10/2005)چارەسەر كرا بە شێوەیەكى یاسایى گەڕامەوە نیو خانووەكەم, بەڵام دووبارە ئەمجاریان لە گەڵ كەسێكى تر تووشى هەمان كێشەى ڕابردوو بوومەوە ئەویش داگیركردنى خانووەكەمانە لە لایەن كەسێكى تر بە ناوى
(كۆڤان رشید ) ئێستا بەرێوەبەرى ناحیەى(پیران)ە خۆى وچەند چەكدارێك هێرشیان كردە سەرمان و ئێمەیان ئیهانەى كوشتن كردو كەل و پەلى ناوماڵیان فرێیان دا دەرەوە و ئێمەشیان دەركرد لە خانووەكەمان, منیش كەسێكى بێ لایەنم و مەدەنیم هیچ دەسەڵاتێم نیە بۆیە پەنام بردوتە بەر یاسا لە ڕێگاى تەلەفۆنى 104 پۆلیسى فریاكەوتن هاتنە لامان بەڵام تاوانبار(كۆڤان بارزانى) بە شێوەیەكى زۆر ناشیرین سووكایەتى و ئیهانەى پۆلیسەكانیشى كرد, بۆیە پۆلیسەكانیش ڕۆیشتن دووبارە شكایەتمان كرد لە بنكەى پۆلیسى(ئاشتى) لە ڕێگاى(دادگا و دادوەر) بریاردرا دەستگیركردنى تاوانبار كەچى دیارە بە هۆى ئەوەى تاوانبار كەسیكى (پارتى وحزبیە) بۆیە ناگیرێت و لە خانووەكەشم ناروات و خانووەكەمى تاپۆى كردووە بۆ خۆى و فرۆیشتوویەتى). من نازانم بە حەق و بە جى یاسایەك خانوومان داگیر دەكات و تاپۆى دەكات و دەیفرۆشێت؟ ؟
بەرێز سەرۆكى حكومەت بە هۆى ئەوەى ئێمە بە زۆر دەركراوین لە خانووەكەمان, وە بە بڕیارێكى ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار درابوو كێ لە خانوو بێت لە سە ئەوكەسەى تابۆ دەكرێت, بەڵام وەكو باسم كرد ئێمەیان بە زۆر دەركرد ئەگەر بە زۆر دەرنەكراباین خانووەكەم لە سەر خۆم تاپۆ دەكرا,
بۆیە داواتان لى دەكەم هەڵوێستان هەبێت بە وەرگرتنەوەى خانووەكەم بە بریاریەكى یاساى.
یان قەرەبووى خانووەكەم بكەن
لە كۆتایدا داواتان لێ دەم بۆ سەروەرى یاسا و چەسپاندنى ووتەى بەرێزتان كە لە هەموو مناسبەكان دەڵێن (نابێت لە كوردستان كەس لە یاسا بەرزتربێت) داواكارم بە هەموو لایەكمان ئەم دروشمەى بپارێزین.
تێبینى/ لە گەڵ ئەم نووسراوە كۆى بەڵگەى خانووەكەم پارێزراوە بۆ كاتى پێویست
دیار گجكە عبداللە/ لە جیاتى دایكم
بهیە رەشید محمد
4470406
دانیشتووى هەولێر
15_2_2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست