کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوزاد هادى بەردەوامە کاری نایاسایی و زەوی داگیرکردن و دابەشکردنی

Sunday, 19/02/2012, 12:00


پەیامنێری كوردستانپۆست /٤ _هەولێر
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە نەوزاد هادیی و تایبەت بە كوردستانپۆست راگەیاند، كە نەوزاد هادى پارێزگاری هەولێر، زەویەكانى گوندى دۆغانى سەر بە پارێزگاى هەولێری داوەتە كۆمپانیایەك، كە زەویەكەى كشتوكاڵییە، ئەوەش پێچەوانەى یاسایە و دەبوو زەوى سەخەری بدرایەتە ئەو كۆمپانیایە، بۆ ئەمەش ئێستا نەوزاد هادى لەسەر حیسابی زەوى و زارى شارى هەولێر و دەوروبەری قەرەبووى ئەو خەڵكە دەكاتەوە، كە زەویە كشتوكاڵیەكانیانى داوە بەو كۆمپانیایە، كە 42 چل و دوو خێزانن، سەرچاوەكە لە درێژەى قسەكانیدا وتیشى: براكەى نەوزاد هادى بە ناوى كردۆتە محامى ئەو چل و دوو خێزانە و بەو جۆرەش لەگەڵیان رێككەوتووە، كە بۆ هەر مەتر زەویەك پێیان بدرێت، لە سەدا پێنج مەتر زەوى و 5 پێنج سەد دۆلاریشى بدرێتێ! كە ئەمەش جۆرە بازرگانیكردنە بە خەڵك و خۆ دەوڵەمەند كردنیان.
هەمان سەرچاوە ئەوەشى نەشاردەوە كە بۆیە نەوزاد ئەو كارانە دەكات، دەزانێت ئەوەندەى نەماوە لە پارێزگاری لاببرێت بۆیە تا بتوانێت پڕۆژە و كاری نایاسایى دەكات لە پێناو زیاتر دەوڵەمەند بوونى، هەروەك چۆن زۆربەى بەنزینخانەكانى شاری هەولێر خۆى شەریكە بەشیانە لەگەڵ بەرزان قەسابی براى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە