کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ په‌له‌: عه‌ميد ره‌وه‌ند بارزانی (25) مليۆن دۆلاری به‌ فرۆكه‌ نارده‌ ئيتاڵيا

Tuesday, 06/09/2011, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست (شه‌هرام زيباری)
سه‌رله‌ به‌يانی ئه‌مرۆ له‌و ڕێگه‌ی فرگه‌ی ئه‌ربيل ده‌ولیيه‌وه‌، به‌ فرۆكه‌ي كۆمپانيايه‌كی ئيتاڵی، عه‌ميد ره‌وه‌ند بارزانی برای نێچیره‌ڤان كوڕی ئيدريس بارزانی، که‌ ئامر ليوای تايبه‌ته‌ به‌ پاسه‌وانه‌كانی نيچيره‌ڤان بارزانی، بڕی (25) مليۆن دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 2500 ده‌فته‌ر دۆلار له‌ هه‌وليروه‌ بۆ بانكيكی ئيتاڵيايی ره‌وانه‌ كرد!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی ئه‌منی نزيك له‌ سه‌ربه‌ست ره‌ئيس عه‌بدولڵا به‌رێوه‌به‌ری ئاسايشی فرگه‌ی ئه‌ربيلی نيو ده‌وڵه‌تی، ئه‌و هه‌واله‌ی پێ راگه‌ياندين، كه‌ ماوه‌ی زياتر له‌ 3 مانگه‌ ئه‌مه‌ حه‌وته‌میین جاره‌ له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی ئيدريس بارزانی به‌ كوڕ و داروده‌سته‌كانی نيچره‌ڤان بارزانیيه‌وه‌، له‌ رێگای فرگه‌ی ئه‌ربيل پاره‌یه‌کی زۆر ده‌نێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ بانكه‌كانی ئه‌وروپای، سێ جاريان له‌لايه‌ن (هيمداد لوقمان بارزانی) و (بارزان لوقمان بارزانی) و (عه‌باس ئيدريس بارزانی) و (ره‌وه‌ند بارزانی) يه‌وه‌ نزيكه‌ی 250 مليۆن دۆلاريان بۆ ئه‌وروپا ناردووه‌!
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياند، که‌ له‌ دوای خۆپيشاندانه‌كانی سليمانی و به‌ناو پرۆژه‌ چاكسازیيه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌تايبه‌ت ده‌سته‌ و دائیره‌كانی نيچيره‌ڤان بارزانی سامان و پاره‌ی نه‌ختينه‌ ره‌وانه‌ی (ئه‌وروپا) و (دوبه‌ی) و (لوبنان) ده‌كه‌ن تا هه‌نوکه‌ به‌رده‌واميشن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە