کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوه‌ته‌وه‌: کاتێک سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌ پێشمه‌رگه‌ بوو، ئێوه‌ی پیاوه‌کانی پارتیی له‌ کوێ بوون؟!.

Sunday, 05/06/2011, 12:00


 له‌سه‌ر داخوازی و سه‌رنجی چه‌ند براده‌رێکی نێو کوردستانپۆست حه‌زم کرد ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر ده‌قیی ئه‌و نووسینه‌م: ناونیشانی ئه‌م نووسینه‌ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌ نییه‌، که‌ من سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌ به‌ پێشمه‌رگه‌بوونه‌که‌ی بنرخێنم، ته‌نها مه‌به‌ستم له‌وه‌ بووه‌ که‌ بۆ که‌سێکی وه‌کو ئاری هه‌رسین نییه‌ باس له‌ رابردووی یه‌کێک بکات، که‌ جگه‌ له‌ خیانه‌ت و کلکایه‌تیی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی رۆشنایی له‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییدا نییه‌، ئه‌م هه‌رسینه‌ ته‌نها کوڕی شیخ محه‌مه‌دی هه‌رسینه‌، باوکی پیاوی پاراستن بووه‌، له‌ سه‌ر بردنی پاره‌ی شۆڕش و نه‌دانه‌وه‌ی پاره‌که‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، مه‌سعود و ئیدریس کوشتوویانه‌، ئاری هه‌رسین له‌ هۆڵه‌ندا که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوه‌ و پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی داڕزیوه‌، با شانازی به‌ هیچه‌وه‌ نه‌کات، دیاره‌ پارتیی به‌ دوای ئه‌م که‌سه‌ ناشرین و پۆخڵانه‌دا ده‌گه‌ڕێت، پۆست و پله‌ و پایه‌یان پێ ده‌ده‌ن، تا بیانکه‌ن به‌ کوێله‌ و له‌گه‌ڵیاندا بن و له‌ لاوازیی خۆیانه‌وه‌ خیانه‌ت له‌ بنه‌ماڵه‌ نه‌که‌ن، مه‌به‌ستی من له‌ نووسینی ئه‌م وتاره‌م ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌، راسته‌ سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌، هاوسه‌نگه‌رم بووه‌ له‌ شاخ، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ من قسه‌م له‌ سه‌ری کردووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌رچییه‌ک بێت په‌یوه‌ندیی به‌ منه‌وه‌ نییه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پشتگیریی ناکه‌م، ده‌نا من وه‌ک نه‌ژاد حاجی برایم، هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆ  له‌ هه‌ر جێگا و شوێنێکدا بن و له‌ پاڵ هه‌ر  گروپ و رێکخراوێکدا بوونیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر خزمه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نیشتیمانه‌که‌م نه‌که‌ن و له‌و لووتکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌که‌مدا نه‌بینمه‌وه‌ ئه‌وا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی خیانه‌تکار، لایه‌نی که‌م وه‌کو  گه‌نده‌ڵێک ره‌خنه‌ی لێده‌گرم و پاڵپشتیی لێناکه‌م.
***************

 له‌ چه‌تر پرێس هه‌واڵێک یا ریپۆرتاژێک سه‌باره‌ت به‌ لێدوانێکی سیاسی سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ پێشتر له‌ ته‌له‌فزیۆنی NRT وتبووی: هه‌تا ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتیدا ئه‌ندامانیان ده‌گیرێن و ده‌ڕفێنرێن، هه‌تا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و پارته‌دا گه‌ره‌نتیمان نه‌درێتێ که‌ باره‌گاکانمان نه‌سوتێنرێن ئاماده‌ نین بنکه‌ بکه‌ینه‌وه‌.
دیاره‌ چه‌تر پرێس سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌، بیروبۆچوونی  پارتی له‌ که‌سێکی وه‌ک ئاری هه‌رسینی وه‌رگرتووه‌، له‌وێدا وه‌ک نه‌ریتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، شه‌رم له‌ رابوردوو و کار و کرده‌وه‌کانی خۆیان ناکه‌ن و تۆمه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و ده‌به‌خشنه‌وه‌ و ده‌ڵێت: هه‌ر که‌سێک ئه‌لف و بێ له‌ سیاسه‌ت بزانێت له‌م کاته‌دا لێدوانى وا نادات، ئێمه‌ پێمانوایه‌ موزایه‌ده‌یه‌کى سیاسیه‌ و به‌س.
ماوه‌یه‌که‌ ئه‌و که‌سه‌، که‌ خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی کۆیله‌ و بێ ناوه‌ڕۆکه‌ و دوور له‌ مرۆڤبوونی هه‌میشه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌ سه‌رۆک و رێبه‌ر ده‌زانێت، دیاره‌ له‌ ده‌ڤه‌رێکیش لێدوانی زۆر گه‌وره‌تر له‌ قه‌باره‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، که‌ ته‌نها 6،6%ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود رۆیشتووه، پارتی و بنه‌ماڵه‌ وه‌ک "نه‌کیره‌" چاویان لێده‌کرێت، به‌مانایه‌کی دیکه‌ دوو کاره‌کته‌ری قێزه‌وه‌نن‌.
ئاری هه‌رسین بێ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌لف و بێی سیاسه‌ت بزانێت و ئاگای له‌ مێژووی بزاڤی کوردایه‌تی هه‌بێت، دێت تۆمه‌تی نه‌شاره‌زایی له‌ سیاسه‌ت ده‌خاته‌ پاڵ که‌سێکی وه‌ک سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌ که‌ هه‌موو ژیانی له‌ خه‌بات و تێکۆشان له‌ دژی داگیرکاران و خیانه‌ت خه‌رج کردووه‌، که‌ ره‌نگه‌ خودی ئه‌و هه‌رس ینه‌ له‌ ته‌ک مه‌سعود هه‌میشه‌ به‌ پێش ده‌بابه‌کانی داگیرکاره‌ جیاجیاکانی کوردستان که‌وتبێت بۆ لێدانی کورده‌واری. ئێمه‌ نایناسین کێیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن باوکی به‌ده‌ست پیاوه‌کانی پاراستن کوژراوه‌، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی باوکی وه‌ربگرێته‌وه‌ دێت ده‌بێته‌ کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاوانکاری مه‌سعود بارزانی!.
باره‌گاکانی گۆڕان به‌ ته‌له‌فزیۆنی KNN ه‌وه‌ بێ هیچ پێشینه‌یه‌ک له‌ دوای 17 شوبات ، له‌ لایه‌ن چه‌ته‌کانی مه‌سعود بارزانی بۆ دووه‌مینجار له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا سووتێندرا . مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر زه‌ڕڕه‌یه‌ک که‌رامه‌تی هه‌بوایه‌ ده‌بوو داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستانی بکردایه‌، سه‌باره‌ت به‌و کرده‌ تیرۆریستییه‌ روونکردنه‌وه‌ی بدایه‌، به‌لام ئه‌وه‌ کاری خێڵه‌ کاتێ هێز و پاره‌ی له‌ ده‌ستدابێت ، تیرۆر و تاڵانکردن و خۆسه‌پاندن  ده‌بێته‌ پیشه‌ی. ‌ سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌ وه‌ک هه‌ر هه‌ڵسوراوێکی گۆڕان، مافی خۆیه‌تی داواوی گره‌نتی له‌ کۆنسوڵخانه‌ یا هه‌ر هێزێک بکات که‌ ده‌توانێت جڵه‌وی مه‌سعود بارزانی بگرێت و سنوری بۆ دابنێت تا جارێکی دیکه‌ حه‌ماقاتێکی دیکه‌ی ئاوا دووباره‌ نه‌کاته‌وه‌. ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ "ئاری هه‌رسین" ده‌بێژێ تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌ سیاسه‌ت و نه‌ناسینی راستییه‌کانه‌.بۆیه‌ باشتره‌ بچێت تۆله‌ی باوکی بکاته‌وه‌ نه‌ک ده‌مکوتین له‌ سیاسه‌ت.

هاوسه‌نگه‌رێکی سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە