ئه‌و نامانه‌ی که هه‌موو مێژووی تاڵه‌بانی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه (6)!
Monday, 01/11/2010, 12:00
کوردستانپۆست:به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌مانه‌وێت سوپاسی برای هێژامان کاکه (ڕۆژین کوردستانی) بکه‌ین که به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه هات و ئاگاداری کردین، که زیاتر له پێویست خۆی ده‌پارێزێت. ئه‌و به‌ڕێزه چه‌ندین نامه‌ی شاراوه‌ی سه‌رده‌می شاخ و شاری له‌لای خۆی پاراستووه، وه‌ک دڵسۆزییه‌ک بۆ مێژووی گه‌لی کورد هه‌موو نامه‌کان تا جێگه‌ی پێویست بۆ کوردستانپۆست ده‌نێرێت، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه سوپاسی هه‌ستی به‌رزی ئه‌م مرۆڤه جوامێره ده‌که‌ین و نمونه‌یان زۆربێت، ئاخر ئێمه له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین خه‌ڵکی کورد له باشووری ووڵاته‌که‌مان هه‌موو شتێک هه‌راج ده‌که‌ن تا به پاره بگه‌ن. کاک ڕۆژین (که به چاوه نه‌خه‌وتووه‌که ناسراوه) کرێکارێکه و به‌ڕه‌نجی شانی خۆی خێزانێک له ناو ئه‌و هه‌موو نابه‌رابه‌رییه‌دا به‌خێوده‌کات و بڕیاری داوه پێشمه‌رگانه، به‌مانه به‌رزه‌که‌ی پێشمه‌رگه ژیان به‌رێته سه‌ر و کوردستانپۆستی سه‌رپشك کردووه له‌م نامه و دیکۆمێنتارانه.
ئه‌م نامانه‌ی تاڵه‌بانی له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا نووسراون ، خودی تاڵه‌بانی نامه‌کانی له قه‌لاچوالانه‌وه ناردوه بۆ کۆسره‌ت و جه‌بار فرمان، پێیان ده‌ڵێ چاوه‌ڕێ بن سبه‌ینێ خزمه‌کانمان واته ئێرانییه‌کان شتگه‌لمان بۆ ده‌نێرن ، واته چه‌ک و گوله‌و پێداویستی شه‌ڕ.
تاڵه‌بانی و نامه‌کانی پێمان ده‌ڵێت: به‌ڵێ ، ئه‌م پیاوه نه‌خۆشه ده‌مێکه بۆ محاڵی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌وڵ ده‌دات ، نامه‌کان هه‌موویان له‌شێوه‌ی جفره‌دا نووسراون و که‌سێک بیه‌وێت له‌خودی نامه‌کان بگات ده‌بێ زۆر به‌وریاییه‌وه نامه‌کان بخوێنێته‌وه و له‌ناو دێره‌کاندا نهێنی مه‌ته‌ڵه‌کان هه‌ڵبهێنێت . کاتێکیش دوای شه‌ڕی خۆکوژی هه‌ردوو سه‌رۆکی مه‌هزه‌له‌ی کورد تاڵه‌بانی و بارزانی ووتیان (ئێمه بێ تاوانبارنین، ئێمه له باڵێ په‌پوله بێ گه‌ردترین). سه‌مه‌ره‌یه گه‌لی ئێمه هێنده ڕابردوو فه‌رامۆش ده‌کات! ئه‌مه به‌و مانایه‌ی که مرۆڤ بکه‌وێته گومانه‌وه له‌گه‌لێک، ئه‌و گه‌له‌ی خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو قوربانیی و ڕووداوانه بێت، به‌ڵام تاکه ئه‌زمونێک لێی فێرنه‌بێت.
ئه‌م نامانه چۆن ده‌ستی پارتی که‌وتوون؟ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه. که خوێنه‌ر ده‌توانێ پرسیاری جیدی لێ هه‌ڵهێنچێنێ، جگه له‌وه‌ش پارتی هه‌ستاوه هه‌موو ئه‌م نامانه‌ی له‌شه‌ڕی ناوخۆدا، که نێردراوه، ئیتر له هه‌ر که‌سێکه‌وه بێت، کردویه‌تی به‌ئینگلزی و داویه‌تی به ئه‌وروپیی و ئه‌مه‌ریکییه‌کان، تا بۆیان بسه‌لمێنێ که به‌ڵێ ، یه‌کێتی نیشتمانی و خودی تاڵه‌بانی سه‌ر به‌ئێرانن ، جگه له‌وه‌ش پارتی گره‌وی له سه‌ر ئه‌وه کردووه، که ڕه‌وایه‌تییه‌ک بدات به 31 ئاب و بڵێت: یه‌کێتی نیشتمانی ئێران ده‌هێنێت، به‌دیوه‌که‌ی تردا ئێران کۆمه‌کی ده‌کات، ئێمه‌ش په‌نا بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌به‌ین.
کاتێک به فلاش باکێک ده‌ڕوانینه ئه‌و ڕۆژانه ده‌بینین ، ئه‌وه‌ی بۆته خۆراکی ئه‌و شه‌ره نه‌گلیسه‌ی ئه‌م چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه ،ته‌نها هه‌ژار و که‌سه داماوه‌که‌ی ناو نیشتمانه‌که‌مانه، که له‌ناو خودی شه‌ره‌کانه‌وه چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی و پارتیین، کاتێک ده‌گیران بۆ نادیاریان ده‌بردن، کاتێکیش سه‌رکرده‌کان ده‌گیران، یان ترسی ئه‌وه هه‌بوو بگێرێن یان بکوژرێن شه‌ڕ ڕاده‌گیرا، چونکه نه‌ده‌بوو یارییه‌که له‌وێدا کۆتایی پێبهاتایه. کاتێک پۆخڵێکی وه‌ک فواد مه‌عسوم و هێرۆ ده‌ست پارتی ده‌که‌وت، بۆچی نه‌یان کوشتن، هه‌رچه‌نده باش بوو نه‌کوژران، ده‌نا ده‌بوون به‌شه‌هید!
ئه‌ی ئه‌و کاته‌ی، که مه‌سعود هه‌ڵهات هه‌موو راگه‌یاندنه‌کان ئه‌وه‌یان پیشان ده‌دا که مه‌سعود شانسی ده‌رچوونی نییه، به‌ڵام شه‌ڕ راگیرا تا له که‌رکوک خۆی کرد به‌ڕه‌حیماوه‌دا و له‌وێ به‌ر هێلکه و ته‌ماته‌یان دان، به‌پشتیوانی سوپای عێراق و له ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌واندا له‌ڕێگه‌ی موسڵه‌وه نێنرایه‌وه بۆ هه‌ولێر و سه‌ری ڕه‌ش.
ئه‌م شه‌ڕه که تاڵه‌بانی و بارزانی تاوانباری یه‌که‌من تێیدا، به‌هه‌موو جیهانیان ووت: وه‌ک پێمان ووتن ئێمه دروست بوونی کوردستان به‌ره‌و مه‌حاڵ ده‌به‌ین، چونکه خاڵ به‌ندێک هه‌یه له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤدا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بتوانێ خۆی به‌ڕێوه ببات ده‌توانێ بانگه‌وازی ئازادی خۆی بکات. ئه‌وده‌م ئێمه له پێنج ساڵه‌که نزیک ده‌بووینه‌وه، به‌ڕێکه‌وتنی تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ستپێکراو هه‌رێمی سه‌وز و زه‌ردیان دروست کرد.
ئه‌م نامانه تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی، ڕه‌نگه خوێنه‌ر بڵێت ئه‌ی بۆچی کوردستانپۆست نامه‌کانی بارزانی بڵاو ناکاته‌وه، ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین پرسیاره‌که‌تان له‌جێی خۆیدایه، له‌ماوه‌یه‌کی تردا وه‌ک په‌یمانمان پێدراوه چه‌ند نامه‌یه‌کی مه‌سعود بلاو ده‌که‌ینه‌وه، که مێژووی ئه‌م پیاوه دڵ ڕه‌شه بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، که به‌ڕاستی له نامه‌کانیدا هێنده بوغز و پیسایی تێدایه، وه‌ک سه‌ری مه‌نهۆڵێک هه‌ڵبده‌یته‌وه.
ئه‌م نامانه‌ی تاڵه‌بانی قسه‌ی زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت ، به‌ڵام لێره‌دا جێتان دێڵێن و ئێوه‌ی خوێنه‌ر، خۆتان له ناو دێره‌کانتا پرسیاره شاره‌واکان بدۆزنه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر سێ نامه‌که، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه، له‌گه‌ڵ هه‌ر نامه‌یه‌کدا پارتیی نامه‌کانی وه‌رگێراوه بۆ ئینگلیزی و وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وروپی و تورکیا و شوێنی دیکه‌ی لێ ئاگادارکردووه‌ته‌وه:
kurdistanpost.nu/biz/bellge/Talebani/Tale_kosret_ferman.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست