بە رژەوەندی و یەكێتی
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
1921 بینراوە
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەوەتەی دامەزراوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تاكەكانی واتە ئەندامە بالاكانی نێو یەكێتی دامەزراوە راستە خەلكانێكی دلسۆز بوون لەئاست كێشەی بن دەستی میللەتەكەیان بەلام لەبەرامبەردا بەرژەوەندی تاك بە زەقی بە دیار دەكەوێت بە لگەش هەر كاتێك یەكێك لە ئۆرگانەكانی خوار مەكتەبی سیاسی جەماوەر لە دوریا كۆببنەوە بێ سلمینەوە نەخشەی جوراو جۆریان بۆ دارشتوە ولە هەیبەتیان كەم كردۆتەوە یاخود بە شێوە یەك لە شێوان یەكێتی بە دەر یان لەناویان بردوە بۆ ئەوەی دەنگی لەوان بالا تر دروست نەبێت بۆئەوەی ناوی ئەوان نەكەوێتە پەراوێز وناوێكی تر زەق بێتەوە بۆیە هەمیشە كێشەی بال بالێن لەناو یەكێتی بە كۆتا نەهاتوە و نایەت. گەرچاوێك بە مێژووی یەكێتی دا بخشێنینەوە دەبینین هەر لە سەرەتا چەند فیكرێكی جیاواز لە سەر بنەمایەك یەكێتیان دامەزراندوە بنەمای دژایەتی بەرامبەر با ئەوەش لەبیر نەكەین كێشەی میللە تیان پشت گوێ نەخست وزۆریان كرد لە پێناوی بەلام لەبەر جۆری بیر كردنەوە و كێشە ناو خۆیەكانی یەكێتی رۆژ بە دوای رۆژ یەكێتی روو لە كال بونەوە چوو تا دوای راپەرین و رێك لە یەكەم كۆنگرەی یەكێتی ئەم كال بونەوەیە بەزەقی دەركەوت وئیتر بەرژەوەندیە تاك كەسیەكان بوو بەدیاردە وهەر لێپرسراوێك دەسەلات وجەماوەر وپارەی بەلای خۆی دا رادەكێشا . لە دوای پرۆسەی ئازادی و چوونی مام جەلال بۆ بەغدا بوونی بە سەرۆك كۆمار ئیتر كێشەكان قوول بوونەوە تا بە ئەمرۆی یەكێتی گەیشت .
[email protected]