دۆم*
Tuesday, 22/04/2014, 12:00
من نەوەی گەلێکم
گەروابڕوا
نەدایک و نەباوکی خۆم
بەئاسانی نانانسم
یەکێ پیم ئەڵێت
ڕەنگیان سەوزە
دایکت لە باوکی یەوە و
باوکیشت ئەوەتەی هەبووە
بۆیان ماوەتەوە سەریان بەرزە
ئەویتریان ئەڵێت نەخێر
ئەوان درۆ ئەکەن باوک و دایکت
تەنها ڕەنگیان زەردە
پێویست ناکا
لێیان بپرسی بەحەوت پشتیان
ئەگەنەوە بە ئادەم وحەوای
ئەم سەر ئەرزە
لەمابەینی دایک وباوکی
سەوزو زەردا
سەرم وەک وباوەشێنێ
گێژ ئەخوا
دەمێ ڕووی لە زەردە
جارێکیش لەسەوزە
هاکا باوک و دایکی نوێ پەیدابوون
ئەمان ڕەنگیان شینە
کەمێک تۆختر لەئاسمان
کاڵتر لە خووم
وابڕوا ئەبم بەدۆم
نەناسم باوک ودایکی
ئەسڵی خۆم
ئەمە تەنها بۆ ئەوکەسانیە کە سەرۆکەکان بە دایك و باوك دائەنێن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست