نێچیروان بەرزانی دەیەوێت خەلکی باشور ئاگایان لە کۆبانێ نەبێت
Thursday, 25/09/2014, 12:00
بابەتی هەرە گرنگی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان و جیهان هێرشی چەتەکانی داعشە بۆ سەر کۆبانێ و بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و خەلکی کۆبانێیە بەرامبەر بە هێرشەکانی داعش، چەکو تەکنۆلۆجیای داعش لە تۆپ و تانک و دۆشکە، چەکی سوپا شکستخواردوەکانی سوریا و عراق و هاوکاری تورکە، چەکی دەستی گەریلاکان چەکی سوکە و ئەو چەکانەیە کە خۆیان لە کۆبانێ دروستیدەکەن، کەچی وا ١١ یانزە رۆژە گەریلاکان بەرامبەر هێرشەکانی داعش وەستاون و شەری مان و نەمان دەکەن و کۆبانێ دەپاریزن.
ئەم بەرخۆدانە کەم وێنەیەی کۆبانی و یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن و پشتیوانی گەلی کورد لە باکوری کوردستان بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ، دلی داگیرکەرەکانی کوردستانی هێناوەتە لەرزە، هەولدەدەن لە ریگەی دروستکردنی رۆژەڤی لاوەکی کاتیەوە سەرنجی خەلکی باشوری کوردستان لە سەر بەرخۆدانی کۆبانێ و یەکینەکان دوربخەنەوە بۆ ئەوەی بە چالاکی هەمەجۆر پشتیوانی بەرخۆدانی کۆبانێ نەکەن. لەلایەکی ترەوە دەسەلاتدارانی دەڤەری زەرد دەبینن کە هێزی پیشمەرگەی خۆیان بەرگەی هێرشیکی یەک سەعاتی داعشی نەگرت، ترسی ئەوەیەن هەیە خەلکی کوردستان وریاببنەوە و بەراوردی نیوان بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کۆبانێ لەگەل هێزەکەی پارتی بکەن لە شەنگال و مەخمور، کە ئەگەر هیزی یەکینەکانی رۆژئاوا و هیزی پاراستنی گەل و ئەمریکا نەبونایە هەرێمی ژێر دەسەلاتی پارتی لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەکەوتە ژیر کۆنترۆلی داعش.
بۆیە دەسەلاتدارانی باشور، بە نوێنەرایەتی دۆژمنانی کورد و لەبەر بەرژەوەندی خۆیان، خەریکی داتاشین و بەخشینەوەی تاوانن دژی یەکدی، بۆ ئەوەی رۆژەڤی گەرمی رۆژانە بخەنە بازار و خەلکی پێسەرقال بکەن و تاک و پێکهاتەکانی کوردستان بیر لە دۆزی نەتەوەیی گەلی کورد نەکەنەوە و نەبنە پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان تا بەرنامەکانی دۆژمنانی کوردستان لەسەر کۆبانێ و رۆژئاوای کورستان سەربکەوێت.لێدوانی نیچیروان بەرزانی بە ناو سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بە کردار پاریزەری رژێمی شۆڤینی و کۆنەپەرستی تورکیا بۆ رۆژنامەی باس نیوز، کە دو بەرپرسی یەکێتی داوایان لە مالکی کردوە موچەی هەرێمی کوردستان ببیڕێت، وە دواتر پەشیمان بونەوەی کە لێدوانی وای نەداوە، دەکەوێتە خانەی بەلاریدابردن و سەرلیتیکدانی راگەیاندنکانی کوردستان و خەلکی کوردستان لەسەر بابەتە بنەرەتیەکە کە بەرەنگاربونەوەی هێرشی داعشە بۆ سەر کۆبانێ.بۆیە من لای خۆمەوە داوا لە راگەیاندنی کوردستان و خەلکی کوردستان دەکەم گوێ لە قسەو قسەلۆکە گوماناویەکانی بەرپرسانی هەرێم نەگرن، ئەو قسانە بەرژەوەندی گەلی تێدا نیە، زیانی گەلی تێدایە و مەبەستیان بەلاریدابردنی رای گشتی کوردستانە و سەرقالکردنی خەلکی کوردستان بە بابەتی لاوەکیەوە بۆ ئەوەی یەکێتی نەتەوەیی لە ناو کورداندا پێکنەیەت و کورد نەبێتە هێزێکی سیاسی لە ناوجەکەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست