بزوتنەوەی گۆڕانخوازان لە نیوان فێڵ و گەمەکانی بارزانی و لاوازی سەرانی گۆڕاندا
Saturday, 08/09/2012, 12:00
ئەمڕۆ بارزانی فێڵێکی ترو گۆڵێکی تری لە نەوشیروان مستەفا کرد و توانی جارێکی تر بزووتنەوەی گۆڕانیش بخاتەوە چوارچێوەی گەمەکانی خۆی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، لە کاتێکدا لە دانیشتنی پێشوودا سەرانی گۆڕان ئازایانە بڕیاریاندا بەشداری گەمەی کۆبوونەوەکانی بارزانی نەکەن...!؟
دروستکردنی ئەم شەڕ و هەرایە بۆ لە بیربردنەوە و لەبار بردنی داخوازیەکانی خەڵکی ناڕازی شەقامی کوردستانە، نەک لەپێناو بە دیهاتنی ئازادی و سەربەخۆیی و ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی ناڕازی کوردستان کە لە 17 ی شوبات 62 ڕۆژ بۆی هاتنە سەر شەقام ... !؟
ساڵی 2003 سەرانی ئەو کاتەی کورد لە پێشیانەوە بارزانی و تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا ...هەر خۆیان نەبوون بە دروستکردنەوەی عێراق بۆ عەرەبی فاشی و ئیسلامی سیاسی...ئەم شەڕو بەڵایەیان دووبارە بۆ خەڵکی کوردستان دروستکرد لە دوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی سەدامی فاشی...!!!؟؟؟
بارزانی ئێستا بۆ خۆی بووە بە دەسەڵاتی ڕەهای کوردستان و چۆن بیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێت یاری نە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بکات بە بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە کە تۆزێک لە ئۆپۆزسیۆن دەچێت .....!؟ بارزانی ووریایانە هەموویان بە ئارەزووی خۆی هەڵدەسوڕێنێت، وەک ئەمڕۆ بینیمان لە کۆبوونەوەی بێ ئەنجام و نەزۆکەکەی ئەو ١٥ لایەنەی کە هیج بەرناومە و کۆنسێپتێکی جدی یان نیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی کوردستان بو عێراق...!!؟؟
هەرچی بارزانیشە دەخوازێت لەگەڵ شەریکە دزەکانیدا لە لەناو یەکێتی خەڵکی کوردستان بەم قسە سۆزدار و بێمانایانە بە ناوی "ڕێکخستنی ناو ماڵی کوردی" یەوە سەرگەرم بکەن و بیانخەڵەتێنن...تا لەژێریشەوە بە ئارەزووی خۆیان بەردەوام بن لە دزی نەوتی کوردستان و بە پارەکەی ژیانێکی شاهانە بۆخیان و کاسەلێسانیان دروست بکەن ....!!؟؟
ئەو کێشانە بە کەس و لاێەنێک چارەسەرناکریت کە خۆی دروستکەری کێشەکانە و خوازیاری چاکسازی نی یە لەکوردستاندا...؟
بەم شانۆگەریەشیان دەخوازن داخوازای یەکانی خەڵکی ناڕازی کوردستان کە لە ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر بۆی هاتنە سەر شەقام ، بەیەکجاری لەبار ببەن...!!؟؟
ئەوان ناتوانن هیچ کێشەیەک چارەسەربکەن، لەبەر ئەوەی خۆیان هۆکاری کێشەکانن ...!! بۆئەوەی چارەسەری کێشەکان بکریت، دەبێت هۆکاری کێشەکان بگۆڕدرێن و لەسەر لووتکەی دەسەڵات بهێنرێنتە خوارەوە، پاشان دەسەڵاتی بنەمالەیی بگۆڕدرێت بۆ دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن...!!؟؟
نەوشیروان مستەفا و سەرانی گۆڕان ساڵی 2009 بەحسابی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە و لە پپێناو ئەو ئامانجەدا ئاڵای گۆڕانیان هەڵکرد...!؟
جەماوەری گۆڕانخوازانیش تا سەرلووتیان بێزاربوون لەم دەسەڵاتەی هەردووبنەماڵە و خوازیاری هەڵوێستی جدی تر و بوێرانەن لە سەرانی گۆڕان...!؟
سەرانی گۆڕانیش بە قسە هیچیان نەهێشتۆتەوە و دەیگۆڕن، بەڵام بەکردار لاواز و بێ غیرەت کراون، بۆیە ئەمڕۆ بەکردار بوونە بەشێک لە فێڵ و گەمەکانی بارزانی و تاڵەبانی....!؟
نهێنی ئەو لاوازی و بێ غیرەت کردنەش پرسیارێکە و تەنها سەرانی گۆڕان خۆیان دەزانن وەڵامەکەی چیە...!؟
بەبڕوای من ڕابووردووی ئەم سەرکردانەی ناو دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئەوەندە چیرۆک و تاوانی جۆربەجۆری تیایە، کە بۆ دەرنەکەوتنی ئەو چیرۆک و تاوانانە و ساخ بوونەوە بە سەریاندا وایان لێدەکات کە چاوپۆشی بکەن لە کەم و کوڕی یەکانی یەکتر...تا "ماڵی کوردی لە دەسەلات و ئۆپۆزسیۆن" تێک نەچێت....!!؟؟
بابەتی ترم لەسەر کێشەکانی نێوان دەسەلاتدارانی کوردستان و حکومەتی عێراق
عێراق بۆتە بەهەشتی دز و گەندەڵ و تاوانباران و دۆزەخی ئازادیخوازان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dd0fcc91
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست