کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دۆزەخى خێزان و هەڵوەشانەوە و دژایەتیكردنى ئەندامانى نیو خێزان (بەشى یەكەم)

Saturday, 05/04/2014, 12:00

2392 بینراوە


لە كوردستان پاڵ كێش و قەیران و ناسەقامگێرى سیاسى و ئابوورى .گرفتەیەكى تریش لە ئارادایە ئەویش كێشەى خێزانە كە باڵى كێشاوە بە سەر هەموو خێزان و تاكەكانى كۆمەڵگا. سەرەتاى كێشەى كۆمەڵایەتى نیوان بوك و خەسو سەری هەڵداوە و دواتریش ئەندامانى خێزان و دۆست و خزمان. ڕۆژانە ئەم كێشەیە بۆتە هۆى ناكۆكیەكانى نێوان ئەندامانى خێزان. سەرچاوەى ئەم گرفتەكە لەوە دەست پێ دەكات كاتێك هەندێك كور و كچ هاوسەرگیرى دەكەن گرفتەكە گەورە تر دەبیت دەبێتە هۆى ململانى و ناكۆكیەكانى بوك و خەسو و خوشك و برایەكان . هەندێك جاریش پیاو بە نیازى ژنى دوومە كە ئەمەش ناكۆكیەكان قوڵتر دەكات بەمەش گرفتەكان ناوەستێ كار دەكاتە دژایەتى كردن و منافەسەكردن و بوختان كردن بە یەكترى. هەندێك جاریش دەبێتە شەرە مستەكۆلە لە نێوان خێزانەكان بە تایبەتى خوشك و برا و یاخۆد برا لە گەڵ برا یاخۆد زاوا لە گەڵ ماڵى خەزورانى هتد..... ئەم گرفت و كێشەیە زۆر جار لە باش نەمانى دایك و باوكە كە بۆشایەك لە دواى خۆیانەوە بەدى دەكرێت. ئەم حاڵەتەش نە بۆتە هۆى چارەسەرێك كەسێك شوێنى ئەوان بگرێتەوە لە جیاتى دایك و باوكیان بە تایبەتى برا و خوشكى گەورە یان نەیتوانى یاخۆد نەیویستوە شوێنى دایك و باوكیان بگرێتەوە كە بۆشایەكى گەورە لە نیو خێزاندا دەبێت كە پێویستە هەموو ئەندامانى خێزان لە ژێر سێبەرى برا گەورە و خوشكى گەورە بێت. هەر بۆیە دەبینین هەموو ئەو خێزانانەى ئەم جۆرە گرفت و كێشەیان هەیە هەر كەسێك بۆ خۆى دژێت كەس ئاگاى لە كەس نامینێت هیچ جۆرە ئەحساسێك و سۆزیەك بەرامبەرى یەكتر نامینێت هەركەسێك بە دواى بەرژەوەندى خودى خۆیەتى. وە لە هەموو مناسبەو بۆنەكانیش هەر كەسێك بە ئاراستەیەكى تر دەرواتە دەرەوە بۆ ئەوەى سیماى یەكتر نەبینن بۆ نموونە لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیاریەكان. هەندێك جاریش وا رێككەوتوە لە سیرانگایەكانیش كەوتوونەتە لاى یەكتر بەڵام ئامادەباشیان تیا نەبووە قسەو رێز لە یەكترى بگرن ڕۆژك لە ڕۆژان بیر لەوە نەكەنەوە گیانى لیبوردن لە یەكترى قبول بكەن بە یەكەوە كێشەو گرفتەكانیان چارەسەر بكەن تەبایى و خۆشى نیوانیان بگەرێتەوە دۆخى جاران و نەبنە گاڵتەجارى خەڵك. لە كۆتایدا پێم وایە هەموو خێزانێك كێشەو گرفتى هەیە بەڵام بەو مانایە نیە كێش و گرفتەكان چارەسەریان نەبیت پێویستە هەموو ئەندامانى خێزان تەبایى و لیبوردنیان هەبێت دۆخەكە ئاسایى بكرێتەوە خۆشى شادى بگەرێتەوە نیو خێزان.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)