سلێمانی به‌ڵێن بده
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
سلێمانی له ماکدۆناڵده‌که‌ی لای ماڵی خۆمان دانیشتبووم
هینده‌ی چاوم کرده‌وه‌و دامخست
خۆمم له کوچه‌و کۆڵانه‌کانی تۆدا بینییه‌وه
ده‌رگای یادگارییه‌کانم کرانه‌وه
خۆمم بینی وه‌ك و جاران له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشکه‌کانم
له دوای مه‌کته‌ب ڕۆشتین بۆ سۆپه‌رمارکێتی میهراکۆ
چلوره‌مان کڕی و ڕۆشتین به‌ره‌و باخجه‌ی نالی
له‌وێ یه‌ك دوو ڕه‌سممان گرت
له پاشان ڕۆشتین به‌ره‌و لای باخی گشتی
لای عه‌ره‌بانه‌که‌ی جه‌ره‌سه خۆشه‌که‌ی ده‌فرۆشت
جه‌رسمان کڕی و ڕۆشتین به‌ره‌و خواره‌وه
له‌وێ چاوه‌ڕێی پاسمان ده‌کرت پاسه‌که هات
چوینه دواوه‌ی پاسه‌که کورسیه‌کانی دواوه‌مان گرت
سلێمانی، پیره ئاخیر شڕه‌که‌شتم بیره که له پێشی
ئێمه‌وه دانیشتبوو هه‌ر ئاوڕی بۆ ده‌داینه‌وه
ئێمه‌ش ده‌مان چرپاند به کوێی یه‌کدا
ده‌مانووت چ زه‌مانێکه پیره‌کان له گه‌نجه‌کان خراپترن
هێنده‌ی نه‌برد گه‌شتمه نزیکی ماڵه‌وه له پاسه‌که دابه‌زیم
دایکمم بینی له بالکۆنه‌که‌ی ماڵی خۆمانه‌وه وه‌ك و
هه‌موو ڕۆژه‌کانی تر چاوه‌ڕێی ده‌کردم
نه‌گه‌یشتم به دایکم بڵێم چۆنی هۆشم هاته‌وه خۆم
کاتێك بینیم هێشتا من له شوێنی خۆم دانیشتووم
سلێمانی زۆر ده‌ترسم ئه‌گه‌ر گه‌ڕامه‌وه بۆ لات
وه‌ك و جاران له ئامێزی خۆتم نه‌گریت
خۆت ده‌زانی من کچێکی زۆر فزولم
له یاخی بوون یاخی ترم،له سه‌رکێشی سه‌رکێش ترم
من ناتوانم بێده‌نگ ببم
که ده‌بینم یاری به‌عه‌قڵی تۆ ده‌که‌ن
من ناتوانم بێده‌نگ ببم
گه‌ر ببینم منداڵه‌کانت وه‌ك و جاران دوام بکه‌ون
پوره،پوره عه‌لاکه‌ی ڕه‌شت ناوێت
من ناتوانم بێده‌نگ ببم
گه‌ر ببینم کچه‌کانت به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئه‌تك بکرێن
من ناتوانم بێده‌نگ ببم
کاتێ کۆشك و ته‌لاره‌کانی ئه‌وانم بینی
سلێمانی به‌ڵێن بده که هاتمه‌وه نه‌بیت به دۆزه‌خێك بۆ من
سلێمانی به‌ڵێن بده که هاتمه‌وه له‌سه‌ر قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ده‌ستم
به‌ده‌ردی سۆرانی مامه حه‌مه‌م نه‌به‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست