كه‌ريم سنجاری له ٣١ی ئابدا بەدەستی خۆی (كه‌ريم عو‌سمان) بێژه‌ره‌كه‌ی يه‌كێتی كوشتووه
Monday, 13/02/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێردوای نزيكه‌ی ١٢ ساڵ بەسەر پەلکێشکردنی سوپای بەعس بۆ شاری هەولیر له ٣١ی ئابی ١٩٩٦ ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يكی نزيك له حوسێن عه‌لی كه‌مال جيگری وه‌زيری ناوخۆی عيراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه له ٣١ی ئاب كاتێک كه‌ريم عو‌سمان ناسراو به كه‌ريمی مه‌لا عو‌سمان بێژه‌ره‌كه‌ی يه‌كێتی، کاتێک له‌لايه‌ن پارتی ده‌ستگير کرا، هه‌ر دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه له مه‌سيف سه‌ڵاحە ده‌حه‌دين له دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوكايه‌تی پێكردن دەستدرێژیکردن له رووی كۆمه‌لايه‌تیي، له‌لايه‌ن كه‌ريم سنجاری له پشت ديواری ده‌زگای پاراستن ئه‌وكات گولله باران كراوه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا زانياریيه‌كان وه‌ها بڵاوكرانه‌وه كه به ده‌ستی حوسێن عه‌لی كه‌مال، لێكۆڵينه‌وه گوله باران كرابێت، به‌لام ئه‌و سه‌رچاوه‌يه له زاری حوسێن عه‌لی كه‌مال ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كه‌ريم سنجاری خۆی له ژێرزه‌مينه‌كه‌ی پاراستن ده‌ريكردووه و كاسێتێكی كۆنی پيشانی كه‌ريم عو‌سمان داوه و بەدەستی خۆی دواجار له پشت ديواره‌كه‌ی پاراستنه‌وه كوشتويه‌تی.
حوسێن عه‌لی كه‌مال ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه، كه كه‌ريم سنجاری زياتر له ٥٥ ئيسلامی به ده‌ستی خۆيی و بە بڕياری خۆی ئه‌وانه‌ی كوشتووه، كه زۆربه‌يان خه‌ڵكی سنوری باڵه‌كايه‌تی و قه‌لادزێ و چوارقۆرنه بوون.
ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وكات حوسێن عه‌لی كه‌مال به‌رپرسی لێكۆلينه‌وه‌ی گشتی ده‌زگای پاراستن بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست